32
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- قاسم ئەعرەجی: هیچ هێزێکی بیانی سەربازی و مەدەنی لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و عەربەت بوونیان نییە
- عێراق بە پرۆژەی کەمکردنەوەی کاربۆن روبەڕووی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەبێتەوە
- هێزەکانی ئەمریکا رۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومان دەکەن
شەرقولئەوسەت
- حکومەتی عێراق دەڵێت، داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا وڵات لەناو دەبات
- خولێکی دییکەى دانوستان لەنێوان هەرێم و بەغداد پەیوەست بە مووچە دەستپێدەکات
- تورکیا ناوچە کوردییەکانی عەفرین بۆردوومان دەکات
عەرەب
- کێشەی مووچە هەڕەشەیە بۆ سەر حکومەتی هەرێم و رەنگە تەقینەوەی گەلی لێبکەوێتەوە
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکات بڵاوکردنەوەی رق بوەستێنن
- خەڵکی غەزە بێ ئومێدن لە کۆتایی هاتنی گەمارۆی سەریان
زەمان
- مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و شاندێکی هەرێم بۆ مووچە دێتە بەغداد
- نەوتی عێراق بە تانکەر گەیشتە ئوردن
- عەلاوی رەتیدەکاتەوە بەشداری بکات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەی دۆخی غەزەوە و نائومێدی باڵدەکێشێت بەسەر ئەو کەرتەدا
- بەهۆی زیادبوونی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و غەزە هەڕەشەی تیرۆر لە بەریتانیادا دروستبووە و حکومەت کۆبونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات
- دادوەرێکی کەیسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دووبارە لێدوانی ترەمپ بۆ میدیاکان لەبارەی کەیسەکەیەوە قەدەغە دەکات
واشنتن پۆست
- غەزە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردوماندەکرێت
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە یەمەن، منداڵانی توشبووی بەدخۆراکی لەگەڵ مەرگدا دەجەنگن
- پشتیوانی کیڤ بۆ ئیسرائیل هەوڵەکانی ئۆکراین بۆسەرکەوتن بەسەر وڵاتە عەرەب و موسڵمانەکان دەخاتە مەترسییەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- ئۆپەراسیۆنی هێرشە زەمینییەکان بۆ سەر غەزە فراوانتربوون و باکوری ئەو کەرتەش بە موشەک بۆمباران دەکرێت
- بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی تۆمەتبارکردنی سوپای وڵاتەکەی بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە لە قسەیەکی پاشگەزدەبێتەوە
- کۆشکی سپی ئەمریکا دەڵێت دەبێت ئیسرائیل شەڕی “تیرۆریستەکان”ی حەماس بکات بەڵام هاوڵاتییانی مەدنی بپارێزێت
عەرەب نیوز
- ژمارەی کوژراوانی غەزە 8000 کەسی تێپەڕاند و پاپای ڤاتیکانیش داوای ئاگربەست دەکات
- بەهۆی مردنی کرێکارێکی یەمەنی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نەتەوەیەکگرتووەکان داوای رونکردنەوە لە حوسییەکان دەکات
- حەماس دەڵێت بەهۆی هەنگاوەکانی ئیسرائیل بۆ جەنگی زەمینی لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتەدا لە باکوری غەزە روبەڕووی شەڕێکی قورس بوونەتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
سهباح
- ئیسرائیلی دڕنده نهخۆشخانهكانی كردووهته ئامانجی هێرشهكانی
- ئهردۆغان: سهدهی یهكهمی كۆمارمان تهواوكرد و سهدهی دووهم دهستپێدهكهین كه ناومان ناوه سهدهی توركیا
- هێزی دهریای توركیا به 100 كهشتییهوه، نمایشێكی له گهرووی ئهستهنبوڵ ئهنجامدا
سۆزجو
- تیمی تایبهتی هێزی ئاسمانیی توركیا بهسهر مهزاری ئهتاتورک نۆ دانه F-16 له گهرووی ئهستهنبوڵ نمایشیان كرد
- ئهردۆغان: توركیا له دهستی پارێزراو و شایستهدایه
- كلچدارئۆغڵو: ئهوهی رێبازی ئهتاتورک بگرێت ماندوو نابێت
بیرگون
- بەگوێرەى ئامارهكانی وهزارهتی خێزان زیاتر له سێ ههزار منداڵ لهسهر شهقامهكانى تورکیا دهژین
- ئایا مشتومڕی دهستوور “ههوڵی ئهردۆغانه بۆ ئهوهی تا ههتایه خاوهنی دهسهڵات بێت؟
- ئیسرائیل كه له هێرشهكانیدا بۆ سهر غهزه هیچ حسابێک بۆ یاسا نێودهوڵهتییهكان ناكات، ههڕهشهی بۆردومانكردنی نهخۆشخانهی قودسی كرد
ئهڤرهنسهل
- ئایدا تۆما سولهیمان، پهرلهمانتاری ئیسرائیل و ئهندامی پارتی كۆمۆنیستی ئیسرائیل دەڵێت، پێویستە ئەم جەنگە شێتانە رابگیرێت
- ئهحمهد تورک، سیاسهتمهداری كورد دەڵێت، پێویسته كورد و تورک بهدوای رێگاكانی پێكهوهژیاندا بگهڕێن، ههرگیز ناتوانین لهرێگهی بێدهنگبوونهوه ئاشتی بهدهستبهێنین
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- گەردەلوولی ئەقسا، ئابووریی ئیسرائیلی داتەپاند. بەگشتی زیانە ئابوورییەکانی ئیسرائیل بەهۆی ئەم جەنگەوە دەگاتە 60 ملیار دۆلار
- ناڕەزایەتییە جیهانییەکان دژ بە رێژیمی منداڵکوژی ئیسرائیل لەپەرەسەندن دان. لە ئیتاڵیا و سویسڕاوە تا فەڕەنسا و بەریتانیا، شەقامەکانی ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەزە خرۆشاون
- هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکان دوورخراونەتەوە و رێککەوتنی ئەمنیی نێوان تاران و بەغداد لە قۆناغی کۆتاییدایە
جمهووری ئیسلامی
- خاچی سووری نێودەوڵەتی لەبارەی کارەساتی مرۆیی لە غەزە هوشدارێکی بڵاوکردەوە؛ کوژاراونی غەزە 8000 کەسی تێپەڕاند و دوو میلیۆن کەسیش ئاوارەن
- سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، لایەنەکانی بەرەی مقاومەت لە لێکدانەوە، بڕیاردان و کردەوەدا بەتەواوەتی سەربەخۆن
- وەزیری دەرەوەی ئێران رەزامەندیی وڵاتەکەی لە هەڵوێستەکانی سعوودی بەرانبەر بە مەسەلەی ئیسرائیل و فەلەستین راگەیاند و پێداگری لە پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە
جەوان
- حەماس لە پشت سوپای ئیسرائیلەوە هێزی جێگیر کردوە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش ددەڵێت، “جەنگێکی دوورودرێژمان لەپێشە، یا ئێمە دەمێنینەوە یا حەماس”
- مەسعود رەجەوی، رێبەری مجاهدینی خەڵکی ئێران یا مردوە، یان بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە بۆ عێراق روخساری تێکچووە، بۆیە دەرناکەوێ
- دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەرگی ئارمیتا گەڕاوەند خۆشحاڵن. تەنیا بۆ دژایەتی لەگەڵ حکوومەت وا نیشان دەدەن کە بە مەرگی کەسانی وەک ئارمیتا ناڕەحەتن
ئێعتماد
- دوای زیاتر لە سێ حەوتوو بەسەر شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا، بەناوبژیوانیی قەتەر وتوێژەکان بۆ راگرتنی شەڕ دەستیپێکردوە
- بۆ تێپەڕین لە تەڵەی دۆناڵد ترەمپ، دیموکراتەکان چاڵنجێکی گەورەیان لە پێشە
- هێرش بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا، کاری مقاومەتی ئیسلامیی عێراقە