زووم:
ئەمڕۆ (29ـی تشرینی یەکەمی 2023) 100 ساڵی تەواو بەسەر دامەزراندنی کۆماری تورکیادا تێدەپەڕێت کە لە 29ـی تشرینی یەکەمی 1923 لەسەر دەستی مستەفا کەمال ئەتاتورک راگەیەنراو لەوکاتەوە ئەم رۆژە بە “جەژنی کۆماریی تورکیا” ناسراوە و ساڵانە بە شێوازی جۆراوجۆر یاد دەکرێتەوە.
ئەگەر بۆ نەتەوەی تورک دامەزراندنی کۆماری تورکیا گەڕانەوەی شکۆ و سەروەریی بێت پاش لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەڵام بۆ کورد بوو بە سەرەتای قۆناغێکی سەخت و دژوار کە پاش 100 ساڵ هێشتا درێژەی هەیە.
لە 100 ساڵی تەمەنی کۆمار‌دا پرسی كورد لە تورکیا به چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، هه‌ر له رێكاره زۆر تونده‌كانه‌وه تاوه‌كو ده‌گاته پێدانی بەشێک لە مافە کلتوورییەکان.
كورد كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا یه‌كێك بوو له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، پاش ساڵێك له دامه‌زراندنی كۆماری توركیا له‌رێگه‌ی راپه‌ڕینی شێخ سه‌عیدی پیرانه‌وه لە ساڵی 1925 پرسه‌كه‌ی ئاشكرابوو.
له‌نێوان ساڵانی 1925 تاوه‌كو 1937 لانیکەم 20 راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی ناوچه‌یی لە باکووری کوردستان تۆمارکراوە كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن سوپاوه سه‌ركوتكراون، دیارترین و کاریگەرترین جوڵانەوەی کورد لەو قۆناغەدا راپه‌ڕینی دێرسم بوو كه به‌گوێرەی ئاماره فه‌رمییه‌كانی توركیا، 13 هه‌زار كه‌سی تێدا كوژراوه.
راپه‌ڕینی دێرسیم بۆ ماوەی حه‌وت مانگ بەردەوامبوو، پێکدادانی توند لەنێوان چەکدارانی کورد و سوپای تورکیادا روویدا، به‌ڵام سەرەنجام هاوشێوەی راپەڕینەکانی پێشخۆی لەلایەن سوپای تورکیاوە سەرکوتکراوە.
پاش سەرکەوتکردنی راپەڕینی دێرسم، نزیکەی نیو سەدە بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشا و هیچ پێکدادانێکی سەربازیی لەنێوان کورد و دەوڵەتی تورکیادا رووینەدا تا سه‌رهه‌ڵدانی خەباتی چەکداریی پارتی کرێکارانی کوردستان له 1984دا.
هەرچەندە لە تورکیا زۆرجار نکوڵی لە کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد کراوە، بەڵام لەگەڵئەوەشدا لە زۆر قۆناغدا خۆیان دانیان پێدا ناوە و هەوڵی چارەسەرکردنیان داوە، له ئەتاتورکەوە تا دەگاتە ئەردۆغان چەندین راپۆرت و بەڵگەنامە هەیە کە وه‌كو پێشنیاز بۆ كێشه‌ی كورد ئاماده‌كراون و ژماره‌یان لانیكه‌م 30 دۆكیومێنته.
یه‌كه‌مین راپۆرتی سه‌رده‌می كۆمار كه تێیدا باسی كێشه‌ی كورد كرابێت، بۆ ساڵی 1925 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك عه‌بدولخالق ره‌ندا، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی په‌رله‌مان له راپۆرتێكدا باس له نیگه‌رانییه‌كانیان له “هه‌ڵكشانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی” له‌نێو كورددا ده‌كات و راپۆرته‌كه پێشكه‌شی عیسمه‌ت ئینۆنوی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات.
له‌و راپۆرته‌دا كه پاش سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی شێخ سه‌عیدی پیران ئاماده‌كراوه، ئه‌وه به‌پێویست زانراوه كه له ناوچە كوردنشینه‌كاندا “سیاسه‌تی به تورككردن” په‌یڕه‌و بكرێت.
دواتر له 1926دا، حه‌مدی به‌ی، پشكنه‌ری شارستانی راپۆرتێك ئاماده ده‌كات و تیایدا باس له‌وه ده‌كات له ناوچه‌ی دێرسم ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێك هه‌یه و پێویسته رێكار بگیرێته‌به‌ر بۆ رێگرییكردن لێی.
حه‌مدی به‌ی پێیوایه ناوچه‌كه “تا دێت زیاتر كوردبوون به‌خۆوه ده‌بینێت” و سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رده‌می عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانێت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی “شیرازه بۆ دێرسم بگه‌رێندرێته‌وه”.
لە هەمانساڵ جه‌مال بارداكچی پارێزگاری ئه‌لازغ جیاواز له‌وانه‌ی پێش خۆی، راپۆرتێك ئاماده‌ده‌كات و به‌پێویستی ده‌زانێت له‌جیاتی كۆمه‌ڵكوژكردنیان به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، خه‌ڵك وای لێبكرێت متمانه‌ی به نیازپاكی حكومه‌ت هه‌بێت و بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه بۆ بێكاری و نه‌خوێنده‌واری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌ڵام له ساڵی 1931دا فه‌وزی چاكماك كه دوای مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایه، راپۆرتێك ئاماده ده‌كات و تیایدا به زمانێكی توند باس له پرسی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت “دڵی دێرسیمییهكان به‌ده‌ستهێنان بەسەریاندا به‌ده‌ست نایه‌ت” و هاوشێوه‌ی راپۆرته‌كه‌ی حه‌مدی به‌ی سیاسه‌تی زۆره‌ملێی نیشته‌جێكردن و فشاری سه‌ربازی به رێگاچاره ناوده‌بات. له هه‌مان ساڵدا شوكرو قایا وه‌زیری ناوخۆ به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی بۆچوونه‌كانه‌وه، پێیوایه “رێگاچاره‌ی سه‌ربازی گونجاو نییه”.
له ساڵی 1935دا، عیسمه‌ت ئینۆنو كه بە هه‌ڵوێستی توندی دژی كورد ناسراوه و له سه‌رده‌می سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی شێخ سه‌عیددا سه‌رۆكوه‌زیران بووه، جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه چاره‌سه‌ر بریتییه له “نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێ و رێكاری ئه‌منی”.
ساڵێك دوای ئه‌وه جه‌لال بایار كه ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران و دواتر سهركۆمار، جیاواز له ئینۆنو پێیوایه سیستمی ئاغایه‌تی له ناوچه‌كه وایكردووه كێشه له‌نێوان خه‌ڵك و حكومه‌تدا دروست ببێت. هه‌روه‌ها پێیوایه هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه ئه‌نجامبدرێت. هه‌ر بایار به پێویستی ده‌زانێت هانی كاری ده‌ست و كشتوكاڵ له‌ناوچه‌كه بدرێت كه هیچ یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی پێش خۆی بۆی نه‌چوون.
ساڵی 1940، راپۆرتێك پێشكه‌شی جه‌هه‌په ده‌كرێت و هاوشێوه‌ی راپۆرته‌كانی پێش خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد جه‌خت له سیاسه‌تی نیشته‌جێكردنی به‌زۆر، تواندنه‌وه و به تورككردن ده‌كاته‌وه.
دواتر له ساڵی 1947دا، بورهان ئوڵوتان، پشكنه‌ری دارایی راپۆرتێك ئاماده ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له‌رێگه‌ی “هێزه چه‌كداره‌كان و توندوتیژییه‌وه” ناكرێت. به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ر سنووره‌كاندا نه‌یه‌ت، پێویسته نزیكایه‌تی له‌نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌بێت.
جیاواز له هه‌موو ئه‌وانه كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دانیان به كێشه‌ی كورددا ناوه، له‌دوای كوده‌تای ساڵی 1960 و له راپۆرتێكدا كه له ساڵی 1961دا ئاماده‌كراوه، هاتووه: “كێشه‌ی كورد بوونی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كێشه‌ی ئه‌و توركانهیه كه خۆیان به كورد ده‌زانن”. هه‌ر بۆیه سیاسه‌تێكی توندی به تورككردن و راگواستنی كورد له رۆژهه‌ڵاتی توركیاوه بۆ رۆژئاوا و هێنانی تورك له رۆژئاواوه بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێکرد.
له ساڵی 1987دا پارتی چه‌پی دیموكراتی به سه‌رۆكایه‌تی بوله‌نت ئه‌جه‌ڤیت راپۆرتێك له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد ئاماده ده‌كات و پێیوایه كێشه‌ی ئه‌منیی ناوچه‌كه ته‌نها به ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌منییه‌ت ته‌واو ده‌بێت و له‌پاڵیدا پێویستیان به چاره‌سه‌ر كۆمه‌ڵایه‌تی-ئابووری هه‌یه.
له ساڵی 1991دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه ئه‌وكات سه‌رۆكی لقی ئه‌سته‌نبوڵی پارتی ره‌فه‌ح بوو، راپۆرتێك ئاماده ده‌كات و تیایدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه پێشتر به “كێشه‌ی گۆرانی گوتن” ناوده‌برا، له بنه‌ڕه‌تدا “كێشه‌ی كورده”.
ئه‌ردۆغان له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات “داننان” به‌و ئازاره‌ی كه كورد چه‌شتوویه‌تی به‌هۆی كوردبوونییه‌وه، بریتییه له یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت مافه كولتوورییه‌كان بدرێته كورد وه‌ك فێربوونی زمانی دایكیان.
له ساڵی 1999دا جه‌هه‌په راپۆرتێكی دیکە ئاماده‌ده‌كات و تیایدا جه‌خت له توندوتیژیی، نایه‌كسانی و نادادییهكانی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا (باکووری کوردستان) ده‌كات و دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ڕوو.
دوای چه‌ند ساڵێك و له‌و دۆكیومێنتهدا كه له ساڵی 2007دا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌په) بڵاویكردووه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رێكی روونی بۆ كێشه‌ی كورد داناوه و وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین راپۆرته‌كان كه تا ئه‌و كاته ئاماده‌كراون، ده‌بینرێت.
ئاك پارتی- حزبی دەسەڵاتداری تورکیا ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2002ه‌وه له دهسهڵاتدایە، به‌ڵام ته‌نها له 2010دا نامیلكه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ژێر ناوی “كرانه‌وه‌ی دیموكراتی”دا بڵاوكردووەتەوە كه تیایدا هانی نوێگه‌ری كولتوری و كۆرسی فێربوونی دیالێكت و زمانی جیاواز، ئه‌نجامدانی شانۆ و كاری هونه‌ری به كوردی و رێگه‌دان به‌و ناوانه‌ی كه دانیشتوانی ناوچه‌كه پێیان خۆشه له مناڵه‌كانیان بینێن.
بڵاوکردنەوەی ئەم نامیلکەیە لەلایەن ئاکەپەوە پاش ئه‌و دیدار و كۆبوونهوانە هات کە ساڵێک پێشتر ئاك پارتی له‌گه‌ڵ ده‌ته‌په ئه‌نجامیدابوو، په‌كه‌كه‌ش ئاگربه‌ستی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام له كۆتایی ساڵی 2009دا دادگا بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په‌ی دا و له ساڵی 2011ەوە توندوتیژییه‌كان سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه و په‌كه‌كه ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كرده‌وه.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2012 گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان ده‌ستیپێكرده‌وه و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی سه‌ردانی سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان كرد له ئیمرالی و پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستیپێكرد.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌روین بوڵدان سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان كرد، په‌یامی ئۆجه‌لان له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی 2013دا خوێندرایه‌وه. په‌كه‌كه ده‌ستی به جێهێشتنی خاكی توركیا كرد، شاندێكی به‌ده‌په سه‌ردانی قه‌ندیلیان كرد، یاسای پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر برایه په‌رله‌مان.
له ساڵی 2014دا له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی پشتیوانی له كۆبانێ كه داعش په‌لاماری دابوو، 40 كه‌س كوژران، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش په‌رله‌مان رێگه‌ی به سوپا دا ئه‌رك له سووریا و عێراق ببینێت. پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپا له ناوخۆی توركیا سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵی 2015دا و به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتاییهات.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا، ئه‌گه‌رچی كورد له چاو ساڵانی پێشتردا هه‌ندێك له مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام به‌رده‌وام له جیاكاری و چه‌وساندنه‌وه و ده‌ستگیركردن بێبه‌ش نه‌بووه. مافی خوێندن له خوێندنگه حكومییه‌كاندا به زمانی دایك زۆر له خوار ئاستی پێویسته‌وه‌یه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ردۆغان له ساڵی 2021دا رایگه‌یاند چیتر كێشه‌یه‌ك به‌ناوی كێشه‌ی كورد له توركیا نه‌ماوه و چاره‌سه‌ریان كردووه، به‌ڵام پارته كوردییه‌كان و له‌سه‌روویانه‌وه هه‌ده‌په، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
كۆماری توركیا سه‌ده‌یه‌كی له ته‌مه‌نی به‌ڕێكرد بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام بۆی روون بوویه‌وه كه له رێگه‌ی به‌تورككردن و راگواستن و نكوڵی كردن له كوردبوون، ناگاته هیچ چاره‌سه‌رێك، له سه‌ده‌ی دووه‌می ته‌مه‌نی كۆماردا، چه‌ند ساڵ پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه هه‌مان مافی توركیان له توركیادا هه‌بێت، ئه‌وه ئاینده بڕیاری لێده‌دات و له ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی دیار نییه.