سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دژ بە گوتەکانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائئل ئێلی کۆهین کە ڕایگەیاندبوو، فەرمانمان بە دیپلۆماتکارەکانمان کردووە کە تورکیا جێ بهێڵن، ڕایگەیاند، “دیپلۆماتە ئیسرائیلییەکان ماوەیەک لەمەوپێش خۆیان تورکیایان جێهێشتبوو”.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ڕایگەیاند: “دیپلۆماتە ئیسرائیلییەکان لە تورکیا نین. لە ١٩ی تشرینی یەکەم تورکیایان بەجێ هێشت. لەو تێبینییەی کە لە ١٩ی تشرینی یەکەم درابوویە وەزارەتەکەمان ڕایانگەیاندبوو کە لە ١٩ی تشرینی یەکەمەوە بە لەبەرچاو گرتنی ڕووداوەکانی ئەم دوایانە، تورکیا جێ دەهێڵین”.
ڕاشیگەیاند، “نازانین مەبەستی لە فەرمان بە دیپلۆماتەکانمان لە لایەن کۆهین’ەوە کێیە، چونکە دیپلۆماتیان لە تورکیا نەماوە”.
ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە ڕاشیگەیاند، دیپلۆماتکارە ئیسرائیلییەکان لەناویاندا باڵیۆز ئیریت لیلیان لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمەوە بە بیانووی “ئەمنی” تورکیایان جێهێشتووە ئەمیش بە پاساوی ئەمنی.