زووم:
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایكردووە، چەكدارانی فەڵەستینی لە كەرتی غیەزە چەندین ساڵە ئامادەکاری بۆ دۆخێکی وەک ئەوەی ئێستا دەکەن، بۆیە چەندین تونێلییان لەژێر زەویدا لێداوە، هەروەها چەندین پێداویستییان لەناو ئەو تونێلانەدا هەڵگرتووە، کە بەهۆیەوە دەتوانرێت چەندین مانگ شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل پێبکرێت.
هەرچی پەیوەست بە ژمارەی چەکدارەکانی حەماس و ئەو ماوەیەی، کە دەتوانێت شەڕ بکات، چەندین بەرپرسی رۆژئاوایی و عەرەبی بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، حەماس نزیکەی 35 بۆ 40 هەزار چەکداری هەیە، کە دەتوانێت بۆ ماوەی 4 مانگ بچێتە جەنگەوە لەگەل ئیسرائیل و هاوکاری دەرەوەشی پێنەگات، چونکە هەموو پێداویستیەکانی بە نهێنی پاراستووە.
رۆژنامەکە ئەوەش ئاشکراشیكردووە، کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، سەدان موشەک و چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی و چەکی یەدەگیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی پێداویستییەکی زۆری رۆژانەیان لە ئاو و خۆراک و کەلوپەلی رۆژانە کۆکردووەتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەكە، بزووتنەوەی حەماس کەلوپەلە سەربازی و پێداویستییەکانی رۆژانەی لە چەندین تونیڵی کەرتی غەزە کۆگا کردووە، کە زەحمەتە بتوانرێت شوێنیان یان وردەکاری زۆریان لەبارەیەوە دەستبکەوێت”.
هەر بەگوێرەی رۆژنامەكە، گەمارۆی سەر کەرتی غەزە، بەهیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر توانا جەنگییەکانی بزووتنەوەی حەماس نەبووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە 7ی حوزەیرانی رابردووەوە شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل سەریهەڵداوەو لەو وادەیەوە تائێستا تەلئەبیب رایگەیاندووە، دەست بەهێرشی زەمینی بۆ سەر غەزە دەكات.