زووم:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق، لەدوای كۆنگرەی پێنجەی یەكێتی نیشتمانی نیشتمانی بۆ جاری دووەم دەركەوتەوەو دەركەوتنەكەشی لە وڵاتی چین بوو، كە لەلایەن جێگری سەرۆک کۆماری چین، هان جەنگ بە فەرمی بانگهێشت كرابوو، بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی دیالۆگی شارستانی جیهان لە پەكین.
لە کۆڕبەندەکەدا بەرهەم ساڵج بە وتاری سەرەکی و پانیڵ بەشداربوو لەگەڵ چەندین کەسایەتی سیاسی و بیرمەندی چین و جیهان، لەوانە رۆمانۆ پرۆدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا و ئیڤیس لیترمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەلجیکا و ئەیرینا بۆکۆڤا، بەرێوەبەری پێشووی یۆنسکۆ.
هەر لەمیانی سەردانە فەرمییەکە بۆ پەکین د. بەرهەم بەئامادەبوونی د. شۆڕش خالید، باڵیۆزی عێراق لە چین لەگەڵ چەندین بەرپرس و لایەنی پەیوەندیدار دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
پێشتریش لەدوای ئەوەی بەشداری كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نەكرد، كە لە 27ی ئەیلوولی رابردوو بەرێوەچوو، بەرهەم ساڵح لە 12ی ئۆكتۆبەر لە ئەمریکاوە دەرکەوت و لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.