34
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- بەخشینی باڵەخانەی حزبەکەی بارزانی لە کەرکوک لە بەرامبەر وەرگرتنی چەند گرەنتیەک بووە
- سەرکردەیەکی باڵای هەسەدە لە بۆردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا
- وەزیرەکانی ئیسرائیل نەتەنیاهۆ تۆمەتبار دەکەن بە شاردنەوەی پلانە سەربازییەکان لێیان
قودسی عەرەبی
- پنتاگۆن بەئامانجگرتنی دوو دامەزراوەی سوپای پاسدارانی لە سوریا راگەیاند
- سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات
- حەماس سەرجەم بارمتەکان وەک ئیسرائیلی هەژمار دەکات و دەڵێت کەس ئازاد ناکەین تا کاتی ئاگربەست
عەرەب
- ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی میلیشیاکانی ئێرانی لە سوریا دایەوە
- یەکینە چەکدارە عێراقیەکان، خۆنیشاندانی رەمزی دەکەن دژ بە هێزە ئەمریکییەکان
- سەرنووسەری رۆژنامەیەک لە ئێران بانگهێشتی دادگا کرا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپرسیەک کە دەڵێت زۆرینەی ژنانی ئێران دژی سەرپۆشن
زەمان
- عەین ئەسەد دووبارە بە ئامانج گیرا، سەدر داوا لە حکومەت دەکات باڵیۆزخانەی واشنتن دابخات
- شاندێکی ئەوروپی لە بەغدادەوە جەختدەکاتەوە لە گرنگی هێوردکردنەوەی دۆخی غەزە
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لە ئابڵوقەی سەر غەزە دەدات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- خەڵکی غەزە لەسەر شەقامەکانن و بەبێ سوتەمەنی و بەبێ کارەبا، هیچ شوێنێکی پارێزراویان نییە
- لە ساڵی داهاتووەوە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەبێتە پێشکەشکاری کەناڵی هەواڵیی GB
- بەهۆی مەترسیی ئازادکردنی دیلەکانیان، بەشێک لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل نایانەوێت سوپای وڵاتەکە هێرشی زەمینی بکاتە سەر غەزە
واشنتن پۆست
- ئیسرائیل دەستی بە قۆناغێکی تازەى شەڕ کردووە و هێرشە زەمینییە کاتییەکانی بۆ سەر غەزە فراوانکردووە
- ئەو تۆمەتبارەی کوشندەترین رووداوی ئەمساڵی ئەمریکای ئەنجامدا کە هەفتەی رابردوو 18 کەسی کوشت، بە مردوویی دۆزرایەوە و پێدەچێت خۆی کوشتبێت
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک، خێرایی و هەماهەنگیی هێزیی بە چەکدارانی حەماس بەخشیوە لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا
عەرەب نیوز
- حەماس دەڵێت، دەستبەسەرکراوەکانی لای خۆیان دەهێڵنەوە تا ئەوکاتەی ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکان دەوەستێنێت
- بەهۆی بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سوریا و مەترسیی تەشەنەسەندنی شەڕەکە نرخی نەوت بەرزبووەوە
- دوای ئەوەی 121 وڵاتی جیهان دەنگیاندا بە پرۆژەیاسایەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، نێردەی فەلەستین دەڵێت “چاکەخوازیی هێشتا لە جیهاندا ماوە”
چاینە دەیلی
- خۆپیشاندەران لەسەر باڵەخانەی دادگای مانهاتنی ئەمریکا بانگەوازیی ئاشتی بۆ شەڕەکەی غەزە نمایشدەکەن
- کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای نێوان چین و ئەمریکا بۆشاییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەمتردەکاتەوە
- قازانجە پیشەسازییەکانی چین لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا روویان لە گەشەکردندایە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- سه‌كرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسل كۆبوونه‌وه و نه‌یانتوانی بانگه‌وازی ئاگربه‌ست له غه‌زه بكه‌ن
- هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری بانگه‌وازی ئاگربه‌ستی په‌سه‌ندكرد كه ئیلزامی نییه
- یۆنان رایگه‌یاند، سوپرایزێكی هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاسانكاریی پێدانی ڤیزه به هاوڵاتییانی توركیا و ڤیزه‌ی حه‌وت دوورگه‌ی یۆنان بۆ ماوه‌ی ساڵێک دەتوانن وه‌ربگرن
سۆزجو
- ئه‌مڕۆ ئاكپارتی گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ فه‌له‌ستین ده‌كات و ئۆپۆزسیۆن خۆ نمایشكردن وەسفى دەکات
- سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی توركیا دیسان یادی ئه‌تاتوركی نه‌كرده‌وه
- سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په: ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌یه كه له 100هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیدا، خۆی له كۆمار به‌دوور ده‌گرێت
جمهورییه‌ت
- هێرش بۆ سه‌ر عه‌لمانیه‌ت؛ سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئاینی فه‌رمانی كردووه ئاسانكاریی بۆ مامۆستایانی ئایینی بكرێت له‌وه‌ی بچنه خوێندنگه‌كان
- تا دێت برینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان قووڵتر ده‌بێته‌وه و 7326 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون
- ئێران رایگه‌یاند، حه‌ماس ئاماده‌یه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و توركیا داوا له ئیسرائیل ده‌كات گوێ له بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ست بگرێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- خوێندكارانی زانكۆ رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان؛ ‘ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی مانه‌وه‌مان نه‌بێت، ئێوه‌ش ناتانبێت’
- گولتان كشاناک هاوسه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانی ئامه‌د، ماوه‌ی سزای حه‌وت ساڵی له 25ی تشرینی یه‌كه‌مدا ته‌واوكرد، بەڵام ئازاد نەکراوە
- عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌پ دەڵێت، حكومه‌ت به‌ناوی هاوكاریكردنی ده‌سته، كۆمه‌ڵه، یه‌كێتی و ده‌زگاكانه‌وه 1,4 ملیار لیره ده‌شارێته‌وه
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئیسرائیل خەریکی کاولکردنی غەزەیە و تائێستا 7,326 کەس گیانیان لەدەستداوە
- لە وڵامدانەوە بە هێڕش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە، ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی بەرەی مقاومەت و ئێرانی لە سووریە کردووتە ئامانج
- بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران 24,829 کەس خۆیان کاندید کردوە
کەیهان
- وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ غەزە دەڵێت، ئەگەر جینایەتەکانی ئیسرائیل دریژەیان هەبێت، ئەمریکاش لەم ئاوەرەوە دەگلێت
- پێشنوێژی رۆژی هەینیی تاران گوتی، گەردەلوولی ئەقسا گۆڕانکارییەیکی گەورەی لە مێژووی هاوچەرخی ئێمەدا پێکهێنا
- درووشمی “نە غەزە نە لوبنان، گیانم بە فیدای ئێران” بۆ یەکەمجار لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلەوە هاتە گۆڕێ
ئەبرار
- فەرماندەی سپای پاسدارانی رووبە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی رایگەیاند، ئەگەر کۆتایی بەم شەڕە نەهێنن، لەشەڕی زەمینی قوت دەردرێن
- ئێران پێوەندییەکی دۆستانەی باشی لەگەڵ سعودیە، تورکیا و ئیماراتی عەرەبی هەیە
- قەتەر 8 کەسی خەڵکی هێندستانی بە تاوانی سیخوڕێکردن بۆ ئیسرائیل بە لەسێدارەدان سزا دەدات
شەرق
- ئێران لە هەوڵدایە بەتەواوی رێککەوتنی 25 ساڵەی خۆی لەگەڵ حکومەتی چین بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە
- رێبەرانی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی نالەباری مرۆیی خەڵکی غەزە هوشداری دەدەن
- مامۆستایانی زانکۆ و لێکۆڵەران نامەیەکی توندی رەخنەئامێز ئاراستەی رێکخراوی دارستانەکانی ئێران دەکەن و لەگەڵ داوای چاندنی یەک ملیۆن نەمام، خوازیاری پێداچوونەوە بە پێکهاتەی ئەم رێکخراوەیەن