34
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەی دەسپاکی پەرلەمانی عێراق: تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل پەنجەرەیەکی دیکەی سپیکردنەوەی پارەیە
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئامارەکانی تاوانی توندوتیژی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە
- لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمان بەڵێنی سزادانی ئەو کۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێتانە دەکات کە پێچەوانەی یاساکان دەجوڵێنەوە
شەرقئەوسەت
- دواکەوتنی هێرشی زەمینی هۆشداری فراوانبوونی شەڕەکە دەکات
- نەخشەرێگایەکی چوار قۆناغی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سودان لە دانوستانەکانی جەددە
- پادشای ئوردن بۆ ماکرۆن: بەردەوامی جەنگ دەبێتەهۆی تەقینەوە
قودسی عەرەبی
- شایەتحاڵەکان لە غەزە: ئەوانەی شەهیدبوون بە شێوەیەکی سەیر لە ژیان رزگاریان بووە!
- رۆژنامەنوسان لە غەزە لەژێر ئاگردان و باجی گواستنەوەی راستییەکان دەدەن
- هەموو کیلۆمەتر چوارگۆشەیەک لە غەزە 22 بۆمبی ئیسرائیلی بەرکەوتووە
ئەلعەرەب
- بەهۆی هاوکاریکردنی تورکیا، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە جەماوەری خۆی لە ناوچە کوردییەکان لەدەستداوە
- ئێران دەیەوێت عێراق و سوریا هێڵی بۆری نەوتی کەرکوک-بانیاس کارابکەنەوە بۆئەوەی بگات بە دەریا
- دوای بینینی سەرکردەکانی، بانگەوازی حەماس و جیهاد بە هیچ شێوەیەک حەسەن نەسروڵای نەجوڵاند
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد خۆیان بۆ داگیرکردنی غەزە ئامادە دەکەن و دەڵێت، حەماس “شکستی هێناوە”
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت رەنگە زیرەکی دەستکرد هەڕەشەیی بوونگەرایی لە مرۆڤایەتی بکات
- لیستی چاوەڕوانییەکانی نەخۆشانی بەریتانیا بۆ بینینی دکتۆر دووهێندەی ریکۆردی پێشووە و گەیشتووەتە 20 ملیۆن کەس
واشنتن پۆست
- مایک جۆنسۆن کە شوێنکەوتەیەکی سەرسەختی دۆناڵد ترەمپە بە 56ـەمین سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا
- تا دێت داواکارییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکانی شەڕی ئیسرائیل و غەزە رووی لەزیادبوونە
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا تۆنەکەی گۆڕیی و جەختی لە پێویستی دەوڵەتی فەلەستین وەک چارەسەری دوای شەڕەکە کردەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- بنیامین ناتانیاهۆ بۆ یەکەمجار دانی‌نا بەوەی کە دەبێت ئەویش وەڵامی شکستی سوپای ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەردا بداتەوە
- ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیای ئەندامی ناتۆ دەڵێت حەماس جوڵانەوەیەکی ئازادیخوازە و تیرۆریست نییە
- بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوێکی ئەمریکی، دژایەتیکردنی جولەکە لە ئەمریکا لەدوای هێرشەکەی حەماس بەرێژەی 400% زیادیکردووە
عەرەب نیوز
- تا دێت فشارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانی بۆردومانە کوشندەکانی لە غەزە زیاتردەبێت
- ئەمڕۆ لایەنە شەڕکەرەکانی سودان لە شاری جەددەی سعودیە لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ پرسی ئاشتی لە وڵاتەکەیان کۆدەبنەوە
- وەزیری دارایی سعودیە دەڵێت وڵاتەکەی دەتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین چاکبکاتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- بەگوێرەى پلانی 12هه‌مین پلانی گه‌شه‌پێدان له كۆتایی ساڵی ئاینده‌دا 2,628,000 گه‌نج نه له خوێندندا ده‌بن نه كاریان ده‌بێت
- دوای كاردانه‌وه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و تونێله‌كان له‌لایه‌ن حکومەتى تورکیاوە كه له هه‌ندێک شوێن گه‌یشتبووه 75%، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه
- ته‌ل ئه‌بیب و وڵاتانی رۆژئاوا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر گوته‌كانی ئه‌ردۆغان نیشاندا، كه رایگه‌یاندبوو “حه‌ماس رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه”
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئه‌ردۆغان پشتیوانی له حه‌ماس كرد، به‌ڵام هیچ باسێكی ئیسرائیل و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی نه‌كرد
- زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه له ئادیامان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان بۆ ته‌واونه‌كراوه، له خێوه‌ت و كۆنتێنهرهكاندا زستان به‌ڕێده‌كه‌ن
- كرێی هاتوچۆ بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری زانكۆ ده‌ستبه‌رداری خوێندن ببن و ده‌ڵێن ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌یاندرێتێ به‌شی ته‌نها هاتوچۆكه‌یان ناكات
سۆزجو
- مشتومڕی پێناسه‌كردنی حه‌ماس له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا، ئه‌ردۆغان: حه‌ماس رێكخراوێكی تیرۆریستیی نییه و موجاهیدن، ئاكشه‌نه‌ر: ئه‌وه‌ی نه‌تانیاهو و ئه‌وه‌شی حه‌ماس ده‌یكات تیرۆره و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی تیرۆریستیان له‌گه‌ڵ بكرێت
- به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵات رایگه‌یاندبوو كرێی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و تونێله‌كان زیاد ناكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تا رێژه‌ی 70% كرێكانی به‌رزكردنه‌وه، كاردانه‌وه‌كان ناچاریان كرد پاشگه‌زببێته‌وه
- هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا، كوژرانی 2704 مناڵی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و وێنه‌ی نه‌علی خوێناوی مناڵێك ناخی هه‌مووانی هه‌ژاند
جمهورییه‌ت
- جه‌هه‌په پرساندنێک سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ، ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و داوای روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵه‌كه و واژووكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌كات
- گرژی كه‌وته نێوان ئیسرائیل و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه هێرشی كرده سه‌ر ته‌ل ئه‌بیب و رایگه‌یاند: “فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ره‌وڕووی داگیركارییه‌كی خنكێنه‌ر بوونه‌ته‌وه”، ئیسرائیل پێی وایه كاتی ئه‌وه هاتووه “وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دابدرێت”
- پێكدادانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل نرخی دراوه بیانییه‌كانی به‌رزكردووته‌وه و كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر بۆرسه له توركیا، نرخی دۆلارێک بۆ 28,30 لیره به‌رزبووه‌ته‌وه
رۆژنامە فارسییەکان
ئێران
- لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ فەلەستینییەکان و بەرەی مقاومە دەبێت
- لە ماوەی 19 رۆژی شەڕی حەماس و ئیسرائیلدت 23 رۆژنامەنووس کوژراون
- حکومەتی لیبیا بەهۆی پشتیوانی لە حکومەتی ئیسرائیل، باڵیۆزانى بەریتانیا، ئەمریکا، فەرەنسا و ئیتالیای دەرکرد
جەوان
- دنیای داهاتوو بۆ فەلەستینییەکانە، تەنانەت شەڕەنگێزەکانی دنیاش دەزانن زایونیزم رووی لە نەمانە
- هێزێکی تایبەتی ئەمریکا کە لەگەڵ هێزێکی ئیسرائیلی بۆ رزگارکردنی بارمتەکانی ئیسرائیلی چووبوونە غەزە، لە لایەن حەماسەوە تەفروتونا کرا
- رێبەرانی دینی لە کۆبوونەوەی دژە زایونیزمدا رایاندگەیاند، لە کۆتاییدا خەڵکی فەلەستین زایونیزمەکان لە وڵاتەکەیان دەردەکەن
شەهروەند
- سەفەر و سەردانی بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژاوایی بۆ ئیسرائیل بۆ پێشگیری لە رووخانی رژێمی زایویونیزمە
- رێژەی مردنی ژنانی دووگیان لە ئێران گەیشتە 1% و ئێران لە پێش‌گرتن لە مردنی ژنانی دووگیان پلەی سێهەمی جیهانی هەیە
- سەرۆککۆماری ئێران: رق و بێزاریی بیروڕای گشتیی جیهان لە جینایەتەکانی ئیسرائیل بێ هاوتایە
کەیهان
- رێبەری حیزبوڵڵا لەگەڵ رێبەرانی رێکخراوی جیهادی ئیسلامی و حەماس کۆبووەوە
- خامنەیی رەخنەی لە هێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی گرت کە حەماس بە تێرۆریست دەزانن و پێی گوتن، دوودڵ مەبن، دڵنیابن فەلەستین سەردەکەوێت
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، جینایەتی زایونیستەکان لە غەزە، سەلمێنەری روخساری ئاشکرای رەگەزپەرەستیی رۆژاواییەکانە