22
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- عێراق پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان پێشکەش بە وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی عەرەبی دەکات
- کشتوکاڵی عێراق بەهۆی پێشبینییەکانی بارانبارینی زۆر پلانی چاندن دەگۆڕێت
- سەرچاوەیەکی ئەوروپی بۆ سەباح: دۆخی سنوری لوبنان جێگەی نیگەرانییە
شەرقئەوسەت
- ئەمریکا توندترین هۆشداری بە ئێران و بریکارەکانی دەدات لە فراوانکردنی شەڕی غەزە
- پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چین دەکات
- تۆفانی ئەقسا پەیوەندی نێوان تورکیا و حەماسی تێکدا
قودسی عەرەبی
- ئۆباما: گوێنەدانی ئیسرائیل لە قوربانی مەدەنی دەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت
- منداڵانی غەزە: تەنها یەک ژەم نان دەخۆین
- 795 تۆن هاوکاری تەندروستی و ئاو و خواردن چووەتە غەزە
عەرەبی جەدید
- هێرشەکانی هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق و سوریا هێشتا سنوردارن
- ماکرۆن سەرکردایەتی فراوانکردنی شەڕی غەزە دەکات
- شەڕی غەزە بازاڕی میسری بوژاندووەتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو ئازارە ‘داستانییەی’ لە غەزە هەیە
- دوای 16 رۆژ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە، ژنە 85 ساڵە ئازادکراوەکە تەوقە لەگەڵ چەکدارێکی گروپەکە دەکات
- یونسێف دەڵێت ئامارەکانی کوشتنی منداڵان لە غەزە سەرسوڕهێنەرە و سێ منداڵ لە هێرشێکی ئیسرائی لە کەرتی رۆژئاوا کوژراون
واشنتن پۆست
- ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل داوای فراوانکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی کرد بۆ ئەوەی شەڕی حەماس بکەن
- پێشبینی دەکرێت بەهۆی شکستهێنانی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی کەسێک وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مانگی داهاتوو حکومەتی ئەمریکا پەکی بکەوێت
- روسیا هێرشەکانی بۆسەر رۆژەهەڵاتی ئۆکراین چڕتر کردووەتەوە و شارە ئازادکراوەکان بەئامانجدەگرێت
ئۆرشەلیم پۆست
- هێزی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئامادەن دەستبکەن بە هێرشی زەمینی بۆسەر غەزە
- ژنە ئازادکراوەکەی دەستی حەماس دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنمدا لێیاندام بەڵام لەماوەی دوو هەفتەی دەستبەسەریدا مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵداکردم
- وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە شەرعییەتدان بە هێرشەکانی حەماس تۆمەتباردەکات و کۆبوونەوەکەی لەگەڵدا هەڵوەشاندەوە
عەرەب نیوز
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ‘لەسەر ئەژنۆکانمان’ داواتان لێدەکەین رێگە بە هاوکارییەکان بدەن بچێتە نێو غەزەوە
- سەرۆکی کۆریای باشور دەڵێت وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ سعودیەدا فراوانتر بکات
- جۆ بایدن و شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسی وەستاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەکەن بۆسەر غەزە
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- له مێرسین له ماوه‌ی دوو رۆژدا هێرشكرایه سه‌ر دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستی و یه‌كیان گیانی له‌ده‌ستدا. توندوتیژی دژی ژنان پرۆتێستۆ كرا
- هه‌موو رۆژێک كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره له غه‌زه؛ ته‌نها له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 704 سڤیلی دیكه كوژراون
- هه‌ده‌پ بۆ ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت بهغهززه: هیوا و ئومێد به‌س نییه، رێككه‌وتننامه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێنه‌ره‌وه
سۆزجو
- خۆزگه هه‌مان هه‌ستیاری بۆ كۆماریش نیشان بدایه؛ ئاكپارتی رۆژێک به‌ر له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمار له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بۆ فه‌له‌ستین ده‌كات
- هه‌موو رۆژێک له ئاسمانه‌وه مه‌رگ به‌سه‌ر غه‌زه‌دا ده‌بارێنرێت، دوێنێ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا بۆردومان كرا و دیسان سڤیله‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا
- باڵیۆزی توركیا له قه‌ته‌ر، به‌ر له‌وه‌ی ببێته باڵیۆز رۆژانێک نهعلفرۆش بووه
جمهورییه‌ت
- هه‌ریه‌ک له مه‌هه‌په، هوداپار و به‌به‌په، كه هاوبه‌شی ئاکپارتین له‌نێو هاوپه‌یمانیی كۆمار دژی په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتی سویدن له په‌رله‌مان
- جه‌نگ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری دروستكردووه و گرتنی هۆتێله‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. ئه‌و حیجزانهی له ناوچه‌كه‌وه كراون به‌رێژه‌ی 20% هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه
- غه‌زه له چاوه‌ڕوانی هاوكارییدایه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌واز له ئیسرائیل ده‌كات رێگه بدات هاوكارییه‌كان بنێرێت
حوڕییه‌ت
- ئه‌و پرسیاره‌ی جیهان ده‌یكات؛ ئیسرائیل كه‌ی و له كوێدا ده‌وه‌ستێت؟ له ئاسۆدا هیچ ئاگربه‌ستێک یان دانوستانێكی ئاشتی نابینرێت
- جه‌نه‌راڵ جه‌یمس گلینی ئه‌مریكی كه به رێوی فه‌للوجه ناسراوه به‌هۆی رۆڵی كاریگه‌ری له شه‌ڕه‌كانی شاره‌كه، له ئێستادا له ئیسرائیله
- دامه‌زرێنه‌رانی بایۆنتێک ڤاكسینی كارڤاکیان دژی شێرپه‌نجه به‌رهه‌مهێناوه كه ماوه‌ی 15 ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌نێو له‌شی 95%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریان هێناوه، لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ته‌شه‌نه‌یان نه‌كردووه
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- کۆبوونەوەی سەدان هەزار کەس لە پشتیوانانی فەلەستین و حەماس لە پایتەختى وڵاتانی ئەوروپا، نیشانەی ئەوەیە وێژدانەکان هێشتا بەخەبەرن
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەو زوڵم و زۆرەی 75 ساڵە لە خەڵکی فەلەستین دەکرێت، بەرهەمی نایەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامییە
- گوتەبێژی حکومەتی ئێران؛ پشتیوانیی رۆژئاوا لە رژیمی زایونیزم، بەربەستی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە پێکهێناوە
ئێعتماد
- ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر غەزە سەرکەوتوو نابێت، حەماس حەتمەن پێشتر پێشبینیی ئەم هێرشەی کردووە و روبەڕووی دەبێتەوە
- ئەوەی تائێستا وڵاتانی عەرەبی بۆ فەلەستین کردوویانە جیا لە دروشم هیچی دیکە نەبووە. زۆربەیان بەرژەوەندییەکانیان بە رۆژاواوە بەستراوەتەوە
شەهروەند
- 30 هەزار کەس لە ئەندامانی مانگی سوری ئێرانی ئامادەیی خۆیان بۆ چوون بۆ غەزە دەربڕیوە و دەڵێن، دژ بە ئیسرائیل دەجەنگین
- لە دوو میلیۆن و 300 هەزار کەس لە خەڵکى غەزە، یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس ئاوارە بوون
- باڵوێزی تازەی سعودیە لە ئێران رایگەیاند، پەیوەندى هەر دوو وڵات (ئێران و سعودیە) زۆر باش و سەقامگیرە
کەیهان
- گەردەلولی ئەقسا سەلماندی کە حەماس پێشی پێ ناگیردرێت و ئیسرائیل لەوە لاوازترە کە بەرگەی هێرشی دیکە بگرێت
- وەزارەتی پەروەدە؛ ئەوانەی کە بە سەرۆککۆماری پێشوویان دەگووت 300 هەزار مامۆستای زیادیمان هەیە، ئێستا نیگەرانی ئەوەن بەشێک لە قوتابخانەکان مامۆستایان نیە !
- وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، دوژمن لە گەڵاڵە و پلانی تازەیدا دژ بە کۆماری ئیسلامی رووی لە هەڕەشەی سەیروسەمەرە کردوە