25
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە لەسەروبەندی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی 50 دەستبەسەرکراوی لای حەماس بەردەوامن
- چەند شارەزایەکی تەکنەلۆژیا دەڵێن پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد بەو بەهێزییە زیانی هەیە و گوێی پێ‌نادرێت
- بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان لە بەریتانیا یەک ملیۆن منداڵی لە زۆر شتی پێویست بێبەشکردووە
واشنتن پۆست
- ئەو سیخوڕانەی پەیوەندییان لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا پەیوەندییان هەیە، شەڕی نهێنی لەگەڵ روسیا ئەنجامدەدەن
- تا دێت ژمارەی کوژراوان و وێرانکارییەکان لە غەزە بەرز دەبێتەوە و حەماس دوو دەستبەسەرکراوی دیکەی ئازادکرد
- دوای ئاگرە وێرانکەرەکەی دورگەی ماوی لە ویلایەتی هاوای ئەمریکا، گەشتییاریی روودەکاتەوە ناوچەکە
ئۆرشەلیم پۆست
- حەماس لە رێگەی خاچی سوری نێودەوڵەتییەوە دوو ژنی دەستبەسەرکراوی ئازادکرد
- مەشق و راهێنانی هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەزە چڕتربووەتەوە
- ئەو سەربازەی ئیسرائیل کە لەلایەن حزبوڵڵاوە کوژرا تازە لە ئەمریکا گەڕابووەوە
عەرەب نیوز
- ژمارەی کوژراوانی فەلەستینییەکان لە غەزە 5000 کەسی تێپەڕاند
- سعودیە جامی جیهانیی یارییە ئەلیکترۆنییەکان سازدەکات و گەورەترین خەڵاتیش لە مێژووی جامی ئەلیکترۆنییدا دابیندەکات
- هەزاران بزنسمانی جیهان لە ریازی پایتەختی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندیی دەستپێشخەریی وەبەرهێنانی داهاتوو کۆدەبنەوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- پشتیوانییه‌كان فراوان ببن و داگیركاریی كۆتاییبێت، له كاتێكدا خۆپیشاندان و پشتیوانییه‌كان له فه‌له‌ستین تا دێت فراوان ده‌بن، بانگه‌وازی كۆتاییهاتن به داگیركاری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ده‌كرێت. له ئه‌نقه‌ره خوێندكارانی یاسا و له ئه‌ڵمانیا 100 كه‌سایه‌تی رۆشنبیری جووله‌كه پشتیوانی له فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن
- رۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌نها له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا لانیكه‌م 400 فه‌له‌ستینی كوژران. له‌كاتێكدا كه كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وامه هه‌ریه‌ک له ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و به‌ریتانیا له‌رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شه‌وه پشتیوانی‌یان بۆ ئیسرائیل دووپات كرده‌وه
- ده‌یه‌كی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه ده‌كاته 83 ملیار و 697 ملیۆن لیره، بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره كه له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌رانه‌وه وه‌گه‌ڕخراون و ئیشیان پێده‌كرێت
حوڕییه‌ت
- به‌سه؛ ئیسرائیل هه‌موو رۆژێک كوشتاری نوێ بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات. فه‌له‌ستینییه تینوو و برسییه‌كان هه‌وڵی مانه‌وه له ژیاندا ده‌ده‌ن. ته‌نها 34 بارهه‌ڵگر هاوكاری گه‌یشتووه‌ته غه‌ززه و ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر بوون
- ئیسرائیل له غه‌زه 185 باڵه‌خانه‌ی بۆردوومان كردووه كه 20 هه‌زاریان ته‌ختی زه‌وی بوون. غه‌زه بووه‌ته كه‌مپی مه‌رگ
- ده‌نگێكی به ویژدان له یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه؛ جۆزێپ بۆرێل، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ره‌خنه‌ی له وڵاتانی خۆرئاوا گرت كه كوشتاری سڤیله‌كان له غه‌زه نابینن
سۆزجو
- له‌جیاتی كارگه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی رێژه‌ی تاوانه‌وه، ده‌سه‌ڵات ئه‌مساڵ 19 به‌ندینخانه‌ی كردووه‌ته‌وه و ساڵی داهاتووش 12ی دیكه ده‌كاته‌وه
- ئیسرائیل له غه‌زه له هه‌ر 12 خوله‌كێكدا منداڵێک ده‌كوژێت
- ئه‌و خێزانه‌ی منداڵه‌كه‌یان به شه‌ش ساڵی دا به شوو، دایكه‌كه به 16 ساڵ، باوكه‌كه به 20 ساڵ و زاواكه به 30 ساڵ زیندانی مهحكومكران
جمهورییه‌ت
- ئاكپارتی به‌ر له رۆژێك له جه‌ژنی دامه‌زراندنی كۆمار، گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له ئه‌سته‌نبوڵ له پێناو فه‌ڵه‌ستیندا رێكده‌خات
- جه‌هه‌په له‌ژێر درووشمی؛ ”نه‌خێر بۆ سه‌ربازی بیانی” له 81 پارێزگای توركیا دژی رێگه‌پێدانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی سوپایه له عێراق و سووریا
- له میدیای ئه‌مریكیدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مریكا داوای له ئیسرائیل كردووه له‌پێناو ئازادكردنی 222 بارمته‌كه‌ی له‌لای حه‌ماسه، ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه دوابخات. به‌ڵام میدیای ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات نه‌بوونی بڕیاری هاوبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌هۆی ناكۆكی نهتانیاهوه له‌گه‌ڵ سوپا
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- جێگری سەرۆکۆماری پێشووی ئێران دەڵێت، بەبێ رێککەوتنی ئەتۆمی دۆخی ئابووریی وڵات لە مەترسیدایە. هەندێک کەس پێیان وایە دوگمەیەک هەیە کە لێی دەدەی ئابووریی وڵات گەشە دەکات!!
- بەشێک لە کارمەندانی سەفارەتی ئەمریکا لە عێراق شوێنی کارەکەیان بەجێهێشتووە و لە سەفارەت چوونەتەدەر
- وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بڕیارنامەی 2231 لەپەوەندى لەگەڵ بەرنامەی مووشەکیدا مەترسییەکی گەورەی لە کۆڵ ئێران کردەوە
جەوان
- ئیسرائیل بیر لە پاشەکشەکردن لە بڕیاری هێرشی زەمینی بۆ سەر غەزە دەکاتەوە
- دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە جینایەتەکانی سەر غەزە هیچیان لە دەست نایە، روبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر شانی نەتەوەکانە
- جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هوشدار دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، ئەگەر بڕیاری گەمژانە بدەن، روبەڕووی بەرەی مقاومەت دەبنەوە
کەیهان
- رێبەرانی کەمایەتییە ئایینیەکان لە ئێران دەڵێن، “زایۆنیزم وەک داعش وایە”
- ئیسرائیل بۆ هەڵاتن لەشەڕی غەززە بیانوو دێنێتەوە، جارێ دەڵێ کەشوهەوا گونجاو نییە و جارێکیش دەڵێت رۆژئاواییەکان نەیانهێشت
- لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وەزر وەرزی راوکردنی ئەمریکاییەکانە
شەرق
- لەگەرمەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل‌دا وەزیرانی دەرەوەی 5 وڵاتی ئێران، روسیا، تورکیا، ئەرمەنستان و ئازەربایجان بە کۆبوونەوەیان لە تاران باسیان لە پرسی سوڵحی قەفقاز کرد
- ئەمریکا داوای لە ئێران کرد کە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەو گروپانەی ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە، رابگرێت
- گوشارەکانی ئەمریکا بۆ وەدواخستنی هێرشی زەمینی و ناکۆکییەکانێ نێو کابینەی ناتانیاهۆ و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان خەڵک بەرانبەر بەشەڕ، ئیسرائیلی دەستەوەستان کردوە