105
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی: غەزە تاقیکردنەوەیەکی تازەیە بۆ سیستەمی جیهانی
- سەندیکای مامۆستایانی عێراق داواى قەدەغەکردنى بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات لە خوێندنگاکان‌دا
- هەڵوێستی عێراق بۆ پشتگیری فەڵەستین لەسەر ئاستی وڵاتانى عەرەبی “بەهێزترینە”
شەرقولئەوسەت
- ترس هەیە هاوڵاتیانی غەزە لە تینوێتیدا گیانلەدەستبدەن
- ئیسرائیل پێنج میحوەری هەیە بۆ هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ سەر غەزە
- ئەو کەسانەی لەگەڵ ترەمپ لە دۆسیەی یارکردنى هەڵبژاردنەکان تێوەگلاون، دان بەتاوانەکەیاندا دەنێن
قودسی عەرەبی
- ئیسرائیل ئەزموونی زیندانی “ئەبو غرێب” لەسەر بارمتە فەڵەستینییەکان تاقیدەکاتەوە
- حکومەتی بەریتانیا پشتیوانی ئیسرائیلە و شەقامەکانی وڵاتەکەش داوای ئازادی فەڵەستین دەکەن
- لە لوتکەی قاهیرەوە، سەرکردەکانی عەرەب ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر غەزە کرد
ئەلعەرەب
- ئەردۆغان وازی لە فەڵەستین هێناوە و سەرنجی خستووەتە سەر ئۆکراین
- خوێندنگاکانی باشووری لوبنان بوون بە پەناگە بۆ ئاوارەبووانی هێرشەکانی ئیسرائیل
- حەماس: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل هیچ دانوستانێک ناکەین لەسەر بابەتی بارمتەکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
- ئەمریکا لە ترسی فراوانبوونی شەڕەکە، دژى خواستى ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر حیزبوڵلای لوبنان دەوەستێتەوە
- نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵی خێرادایە بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەی شەڕی ئیسرائیل بۆ دەرەوەى سنورەکانی غەزە
- یاریزانی تۆپی پێی بەریتانیا “بۆبی شارڵتۆن” لە تەمەنی 86 ساڵیدا لەخەودا گیانی لەدەستدا
واشنتن پۆست
- دوای ئازادکردنی دوو دەستبەسەرکراوی ئەمریکی لەلایەن حەماسەوە کەسوکاری ئەوانی دیکەش لە خەم و ئازاردا چاوەڕوانی خۆشەویستانیانن
- یەکەمین کاروانی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە غەزە و ئەمریکاش لەگەڵ فراوانبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل داوای هاوکاریی زیاتر دەکات
- سەرەڕای توندوتیژییەکان و رووداوەکانی تەقەکردن، نەخۆشییە درێژخایەنەکان زووتر دەمانکوژن
ئۆرشەلیم پۆست
- دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی هاوکاریی بۆ غەزە، جۆ بایدن بەڵێنی دڵنیایی خۆراک و ئاوی زیاتر دەدات
- دوێنێ ئێوارە نزیکەی 100 هەزار خۆپیشاندەر لە لەندەن داوای ئازادکرنی فەڵەستینیان دەکرد
- وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، پلانیان نییە بە هەمیشەیی کەرتی غەزە داگیربکەن
عەرەب نیوز
- دوای گەیشتنی کاروانی هاوکارییەکان بۆ غەزە، بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێندەدات دەروازەی رەفەح بەکراوەیی بهێڵێتەوە
- شازادەی جێنشینی سعودییە لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام داوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و حەماسی کرد
- وەک ئامادەکارییەک بۆ زریان و باوبۆرانى بەهێز، بەرپرسانی یەمەن خوێندنگاکانیان داخست
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- خوێندنی سیكۆلار و زانستی له‌ناو ده‌برێت، ئەو خوێندنگه ناوه‌ندییانه‌ی به‌شه ناوخۆییان هه‌یه یه‌ك لەدواى یه‌ك داده‌خرێن، به‌گوێرەى ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یان كه له 2010دا 574 بووه له ماوه‌ی 12 ساڵدا بووه به 274
- زیاتر له هه‌زار بارهه‌ڵگر چاوه‌ڕێن هاوكاریی بگه‌یه‌ننه غه‌زه، ئه‌و هاوكارییانه‌ی گه‌یه‌ندراون له ئاستی پێویستدا نین
- هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رمترینی 53 ساڵی رابردوو بووه، به‌هۆی بارانی كه‌مه‌وه، رێژه‌ی پڕیی ئه‌و به‌نداوانه‌ی ئاو بۆ ئه‌سته‌نبوڵ دابینده‌كه‌ن 21% ە
سۆزجو
- بەگوێرەى راپرسییه‌ك كه له هه‌شت پارێزگاى تورکیا ئه‌نجامدراوه، 81%ی ئیسرائیل و 76%یان ئه‌مریكا به دوژمن ده‌زانن، به‌دوایاندا فه‌ره‌نسا، سوید و رووسیا دێن
- خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئیسرائیل زیادیانکردووە و له‌و رووه‌وه ئه‌ورووپا هۆشیارتره له وڵاتانی عه‌ره‌بی
- ئیسرائیل بازاڕی نێو كه‌مپی په‌نابه‌رانی نوسێراتی به ئامانج گرت و 13 كه‌سی كوشت
بیرگون
- له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا نزیكه‌ی 2000 منداڵ كوژراون، كه‌سێك نییه نه‌تانیاهو رابگرێت!
- لوتكه‌ی ئاشتی قاهیره كه له 15هه‌مین رۆژی جه‌نگه‌كه‌دا ئه‌نجامدرا، بێ ئه‌نجام كۆتاییهات، هێرشه‌كان به‌رده‌وامن
- شاره‌وانی ئەستەنبوڵ ویستی ئه‌و باڵه‌خانانه وه‌ربگرێته‌وه كه له سه‌رده‌می ئاك پارتیدا دراونه‌ته ده‌سته و كۆمه‌ڵه دواكه‌وتووه‌كان و بیكاته به‌شه ناوخۆیی خوێندكاران، به‌ڵام ئاك پارتی و مه‌هه‌په رێگرییان لێ‌كرد
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- به‌هۆی نه‌بوونی وه‌رگێڕەوە، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ چارەسەرکردنى ژنێكی كوردی ته‌مه‌ن 84 ساڵ داوای وه‌رگێڕی كوردی كرا، بەڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رگێڕی عه‌ره‌بی بۆ ناردن
- كرێكاران داوای دادپه‌روه‌ریی ده‌كه‌ن له باجدا: ئه‌وه‌ی داهاتی كه‌مه با باجی كه‌م و ئه‌وه‌ی داهاتی زۆره با باجی زۆر بدات
- به‌گوێرەى ئاماره فه‌رمییه‌كان رێژه‌ی تێوه‌گلانی منداڵان له تاواندا لە تورکیا ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 20,5% زیادیكردووه و بووه‌ته 601 هه‌زار و 754 تاوان
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- بۆ پشتیوانی لە خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین، ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچی لە دەست نایەت
- وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بۆ ئیسرائیلییەکان: چاوەڕوانی تۆڵەکردنەوەیەکی سەخت، مەترسیدار و ماڵوێرانکەر بن
- ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر غەزە، گۆڕستانێک بۆخۆی چێ دەکات و ئەوەش بەمانای دۆڕانی ئەمریکا دەبێت
قودس
- وەزیری نێوخۆی ئێران: لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەماندا هەموو لایەنە سیاسییەکان کاندیدیان دەبێت و هەر حیزبێک بایکۆت بکات، خۆى دەباتە ژێر پرسیار
- سڕینەوەی مقاومەت لە غەزە ئەستەمە و با بەناوی هەوڵدان بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشەوە بیر لە دابڕینی غەزە لە بەرەی مقاومەت نەکرێتەوە
- جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل کە نابێت هێرش بکاتە سەر غەزە
ئەبرار
- زایونیزمی نێودەوڵەتى کار لەسەر گۆڕینی نەخشەى رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات
- ئازادکردنی دوو بارمتەی ئەمریکی، ئاکامی وتوێژی نێوان قەتەر و حەماسە
- ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە غەزە لە ئاڵۆگۆڕی بیروڕا و وتوێژ دان
کەیهان
- بۆ هەڵاتن لە سیاسەتە هەڵەکانی، ناتانیاهۆ دژ بە سوپای وڵاتەکەی دەکەوێتە دۆسیەکردنەوە و سکاڵاکردن
- لە رۆژانی داهاتوودا بەرەی مقاومەت گورزی گەورە و گران لە ئیسرائیل دەوەشێنێت
- گەورەترین رژێمی ئاپارتایدی جیهانی (ئیسرائیل)، دوایین ساتەکانی ژیانی تێدەپەڕێنێت