36
رۆژنامەی ۆڵ ستریت ژۆرناڵ-ی ئەمریکی، له‌باره‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردهوهتهوهو تیایدا ئاماژه‌ی بەوەداوە، ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌ئارادایه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌و خۆگهرمكردنه “جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ش له‌پێشه‌و سوپای ئه‌مه‌ریكاش ئاماده نییە”
بەگوێرەی راپۆرتەکە، هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی رووسیا بۆ داگیركردنی ئۆكراین ئه‌و راستییە ده‌سه‌لمێنێت، كه ئەمریکا له‌ڕووی راگری سه‌ربازییه‌وه په‌رته‌وازه بووه، ئەمەش جگه له‌ژماره‌یه‌كی كه‌م له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، کەس دانی پێدانانێت.
رۆژنامه‌كه له‌زاری ئه‌دمیراڵ چارڵز ریچارد فه‌رمانده‌ی هێزه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكاوه نوسیویەتی، قه‌یرانی ئۆكراین ته‌نها خۆگهرمكردنهو جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ش به‌ڕێوه‌یه “له‌ئێستادا كێشه‌یه‌كی دیکەی سه‌ربازی له‌ئارادایه، كه ئه‌ویش پێشكه‌وتنی خێرای توانا سه‌ربازییه‌كانی چینه له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانی چهكو به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه، له‌ئێستادا ئه‌مه‌ریكا توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نییه
فه‌رمانده‌ی هێزه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا، هۆشداریی دەدات “ره‌نگه زۆری پێنه‌چێت ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ببێته‌وه كه ده‌مێكه نه‌چۆته تاقیكردنه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه‌وه”، به‌گرنگیشی ده‌زانێت كۆنگرێس دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی توانا موشه‌كیه‌كانی چین‌و رووسیاوە ئه‌نجامبدات، كه له‌ئاستێكی پێشكهوتودان به‌راورد به موشەکەکانی ئەمریکا
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی ۆڵ ستریت؛ جه‌یك سوڵیفان، گه‌وره راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا به‌نهێنی وتوێژی له‌گه‌ڵ نیكۆڵای بارۆچیڤ هاوتا ڕوسیهكهیو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌فراوانبوونی بازنه‌ی جه‌نگی ئۆكراینو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و جه‌نگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی، ئه‌و پێشهاتانه‌ش له‌كاتێكدان كه وڵاتانی رۆژئاوا مۆسكۆ به چڕكردنه‌وه‌ی گوتاری ئه‌تۆمی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن