112
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- لایەنگرانی سەدر لەنزیک سنوری ئوردن مانگرتنیان دەستپێکرد
- پنتاگۆن هێرشی سەر دوو بنکەی ئەمریکی لە عێراق پشتڕاستدەکاتەوە
- لە رۆژئاڤای کوردستان هێرشکرایە سەر دوو بنکەی ئەمریکیەکان
عەرەب
- بەهۆی کەمئاوی، عێراق لەبەردەم کارەساتدایە
- فشارە ئەمریکیەکان رەنگە وا لە قەتەر بکەن دەستبەرداری سەرکردەکانی حەماس ببێت
- “بی بی سی” لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکات کە دەگوترێت وەشانە عەرەبیەکەی لایەنگری لە جەنگی غەزە دەکات
قودسی عەرەبی
- بە هەوڵی قەتەر، قەسام دوو دیلی ئەمریکی ئازاد دەکات
- عێراقییەکان لەسەر سنوور مانیانگرتووە بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل
- هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەمریکیەکان لە عێراق بەردەوامە
زەمان
- عێراقیەکان لە سنوری ئوردن خێمەیان هەڵدا
- لە پەراوێزی جەنگی غەزەدا، بنکە ئەمریکیەکان لە عێراق و سوریا بەئامانج دەگیرێن
- وەزارەتی کار و باری کۆمەڵایەتی زەوی نیشتەجێبوون دەدات بە رزگاربووانی ئێزیدی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- دوای رێککەوتنێک بەناوبژیوانی قەتەر دایک و کچێکی ئەمریکی کە لەلایەن حەماسەوە بەدیلگیرابوون، ئازادکران
- کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت، نەخشەی سیاسی پارتەکەیان دەگۆڕن
- بەهۆی لافاو و زریانەوە لە رۆژهەڵاتی سکۆتلەندا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێشبینی شەپۆلی توندتریش دەکرێت
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- وەک هاندانێک بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی لەدایکبوون لە هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین، ئەو هاوسەرانەی منداڵیان دەبێت لە پێدانی خانوودا ئەولەویەتیان پێدەدرێت
- لەبارەی کۆتاییهیێنان بە گرژییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین، چین ئامادەیە هاوشانی مۆسکۆ رۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت
- وەزارەتی بەرگریی چین رایگەیاند تا ساڵی 2030 هێزە ئەتۆمییەکانی مۆدێرنیزە، هەمەچەشن و فراوان دەکات
واشنتن پۆست
- دوای ئازادکردنی دایک و کچە ئەمریکییەکە لەلایەن حەماسەوە، جۆ بایدن بەڵێندەدان هەوڵ بۆ ئازادکردنی هەموو دیلەکانی دیکەش بدات
- بەهۆی دواکەوتنی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە، لە چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆپیشاندان بەڕێوەچوون
- دوای چەند جارێک لە شکستهێنان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی پێویست، کۆمارییەکانی ئەمریکا جیم جۆردانیان لە کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە
عەرەب نیوز
- سەرکردەکانی ئەنجومەنی هەماهەنگی کەنداو و وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا ئیدانەی هێرشەکانی سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن و داوای راگرتنی شەڕ دەکەن
- دوای شەڕەکەی ئیسرائیل و غەزە بە درۆن و موشەک هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق
- مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەسەتین یەکێک دەبێت لەو سەرکردانەی بەشداریی لە لوتکەی ئاشتی قاهیرە دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- بیانووی بایدن بۆ هاوكارییكردنی ئۆكراین و ئیسرائیل “وه‌به‌رهێنانێكی ژیرانه‌یه كه سوودی بۆ نه‌وه‌كان ده‌بێت”، وه‌به‌رهێنانی ژیرانه نییه وه‌به‌رهێنانی خوێنڕێژانهیه
- دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌هۆی بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌زه‌وه، گرنگی و بایه‌خی لوتكه‌ی قاهیره كه سه‌ركرده‌ی هه‌ریه‌ک له میسر، ئوردن، فه‌ڵه‌ستین و ئه‌مریكا كۆده‌كاته‌وه، زیاتر بووه. ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی قاهیره به‌رێوه‌ده‌چێت
- ئیسرائیل ئه‌مجاره په‌لاماری كه‌ناری داگیركراوی خۆرئاوای دا و 30 كاتژمێر تیرۆر و تۆقاندنی له دژیان په‌یڕه‌و كرد
سۆزجو
- له ته‌كیرداغ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماده‌ییه‌ک ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا گرتووه كه له میانی پرۆگرامی ئێراسموسدا یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناردوویه‌تی
- ئیسرائیل بێ گوێدانه پیرۆزییه‌كان هه‌رچی هه‌بێت بۆردومانی ده‌كات هه‌ر له مزگه‌وت، كڵێسا، خوێندنگه و نه‌خۆشخانه. تائێستا 11 مزگه‌وت و كڵێسایهک به ئامانج گیراون
- بەگوێرەى راپرسییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی تا كۆتایی ساڵ هه‌ڵاوسان ده‌بێته 68%. دۆلارێک به‌رامبه‌ر ده‌بێت به 30 لیره و سوودی بانكی ده‌بێته 34,73%.
- نرخی به‌نزین 1,48 لیره‌ی دیكه‌ی چووه سه‌ر
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا گردبوونه‌وه: “یان توندوتیژییه‌كان رابگرن یان ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه”
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئالووده‌بوون له رۆژه‌ڤدا نییه، سه‌دان هه‌زار گه‌نج چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئالووده‌بوون به كحول و مادده‌ی هۆشبه‌رن به‌ڵام له بوودجه‌دا ته‌نها 1,4% خه‌رجییه‌كانی زیادكراوه
- ئاگری هه‌ڵاوسان به‌رده‌وامه له سووتاندن؛ خه‌رجی كشتوكاڵی له‌ماوه‌ی مانگێكدا 7% زیادیكردووه
جمهورییه‌ت
- عه‌شقی تاڵانی؛ له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌سه‌ڵات ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كانزاگه‌ری داوه
- جه‌نگ دژی ژیان؛ ئیسرائیل كڵێسایه‌كی 1500 ساڵه‌ی له غه‌ززه به ئامانج گرت
- دوای له‌نده‌ن و پاریس، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا له‌پێناو ده‌ستخستنی وه‌به‌رهێنان جارێكی دیكه روو ده‌كاته‌وه كه‌نداو
رۆژنامە فارسییەکان
شەرق
- دوو شەڕی بێ کۆتایی؛ ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی ماڵی و سەربازی بە ئۆکراین و ئیسرائیل راگەیاند
- سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، حەسەن رووحانی بۆ هەڵبژاردنەکانی “شارەزایانی رێبەری” خۆی کاندید دەکات
- کۆتایی گەمارۆکانی شوورای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژبە ئێران راگەیاندرا
رەسالەت
- بانگەشەى هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ غەزە چەندە دەتوانێ راست بێ؟! ئیسرائیل لە وڵامدانەوەی مقاومەت دەترسێت
- زۆربەی قوربانیانی شەڕەکە ژن و منداڵن، ئیسرائیل رۆژانە شەرمەزار دەکرێت
- هەر هەنگاوێکی ئیسرائیل لە ژێر چاودێری ئێراندایە، زایونیستەکان نیگەرانی دووهەم شۆکن
ئەبرار
- غەزە، دەمامکی لەسەر روخساری ئەمریکا لادا، ئەمریکا بڕیارنامەی کۆتاییهێینانی شەڕی ڤێتۆ کرد
- پشیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل بەمانای بەشداربوون لە جینایەتکردن لە غەزە لێکدەدرێتەوە
- کۆشکی سپی رایگەیاند، دژ بە بەرنامەی مووشەکی و درۆنیی ئێران گەمارۆی تازە بەکاردێنین
جەوان
- یەکەم دەستڕێژی سەرکەوتوانەی حزبوڵلا بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل
- ئیسرائیل لە سەراولێژیی فەوتان دایە و بەرەی مقاومەت زەربە لە ئابووری ئەم وڵاتە دەدا
- شوورەییتر لە جیناتەکانی ئیسرائیل، هەڵوێست و کردەوەکانی ئەمریکایە