زووم:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای تەرخانکردنی ئەمنی گەورەی بە بەهای 106 ملیار دۆلار کرد بۆ هاوكاریكردنی ئیسرائیل و ئۆكرانیا كرد.
ئەو بڕە پارەی جۆ بایدن داوای كردووە، 61 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا و 14 ملیار دۆلاریش بۆ ئیسرائیل دەبێت ، ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ پاراستن و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگری ئەمریكایە لەناوخۆ دەرەوەی وڵات.
شالاندا یانگ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجەی کۆشکی سپی لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێس وتی: جیهان چاودێری دەکات، گەلی ئەمریکاش بەڕاستی چاوەڕێی ئەوە دەکات سەرکردەکانیان کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەكلابكەنەوە.
ئەو داوایەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دابینکردنی بودجە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل و بەڵێنی هاوسۆزی بۆ تەلئەبیب دووبارە كردەوەو جەختیشیكردەوە، هاوكاری گەورەی واشنتۆن بەرێوەیە.
بایدن بە تێکەڵکردنی بابەتی هاوکاری بۆ ئیسرائیل لەگەڵ ئۆکرانیا، ئاسایشی سنوورەکان و هاوکاری پەنابەران، ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی چین، هیوادارە پڕۆژە یاسای خەرجییەکانی ئاسایشی نیشتمانی تێپەڕێنێت و بتوانێت پشتیوانی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت، كە كۆمارییەكان تێیدا زۆرینەن و پێشتر رێگرییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەكە كردووە.