زووم:
دۆغان كاڵافات، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی كاندیللی سه‌ر به زانكۆی بۆغازیچی و ناوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرییكردنی بوومه‌له‌رزه و تسونامی له په‌یمانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی، پێشبینی روودانی بومەلەرزە و تسۆمانی لە ئەستەمبوڵی توركیا كرد.
دۆغان كاڵافات، سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كان له‌باره‌ی گوڕی بوومه‌له‌رزه له ئه‌سته‌نبوڵ، ئاشكرایكرد، توركیا وڵاتی بوومه‌له‌رزه‌یه و پێشبینییه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه له‌سه‌روو حه‌وت پله‌وه ده‌بێت، گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌متر له حه‌وت پله نابێت، كە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تێكڕا له 7,2 پله‌دا بێت. ئه‌مه هه‌ڵه‌ی ههژماركردنیش له خۆده‌گرێت”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه پێویسته هۆشیاری له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه بڵاوبكرێته‌وه و رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر.
دۆغان كاڵافات تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌دا ئه‌وا تسونامی له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه گریمانه‌كراوه.
كاڵافات باسی له‌وه‌شكرد بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گریمانه‌كراو له ئه‌سته‌نبوڵ، كه ببێته هۆی تسونامی له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر حه‌وت پارێزگا ده‌بێت و پێویسته له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌مووان له كه‌ناری ده‌ریا دووربكه‌نه‌وه.