زووم..
بەگوێرەى ده‌زگای ئاماری توركیا مانگى رابردوو بیانییەکان نزیکەى سێ هەزار یەکەى نیشتەجێبوونیان لە تورکیا کڕیوە و هاوڵاتیانى عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له ریزبه‌ندی سێیه‌مدان لە کڕینى ئەو یەکانەدا.
به گشتی له توركیا له مانگی ئه‌یلوولدا 102 هه‌زار و 656 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون فرۆشراوه به‌هاوڵاتیانى وڵاته‌كه و بیانییه‌كان كه به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو 9,5% دابه‌زیوه.
له‌نێو ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی تێدا فرۆشراوه، ئه‌سته‌نبوڵ بە پلەى یەکەم دێت به فرۆشتنى 15 هه‌زار و 247 یه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 14,9%ی سه‌رجه‌م یه‌كه فرۆشراوه‌كان له‌و مانگه‌دا.
بەگوێرەى ئامارەکە لە مانگى ئەیلوولدا، دوو هه‌زار و 930 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به بیانییه‌كان فرۆشراوه كه به‌راورد به مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو 42% كه‌میكردووه.
له كڕینی ئه‌و ژمارەیە هاوڵاتیانى رووسیا به کڕینى 722 یه‌كه له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێن، دوای ئه‌وان هاوڵاتیانى ئێران دێن به كڕینی 327 یه‌كه و به‌دواشیدا هاوڵاتیانى عێراق به هه‌رێمی كوردستان له پله‌ی سێیه‌مدا دێن كه له مانگی ئه‌یلوولدا 191 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له توركیا كڕیوه.
له مانگی ئابى ئەمساڵدا سێ هه‌زار و 58 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له توركیا به بیانییه‌كان فرۆشرابوو كه له‌و ژماره‌یه 733یان رووسه‌كان، 342یان ئێرانییه‌كان و 220 یه‌كه‌شیان هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كڕیبوویان.