31
زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- هۆشداریی دەدرێت لە کەمى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتى غەزە و درەنگ گەیشتنیان بە ناوچەکە
- خێزانى هاوڵاتییەکى ئیسرائیلى کە دایک و باوکى لەلایەن حەماسەوە کوژراون دەڵێت “ئێمە ئاشتیمان دەوێت”
- راپۆرتێکى ئەمریکى دەڵێت، چین خەریکى فراوانکردنى توانا ئەتۆمییەکانیەتى خێراتر لەوەى کە پێشبینیکراوە
ئۆرشەلیم پۆست
- هێزى بەرگریی ئیسرائیل پلاندادەنێت بۆ رزگارکردنى زیاتر لە 200 کەس کە بە دیلگیراوان لەلایەن حەماسەوە لە غەزە
- شەوى رابردوو زیاتر لە 30 مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەى ئیسرائیل کراون
- ریشى سوناکى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا دەڵێت، شانازى بەوە دەکەم کە سەختترین کاتەکاندا پشتیوانى بۆ ئیسرائیل دەدەبڕم
عەرەب نیوز
- هاوڵاتیانى غەزە لە چاوەڕوانى گەیشتنى هاوکارییەکاندان و سوپاى ئیسرائیلیش سەربازەکانى ئاگادارکردووەتەوە کە خۆیان بۆ هێرشى زەمینى بۆسەر غەزە ئامادەبکەن
- بەهۆى نەبوونى ئامێرى هەناسەدانەوە ژمارەیەک بریندار لە غەزە گیانیان لەدەستداوە
- نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن داوا لە حکومەتى ئەو وڵاتە و چەکدارە حوسییەکان دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزى گفتوگۆ
وۆڵ ستریت جۆرناڵ
- بایدن وەکو ئاماژەیەک بۆ پاڵپشتیکردنى هەردوو لایەن، لە گوتارەکانیدا ناوى ئیسرائیل و ئۆکراین پێکەوە دەهێنێت
- بەهۆى کەمى فرۆشى ئیفۆنەوە لە چین، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ئەپڵ بەنیازە سەردانى چین بکات
- لە هەفتەى رابردووەوە هێزەکانى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رووبەڕووى چەندین هێرش بوونەتەوە
زوومى رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- باس له‌وه ده‌كرێت ئیسرائیل وه‌ك به‌شێك له پلانی داگیركردن، ناوچه‌یه‌كی ئارام له غه‌ززه دروستده‌كات
- توركیا ئاماده و چاوه‌ڕێیه بۆ ده‌ربازكردنی 695 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی له غه‌زه
- دانیشتوانی دوورگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ دژی پلانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، رێگه‌ی دادگا ده‌گرنه‌به‌ر
سۆزجو
- ئه‌مریكا به‌نزین به ئاگرەکەدا دەکات.. له كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌نگی دژی ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كاندا و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خوێنڕشتنه لە فەڵەستین
- بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و رووسیا له ده‌وروبه‌ری توركیا له ئاستێكی تۆقێنهردایه، با هیچیان به دۆست نه‌زانین و متمانه‌یان پێنه‌كه‌ین
- درۆكه‌ی ئیسرائیل به‌وه‌ی ئه‌وان نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بۆردومان نه‌كردووه، پووچه‌ڵكرایه‌وه
حوڕییه‌ت
- ئه‌مریكا به‌ڵێی بۆ درێژه‌دان به كۆمه‌ڵكوژی كرد، وێنه‌ی منداڵه كوژراوه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان نییه
- وه‌زیری مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئیسپانیا داوای هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و سزای ئابووری بۆ به‌رپرسیاره سیاسییه‌كانی هێرشه‌كان ده‌كات
- ئیسرائیل ده‌ست له خوێندنگه‌كانیش ناپارێزێت، له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی دوو خوێندنگه كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، 11 كه‌س كوژران و لانیكه‌م 100 كه‌س برینداربوون
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- 609 هه‌زار منداڵ لە تورکیا له خوێندنگه‌كان تۆمارنه‌كراون، یان له ماڵه‌وه‌ن یان كارده‌كه‌ن یان بێسه‌روشوێنن
- به‌پێی راپرسییه‌ك 75%ى ده‌نگده‌ری توركیا سه‌باره‌ت به پرسه سیاسییه‌كان “توڕه و بێزار و بێهیوان”
- بانگه‌وازه‌كان، دڕنده‌یی رانه‌گرتووه، ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئۆپراسیۆنی زه‌مینی ته‌واوكردووه
زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان
- شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل بە “جەنگێکى درێژ” هەڕەشە لە غەزە دەکات
- خەڵاتى ساخارۆڤ بە ژینا ئەمینى و جوڵانەوەى ژنانى ئێران بەخشرا
- ئەمریکا داوا لو سوپاى سودان و پشتیوانى خێرا دەکات دەستبەجێ جەنگ رابگرن