رۆژنامەی “لۆفیگارۆ”ی فەڕەنسی بڵاویکردەوە خواردنگەیەکی فەڕەنسا بەهۆی تێکچوونی سیستەمی رووناکیەکەی، ناوەکەی گۆڕاوە بۆ “حەماس” و بەو هۆیەوە هەڕەشەی داخستنی لەسەرە.
خواردنگەکە دەکەوێتە شاری “ڤالانس”ی باشووری فەڕەنسا و ناوی “چاماس”ە، بەهۆی تێکچوونی سیستەمی رووناکیەکەی، پیتی یەکەمی لۆگۆکەی تاریکە و ناوەکەی بە “حەماس” دەخوێندرێتەوە لە شەودا.
ئەم رووداوە وای لە هاوڵاتیانی شارەکە کردووە پەیوەندی بەپۆلیس بکەن و گوتراوا بە پۆلیس کە خواردنگەکە بە درووشمێک پشتگیری لە بزووتنەوەی “حەماس” دەکات
پۆلیس و دەسەڵاتدارانی شارەکە دوێنێ ئێوارە هەرزوو گەیشتنە خواردنگەکە و بە خاوەنەکەیان راگەیاندووە، ئەگەر بە خێرایی سیستەمی رووناکیەکە چاکنەکات و پیتی C بە تەواوی دەرنەکەوێت ئەوا خواردنگەکە دادەخرێت.
شایەتحاڵەکان بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، پۆلیس بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەلای خواردنگەکە وەستاوە و تا چاککردنی سیستەمی رووناکیەکە شوێنەکەیان چۆڵنەکردووە.
چاماس خواردنگەیەکە تایبەت بە خواردنی تاکۆس، تاکۆس خواردنێکی کلتوری مەکسیکیە.