22
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دەروازەیەکى تازە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەى بەغداد کرایەوە
- سەربارى داهاتێکى زۆر، هەژاریی میوانى هەمیشەیی عێراقییەکانە
- بەرگریی شارستانى: لە نۆ مانگى رابردوودا زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتى ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە
شەرقولئەوسەت
- بایدن ئەستۆپاکى بۆ ئیسرائیل دەکات و گڵۆپى سەوز بۆ هێرشى سەر غەزە دادەگیرسێنێت
- ئوردن: دەرکردنى فەڵەستینییەکان لە کەرتى رۆژئاوا “راگەیاندنى جەنگە”
- هێرشێکى درۆنى بۆسەر هێزەکانى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان پوچەڵکرایەوە
قودسى عەرەبى
- پاش کۆمەڵکوژییەکەى مەعمەدانى: فەڵەستینییەکان بەدواى ئەندامانى جەستەى قوربانییەکانیاندا دەگەڕێن
- فەڵەستینییەکان: ئەمریکا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هاوبەشى تاوانەکانى ئیسرائیلن لە غەزە
- رۆژنامەنووسێکى تونسى دەستلەکارکێشانەوە لە بی بى سى رادەگەیەنێت بەهۆى لایەنگرى دامەزراوەکە بۆ ئیسرائیل
ئەلعەرەب
- وەزارەتى ناوخۆى عێراق رووبەڕووى بڵاوبوونەوەى دیاردەى مادەى هۆشبەر دەبێتەوە لەنێو کارمەندەکانیدا
- سیسى: بیانبەن بۆ نەقەب
- دەسەڵاتدارانى جەزائیر دەترسن خۆپیشاندانەکانى پشتیوانى لە غەزە بگۆڕێت بۆ جوڵانەوە لە دژیان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- لەسەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا داوای لەو وڵاتەکرد رێگە نەدات توڕەیی بەسەریدا زاڵ‌بێت
- هاوڵاتییانی غەزە لە مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل تێدەگەن، بەڵام شوێنێکیان نییە بۆی بڕۆن
- ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا سەردانی تەل ئەبیب دەکات و چاوی بە بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەوێت
واشنتن پۆست
- لە تەل ئەبیبەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیوا بۆ هاوکاریی مرۆیی بۆ غەزە بەدی دەهێنێت
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ڤێرژنێکی تازە رێگای ئاوریشمی چینی خستەڕوو
- جووەکانی ئەمریکا لە واشتنت خۆپیشاندانێکیان رێکخست و داوای راگەیاندنی ئاگربەست لە ئیسرائیل و حەماس دەکەن
ئۆرشەلیم پۆست
- بایدن: ئیسرائیل تەنها نییە، ئازادکردنی دیلەکان کاری لەپێشینەیە
- ئیسرائیل دەڵێت گروپی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەپشت هێرشی نەخۆشخانەکەیە
- لە هێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل‌دا 1400 کەس کوژراون و 4500 کەسی دیکەش برینداربوون
عەرەب نیوز
- وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، دەبێت هاوکاری بۆ فەلەستین رەوانە بکرێت بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی روونەدات
- ئیسرائیل گروپی جیهادی ئیسلامیی و حەماسیش ئیسرائیل لەبارەی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە تۆمەتباردەکات
- نوێنەری فەلەستین بۆ ئەنجومەنی ئاسایش: کوشتنی فەلەستینییەکان هەرگیز ئاسایشی زیاتر بۆ ئیسرائیل دەستەبەر ناکات
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- مرۆڤایه‌تی دیسان له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوو؛ لایه‌نه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتری راده‌كێشن له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه و حزبوڵڵا ده‌ڵێت، ئیسرائیل پێشوه‌خت پلانی هێرشه‌كه‌ی داناوه
- گرژیی كه‌وته نێوان جه‌هه‌په و ئیی پارتییه‌وه؛ له په‌رله‌مان ئیی پارتی بۆ یه‌كه‌مجار هێرشی كرده سه‌ر جه‌هه‌په
- مه‌ولود بۆ توركیا ده‌خوێنرێت؛ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ئه‌نجامدانی مه‌ولود له سه‌رجه‌می ئاماده‌ییه‌كانی پێشنوێژی و گوتارخوێنی له 100هه‌مین ساڵیادی كۆماری توركیا به‌رز راده‌گرێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- خۆپیشانده‌رانی توركیا داوا ده‌كه‌ن سزای ئیسرائیل بدرێت و پێیان وایه ئاساییبوونی په‌یوه‌ندییه یاسایی و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هاوبه‌شبوونه له تاوانه‌كانیدا
- هه‌ر له ژاپۆنه‌وه تا لوبنان جیهان بۆ فه‌له‌ستین له خۆپیشانداندایه، له یۆنان هه‌زاران كه‌س ناڕه‌زایاتییان ده‌ربڕی و له به‌رده‌م كۆشكی سپیش داوای راگرتنی پشتیوانییه‌كان له پاكتاوی ره‌گه‌زی كرا
- ئیی پارتی و پارته‌كانی سه‌عاده‌ت و ئاینده داوا له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن واز له سه‌ركۆنه‌كردن بهێنێت و هه‌نگاوی به‌رجه‌سته بهاوێژێت دژی ئیسرائیل
سۆزجو
- مرۆڤایه‌تی مردووه؛ به‌هۆی نه‌تانیاهوی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه مرۆڤایه‌تی مردووه، مرۆڤایه‌تی فرمێسك ده‌ڕێژێت
- ئازارمان گه‌وره‌یه و تاكه به‌رپرسیاری ئه‌م دۆخه ئیسرائیل و پشتیوانهكانیهتی كه ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپان
- داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه جه‌نگ بووه‌ستێت و نه‌تانیاهۆ وه‌ک تاوانباری جه‌نگ دادگایی بكرێت
حوڕییه‌ت
- له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره و له‌به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌سته‌نبوڵ هاوڵاتییان گردبوونەوە و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، ئه‌وروپا زنجیره‌یه‌ک رووداو و خۆپیشاندانی به‌خۆوه بینیوه و ده‌كوڵێ
- كۆمه‌ڵگه‌ی توركه جووه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل نیشاندا و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی به ئامانج گرتنی سڤیله‌كانیان كرد
- بایدن كه به‌ر له هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس، خۆی له نه‌تانیاهۆ به دوور ده‌گرت، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی له ئیسرائیل باوه‌شی به نه‌تانیاهۆدا كرد
رۆژنامە فارسییەکان
هەمشەهری
- سەرۆکى ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل راشکاوانە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل راگەیاند
- بەرەی مقاومەت وڵامێکی توندی ئیسرائیل لە غەزە دەداتەوە
- گەشتەکەى بایدن بۆ ئیسرائیل، نیشاندانی گڵۆپی سەوزە بۆ ناتانیاهۆ
رەسالەت
- گەردەلوولێکی دیکە بەڕێوەیە؛ ئیسرائیل دەریخست بۆ جینایەتکردن هیچ هێڵیکی سوور ناناسێ
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئێران وەک هەمیشە پشتیوانی خەڵکی غەزە دەکات
- ئیسرائیل لەژێر سێبەری بێدەنگی و بێهەڵوێستی رۆژئاوادا درێژە بە هێرشەکانى دەدات
قودس
- گەشتەکەى بایدن بۆ ئیسرائیل، بە مانای گەڕانەوەی بکوژ بۆ شوێنی تاوانەکەیەتی
- وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە یەکگرتنێکی جیهانی دژبە هەڵوێستەکانى ئیسرائیل لە غەزە دەگەڕێین
- ئەگەر هەڵوێستەکانی ئێران نەبا، ئێستا ئیسرائیل غەزەی داگیرکردبوو
کەیهان
- ئیسرائیل بە هاوکاریی و بەڕێوەبەری ئەمریکا خەریکی جینۆسایدکردنی خەڵکی غەزەیە
- وەزیری دەرەوەی ئێران: خوازیاری گەمارۆی هەمەلایەنە، بەتایبەتى گەمارۆی نەوتی دژبە ئیسرائیل
- خۆپێشاندانی جیهانی فراوان بۆ پێشتیوانی لە فەلەستین دەستیپێکردوە و خەڵک و خوێندکاران ئامادەن بچینە غەزە بجەنگێن