38
بەگوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له چوار شەممەی رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ دوو سه‌ربازی سوپای توركیا له هه‌رێمی كوردستان كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویکردوەتەوە یەکێک له دوو سه‌ربازه کوژراوەکە پله‌ی نائیب عه‌ریفه و ناوی عه‌لیجان گونهشه.
تورکیا دەڵێت، عه‌لیجان دوای پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان برینداربووه و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌ربازه‌كه كوژراوه‌کەی دیکەش پله‌كه‌ی عه‌ریف بووه.
بەگوێرەی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا پێنج سه‌ربازی سوپای توركیا له ناو خاكی هه‌رێمدا لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی له‌گه‌ڵ پارتی کرێکاران كوژراون