زووم:
نرخی سووته‌مه‌نی له توركیا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی وڵاتەکە، نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە. هەڵبژاردنەکان لە كه له مانگی ئایاری رابردوودا به‌ڕێوه‌چوون، واتە چوار مانگە نرخەکان ئەوەندە بەرزبووەتەوە.
له‌نێو ئه‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی ده‌كه‌ن له توركیا، گرنگترینیان بریتییه له نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا و له‌گه‌ڵ ههڵكشانیدا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
هۆكارێكی دیكه دابه‌زینی به‌های لیره‌یه له‌به‌رامبه‌ر دۆلار و دراوه بیانییه‌كاندا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناوخۆدا به لیره ده‌فرۆشرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر دابه‌زینێک له به‌های لیره‌دا، نرخی سووته‌مه‌نی به‌رزترده‌بێته‌وه.
له‌پاڵ ئه‌م هۆكارانه‌دا جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكراین و به‌م دواییانه‌ش شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له غه‌زه كاریگه‌رییان كردووه‌ته سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی له وڵاته‌كه‌دا.
توركیا نزیكه‌ی 95%ی ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت هاورده‌ی ده‌كات و تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌و رووه‌وه پشت به وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت، كه بریتییه له لانیكه‌م چوار ملیۆن و 100 هه‌زار تۆن نه‌وتی مانگانه، له هه‌ریه‌ک له رووسیا، عێراق و كازاخستانه‌وه هاورده‌ی ده‌كات.
هه‌نارده‌كردنی بڕ و رێژه‌ی نه‌وتی رۆژانه و مانگانه له‌و وڵاتانه‌وه له كاتێكه‌وه بۆ كاتێکی دیکە جیاوازه، ناتواندرێت بگوترێت یه‌كێكیان به‌رده‌وام زۆرترین سووته‌مه‌نی هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كات.
دوایین راپۆرتی هه‌نارده‌كردنی سووته‌مه‌نی، كه له توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، راپۆرتی مانگی ته‌مووزه، كه به‌راورد به مانگی ته‌مووزی ساڵی 2022 به‌ڕێژه‌ی 1,46% كه‌میكردووه و بووه‌ته چوار ملیۆن و 121 هه‌زار و 936 تۆن. له‌و بڕه دوو ملیۆن و 116 هه‌زار و 52 تۆنی، كه ده‌كاته زیاتر له نیوه‌ی، له روسیاوه هه‌نارده كردووه و دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌ک له عێراق به 752 هه‌زار و 293 تۆن و 647 هه‌زار و 763 تۆن له كازاخستانه‌وه بووه.
به‌م دواییانه، به‌تایبه‌تتر دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، نرخی سووته‌مه‌نی كه هه‌ریه‌ک له به‌نزین، گاز و غازی ئێڵ پی جی ده‌گرێته‌وه، زنجیره‌یه‌ک هه‌ڵكشانی یه‌ک له‌دوای یه‌كی به‌خۆوه بینیوه. له مانگی ئایاردا لیترێک به‌نزین له ئاستی 19 لیره‌دا بوو، هه‌روه‌ها لیترێک گاز له ئاستی 18 لیره‌دا ده‌فرۆشرا. له ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا نزیكه‌ی دوو هێنده نرخه‌كه‌یان هه‌ڵكشاوه. له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا لیترێک به‌نزین به نزیكه‌ی 35 لیره و گازیش له ئاستی 40 لیره‌دایه. نرخه‌كانیش له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌ک جیاوازه و تا لیره‌یه‌ک و له هه‌ندێک شوێن كه‌مێك زیاتر، جیاوازییان هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌های لیره به‌رده‌وامه له دابه‌زین، به‌شێوه‌یه‌ك تا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایار هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ كه‌متر له 20 لیره و له ئێستادا هه‌ر دۆلارێك به 28 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتیش روو له هه‌ڵكشانه، پێناچێت هیچ داكشانێك له نرخی سووته‌مه‌نیدا له توركیا له ئایندهی نزیكدا بێته ئاراوه.