26
زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و ئیسرائیل و حەماسیسش یەکتریی تاوانبار دەکەن
- سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی دەکات بۆ شەڕی ئیسرائیل و حەماس
- بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەربازیی، روسیا سەربازی سڕبی بەکرێدەگرێت لە شەڕی دژی ئۆکراین
هائارێتز
- لە سەروبەندی سەردانەکەی بایدن بۆ ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی غەزە کرایە ئامانج و 500 فەلەستینی کوژران
- بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل حەماس تۆمەتباردەکات لەبارەی هێرشی موشەکی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە
- ئیسرائیل هەوڵدەدات کۆمەڵگاکانی سەر سنوری لوبنان چۆڵبکات و زۆرێکیش لە خەڵکی ئەوە رەتدەکەنەوە
واشنتن پۆست
- لەدوای هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەزە، خۆپیشاندان لەدژی فراوانبوونی شەڕەکە لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت
- لە یەکەم دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جیم جۆردان دەنگی نەهێنا
- ئۆکراین بۆ یەکەمجار موشەکی دورمەودای، کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆی دابینکرابوو، لە دژی بنکەیەکی سەربازیی روسیا بەکارهێنا
عەرەب نیوز
- بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەزە 500 کەس کوژران و سعودیەش داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات
- باڵیۆزی فەلەستین لە بەریتانیا دەڵێت، دەبێت دادگای لاهای لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگیی لێکۆڵینەوە لە ئیسرائیل بکات
- حزبوڵڵای لوبنان داوای رۆژی توڕەیی دەکات و هێرشەکەی ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژیی و کارێکی “دڕندانە” وەسفدەکات
زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت گەشبینى هەیە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجە
- ئەمڕۆ بەغداد میواندارى کۆنگرەى یەکێتى پەرلەمانى عەرەبى دەکات
- حەوت ملیۆن کەس چاودێریی کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە و وەزارەتى کار رێوشوێنەکانى تەواوکردووە
شەرقولئەوسەت
- “كۆمەڵکوژى نەخۆشخانەکەى غەزە”.. عەباس لە لوتکەى چوار قۆڵى دەکشێتەوە.. هێزەکانى ئەمریکا دەخرێنە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.. ئێران ئاستى پێکادانى هەرێمى بەرزدەکاتەوە
- ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات رۆڵى هەبێت لە هێورکردنەوەى دۆخى غەزە
- پێکادانەکانى نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا روو لە هەڵکشانە
قودسى عەرەبى
- کۆمەڵکوژییەکى گەورەى ئیسرائیل لە غەزە، زیاتر لە 500 کەس بەهۆى بۆردومانکردنى نەخۆشخانەکەوە کوژراون
- دەرکردنى برینداران لە غەزە و چارەسەرکردنیان ئەرکێکى ئەستەمە.. مەرگ لە هەموو شوێنێک دەبینرێت
- ئیمارات هێرشدەکاتە سەر حەماس: نوێنەرایەتى فەڵەستینییەکان ناکەن
ئەلعەرەب
- ئوردن و میسر رەتیدەکەنەوە پێشوازیى لە شەپۆلێکى نوێى ئاوارە فەڵەستینییەکان بکەن
- بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەرفەتى گەشەپێدانى ئابوورى بە عێراق دەبەخشێت
- ئایا ئێران و حیزبوڵڵا حەماسیان تێوەگلاند؟
زوومى رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- ئه‌ورووپا قسه نه‌ما به رووسیای نه‌ڵێت سه‌باره‌ت به ئۆكراین، به‌ڵام بۆ غه‌زه كه ئیسرائیل جینۆسایدی تێدا دەکات، ده‌نگی ده‌رنایه
- بودجه‌ی 100هه‌مین ساڵی توركیا؛ كورتهێنانی پێشبینیكراو 2,6 تریلیۆن لیره‌یه
- له ماوه‌ی 11 رۆژدا له غه‌زه 949 منداڵ كوژراون
- هه‌ڵئاوسان كاریگه‌ریی زۆری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی خوێندكاران و نرخه‌كان سێ هێنده به‌رزبوونه‌ته‌وه
جمهورییه‌ت
- له پلانی پێنج ساڵه‌ی گه‌شه‌پێداندا كه بۆ په‌رله‌مانی ناردووه، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌روه‌رده‌ی ئایینی بگه‌یه‌نێته سه‌رجه‌م چینه‌كان
- ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به‌و بارمتهگیراوانهی لای حه‌ماسن، له‌سه‌ر خه‌ته
- له ماوه‌ی نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له 80 هه‌زار سكاڵا سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانیان، له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته دادگای ده‌ستووریی
حوڕییه‌ت
- دوێنێ یه‌كێک له خوێناوی‌ترین رۆژه‌كانی جه‌نگی نێوان حه‌ماس-ئیسرائیل بوو، ته‌لئه‌بیب كۆنترین نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رته‌كه‌ی كرده ئامانج كه له‌لایه‌ن كڵێساكانی ئه‌مریكاوه پشتیوانیی ده‌كرێت
- بایدن ده‌ڵێت، داگیركردنی غه‌زه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، به‌ڵام ده‌بێت حه‌ماس له‌ناوببرێت، ئایا ئاگره‌كه خۆش یان خامۆش ده‌كات؟
- مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكی گشتی ئیی پارتی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان كه پێشتر له‌نێو ئاكپارتی و جه‌هه‌په‌دا كاریان كردووه، تائێستا رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- وه‌زاره‌تی داد سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی وه‌رگرتنی به‌رتیل له دادگاكان لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و ژووره‌كانی پارێزه‌رانیش له سه‌رانسه‌ری توركیا به‌دواداچوون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن
- پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه ئاماده‌كراوه پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرا؛ بودجه‌ی سوود، چه‌ک و خاوهنكارهكانه
- بەگوێرەى ئه‌و پلانه‌ی گه‌شه‌پێدانی پێنج ساڵه كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراوه، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی زیاد ده‌كرێت و مانگانه‌شیان كه‌مده‌كرێته‌وه
زوومى رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- خامنەیی دەڵێت، ئەمریکا بەرپرسی جینایەتەکانی رژێمی ئیسرائیلە و ئەگەر شەڕ درێژە بکێشێ، بەرەی مقاومەت بێ دەنگ نابێت
- فەرماندەی گشتیی ئەڕتەشی ئێران رایگەیاند، بەرەی بەرەنگاری دژ بە ئیسرائیل تەسلیم نابێت
- ترسی سەرەکیی ئەمریکا سەقامگیربوونی ئیسلام لە فەلەستین و ناوچەکەیە
شەرق
- ئامانجی سەرەکی بایدن بۆ ئیسرائیل، پاشگەزکردنەوەی ناتانیاهۆ لە هێرشکردنەسەر غەزە و راوەستانی جەنگە
- لە کۆنفراسی “خەزەر”دا ئێران تەسلیمی داخوازییەکانی روسیا دەبێت
- لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەوڵی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان یان کەمکردنەوەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل درێژەی هەیە
کەیهان
- ئەگەر جینایەتی زایونیزمەکان درێژە بکێشێ، کەس ناتوانێت پێش بە موسڵمانان و بەرەی مقاومەت بگرێت
- کۆماری ئیسلامیی ئێران پرسە نێوخۆییەکانی خۆی لە نێوخۆی وڵات‌دا چارەسەر دەکات
- کەشوهەوا بیانوویە، ئیسرائیل لە ترسی حزبوڵڵا ناچێتە نێو غەزەوە
ئەبرار
- یەکێتی ئەوروپا گەمارۆی موشەکی و سەربازیی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەپارێزێت
- کۆشکی سپی رایگەیاند، ئێران لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل‌دا بەدوای بەرینکردنەوەی گۆڕەپانی جەنگەوە نییە
- موسڵمانان بەرانبەر بە رەشەکوژیی فەلەستینییەکان بێدەنگن و وڵاتانیش پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن