41
دەیلی تەلەگراف
- بەریتانیا ناچار دەکرێت پارە بەو وڵاتە هەژارانە بدات، کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتووە
- لە بەریتانیا نەخۆشانی شێرپەنجە لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی چارەسەرەی کیمیاییدان، مانگرتنی پەرستارانیش دۆخەکەیان ئاڵۆزتر کردووە
- پۆلیسی ئیتاڵیا رێگریی لە ٣٥ کۆچبەر کرد کە دەیانویست بچنە یەکێک لە دوورگەکانی وڵاتەکە
گاردیان
- دوو ساڵ لەمەوبەر داوا لە بەریتانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا و کەنەدا کرابوو هەر یەکەیان ١٠٠ ملیار دۆلار بدەن بۆ روبەڕوبونەوەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام هیچیان ئەو پارەیەیان نەداوە
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای ئازادکردنی عەلا عەبدولفەتاح رۆژنامەنوسی میسری دەکات کە بەهۆی رەخنەکانی لە سەرۆکی میسر دەستگیرکراوە
- بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە تەنزانیا کەوتە ناو دەریاچەیەکەوە، ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا
فاینەشیەڵ تایمز
- ئەمریکا پلانی هەیە کۆمپانیاکان ناچار بکات یارمەتی بدەن تاوەکو بتوانێت پارە بداتە وڵاتانی هەژار بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا
- ئەنجومەنی تەندروستیی نەتەوەیی چین بڕیاریداوە بە هیچ شێوەیەک ئاسانکاریی بۆ هەڵگرتنی رێکارە توندەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات
- بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە نزیک سنوری پۆڵەندا، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە بۆ حاڵەتی لەناکاو مەشقی سەربازییان پێدەکرێت
تایمز
- بەریتانیا بەهۆی بەردەوامی هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراین و پرسی کۆچبەران، ملیاران دۆلار بۆ فریاگوزاریی دەرەکی خەرجدەکات
- بەهۆی مانگرتنی کارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەکانی بەریتانیا، کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە روبەڕوی سەختتریین دۆخ دەبێتەوە لە مێژووی خۆیدا
- بەهۆی هێرشەکانی روسیا بۆسەر وێستگەکانی کارەبای ئۆکراین، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە زستانێکی سەختدا روبەڕوی بێ کارەبایی دەبنەوە