28
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- قەیرانە مرۆییەکانی غەزە لەگەڵ لاوازبوونی خواستی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەمارۆی سەر شارەکە، روو لە زیادبووندان
- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پۆڵەندا، پارتی پۆپۆلیستی فەرمانڕەوای وڵاتەکە بەرەو شکست دەڕوات
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەیانی چوارشەممە لە “دۆخێکی هەستیار”ی ناوچەکەدا سەردانی ئیسرائیل دەکات
واشنتن پۆست
- لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆی سەر غەزە، قەیرانە مرۆییەکان تا دێت قوڵتر دەبنەوە
- بەهۆی زۆری فشارەکانییەوە، جیم جۆردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر پارتی کۆمارییەکان، لە بوون بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە نزیکتربووەتەوە
- بەگوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، پێدەچێت کۆریای باکور هاوکاریی سەربازیی روسیای کردبێت لە شەڕی دژی ئۆکرایندا
ئۆرشەلیم پۆست
- موشەکەکانی حەماس بۆ ناوەڕاستی ئیسرائیل و هێرشەکانی حزبوڵڵا بەردەوامن، تا ئێستا هێرشی زەمینی ئیسرائیل دەستیپێنەکردووە
- خولی زستانەی پەرلەمانی ئیسرائیل بە ماوەیەک وەستان بە بێدەنگیی بۆ گیانی ئەوانەی لە هێرشەکەی حەماسدا کوژران دەستیپێکرد
- بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە ئێران و حزبوڵڵا کە ئیسرائیل تاقینەکەنەوە
عەرەب نیوز
- لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانەکان ئیسرائیل هێرشە موشەکییەکانی بۆسەر غەزە چڕترکردووەتەوە
- بەهۆی شەشە مانگ بەردەوامی شەڕ لە سودان تائێستا زیاتر لە نۆ هەزار کەس کوژراون
- ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی ئیدانەکردنی توندوتیژییەکان و ناو نەهێنانی حەماس، پێشنیازی چارەسەریی روسیای بۆ دۆخی غەزە رەتکردەوە
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- كلچدارئۆغڵو هۆشداریی له‌باره‌ی داواكارییه‌كه ده‌داته كورتوڵموش؛ كام هێزی بیانی له توركیا جێگیر ده‌كرێت؟
- بێهیوایی له غه‌زە؛ خه‌ڵک له‌تاو بێئاوی ده‌ستیان به خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس كردووه
- له ماردین كچێكی هه‌شت ساڵانیان له كوڕێكی نۆ ساڵان ماره كرد و وێنه‌كانیشیان بڵاوكردنه‌وه
سۆزجو
- ئیتر پلانه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببینن، مامه سام سنووره‌كانی ناوچه‌كه به خوێن ده‌نووسێته‌وه
- تۆماری ره‌شی ئه‌مریكا: له 2001دا چووه ئه‌مریكا و 200 هه‌زار كه‌س كوژران، له 2003دا چووه عێراق و وڵاته‌كه‌ی كرد به سێ به‌شه‌وه و ملیۆنێک كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له 2011دا جه‌نگی ناوخۆی له سوریا هه‌ڵگیرساند، 600 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر سنووره‌كانمان ده‌وڵه‌تی كوردی داده‌مه‌زرێنێت
- جه‌مال دوڕه‌ی فه‌ڵه‌ستینی كه 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرابوو، له‌م هێرشانه‌ی دوایی ئیسرائیل‌دا دوو برا و براژن و برازایه‌كی كوژران
حوڕییه‌ت
- توركیا له‌پێناو كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه، پێشنیازی فۆرموله‌ی گره‌نتیكاری كردووه.
- كڕینی خانوو به قه‌رز له نزمترین ئاستدایه، له مانگی ئه‌یلوولدا له توركیا فرۆشی خانوو له‌سه‌دا 9,5 دابه‌زی و بووه 102 هه‌زار و 656
- ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی جه‌نگی حه‌ماس-ئیسرائیله‌وه به ره‌ئیسی گوتووه كه پێویسته خۆ له‌و هه‌نگاوانه‌ی گرژییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن، به دوور بگیرێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- له وڵاتێكدا كه بڵاوكرایه‌وه نزیكه‌ی 60%ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر سنووری هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین، ئه‌ردۆغان بانگه‌وازی “ئیتر خۆراک به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن” ده‌كات
- دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له دامه‌زراندنی جاری دووه‌می پزیشكانی پسپۆڕدا نه‌یتوانی سه‌رجه‌م پۆسته‌كان پڕبكاته‌وه و سێیه‌كیان به به‌تاڵی مانه‌وه، پزیشكانی سه‌روو 65 ساڵی بانگ كرده‌وه
- ئیسرائیل ته‌نها به بۆردوومانكردنی غه‌زه‌وه نه‌وه‌ستاوه، ناهێڵێت هاوكاریی مرۆییشی پێبگات
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- لەوانەیە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەچوارچێوەی چەند بەرەیەکی دیکەدا بەرینتر بێتەوە
- ئەمریکا 2000 سەربازی بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل و ناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ لە غەزە ئامادەکردووە
- فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، دەبێ سوپا گۆڕەپانێکی بەرین لە هێزی خۆی بەڕووی دوژمن‌دا بکاتەوە
کەیهان
- پیاوێکی تەمەن 70 ساڵەی ئەمریکای سەری منداڵێکی شەش ساڵانەی فەلەستینیی لە پێش چاوی دایکی بڕی
- لە ترسی هێرشی حزبوڵڵای لوبنان، نزیک بە 30 گوندی ئیسرائیلی چۆڵ کراون
- ئیسرائیلییەکان تۆڵەی شکست و دۆڕانەکانیان لە ژن و منداڵانی فەلەستینی دەکەنەوە
ئەبرار
- دەبێ ئەمریکا وڵامدەری جینایەتەکانی رژێمی ئیسرائیل لە غەزە دژ بە فەلەستینییەکان بێت
- بناژۆخوازەکانی ئێران دەپرسن، تێچووی سەفەر و سەردانەکانی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی وڵات لە کوێوە دابین دەکرێ؟!
- یەکێتیی ئەوروپا کار لەسەر چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ کێشەکانی ئیسرائیل و فەلەستین دەکاتەوە
جمهوری ئیسلامی
- سنورەکانی رۆژهەڵاتی ئێران هیچ چاودێرییەکیان بەسەرەوە نیە و ئەفغانییەکان بە کەیفی خۆیان دێنە نێو خاکی ئەم وڵاتەوە
- نەتەوەیەکگرتووەکان؛ غەزە خەریکە دەخنکێت، کۆمەڵگەی جیهانی مرۆڤایەتی لەدەستداوە
- دەزگای دیپلۆماسی ئێران کار لەسەر راگرتنی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین و پێش‌گرتن لە وێرانبوونی غەزە دەکات