74
ڕۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لە هەولێرەوە پشتیوانی غەزە دەکرێت
- بەهۆی نەبوونی مووچە و وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن پەروەردە، مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامن لە مانگرتن
- لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵدەدرێت قەرزی نیشتەجێبوون بۆ 75 ملیۆن دینار زیادبکرێت
شەرقولئەوسەت
- وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، ماددەی هۆشبەر هەڕەشە لە قەوارەی دەوڵەت دەکات
- گرژی سەربازی فراوان لە باشوری لوبنان هەیە، لوبنان لە دڵی جەنگدایە
- ئیسرائیل 10 جار فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی بەئامانج گرتووە
قودسی عەرەبی
- لە غەزە هەموو 5 خولەکێک قوربانیەک دەکەوێتەوە
- حەشدی شەعبی دەڵێت، رێگا نادەین ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل بکات
- “بی بی سی”لێکۆڵینەوە لەگەڵ شەش رۆژنامەنووسی عەرەب دەکات بەهۆی پشتگیریان لە فەلەستین
عەرەب
- مەسرور بارزانی میلیشیاکان تۆمەتباردەکات بە نوقمکردنی هەرێم لە ماددەی هۆشبەردا
- لێکترازانی توند ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و هێزە شیعیەکان قوڵ دەکاتەوە
- سەرۆکی فەلەستین بەدوای ئەوانەوەیە کە رەخنە لە بێدەنگیەکەی دەگرن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ئیسرائیل بەڵێندەدات ئەگەر حزبوڵڵا دەستێوەردان بکات لە شەڕی غەزەدا، لوبنان وێران دەکات
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک زۆرینەی ژنان ئاگادارنین لە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک
- تاوانبارە بیانییەکانی بەریتانیا بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانی ئەو وڵاتەوە دەیپۆرتی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە
واشنتن پۆست
- بەرپرسانی ئەمریکدا فشار لە ئیسرائیل دەکەن بۆ ئەوەی قەیرانەکە چارەسەر بکات
- ژمارەی ئەو چەکانەی کە لە قوتابخانەکانی ئەمریکادا دەدۆزرێنەوە رووی لە زیادبووندایە
- یاری کۆتایی ئیسرائیل دوای ئۆپراسیۆنەکەی بۆسەر کەرتی غەزە قورسە پێشبینی بکرێت
ئۆرشەلیم پۆست
- گرژییەکانی باکوری ئیسرائیل روویان لە زیادبوونە لەگەڵ ئەوەی ئامادەکارییەکانی هێزی بەرگریی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەزە بەردەوامن
- تاران لە ئەگەری بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هۆشداریی سەرهەڵدانی شەڕێ ناوچەیی دەدات
- ئەمریکا فشاردەخاتە سەر ئیسرائیل، میسر و حەماس بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی غەزە بپارێزن
عەرەب نیوز
- پاپای ڤاتیکان داوای کردنەوەی رێرەوی مرۆیی دەکات بۆ دانیشتووانی غەزە
- بەهۆی ترسیان لە روودانی بومەلەرزە، هاوڵاتییانی ئەفغانستان ماڵەکانیان چۆڵدەکەن
- باڵیۆزی فەلەستین لە ژاپۆن دەڵێت یاسای نێودەوڵەتی رێگا بە ئیسرائیل نادات رێگریی لە هاوکاریی مرۆیی بۆ غەزە بکات
رۆژنامە تورکییەکان
توركیا
- كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه ده‌ریای ناوه‌ڕاست، توركیا بڕیاریدا له هه‌مان ناوچه مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات؛ مانۆڕێك به چه‌ندین په‌یامه‌وه
- كۆمه‌ڵكوژی؛ ئیسرائیل ده‌ڵێت، له حه‌ماس ده‌ده‌م به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه 99%ـى ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشتوونی سڤیلن، خانه‌واده‌یه‌ک هه‌ر 82 كه‌سه‌كه‌ی تیاچووه
- رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به به‌ڵگه‌وه ئاشكرایكرد ئیسرائیل چه‌كی فۆسفۆری به‌كارهێناوه
سۆزجو
- ده‌سه‌ڵات ره‌خنه له ئیسرائیل و ئه‌مریكای پشتیوانی ده‌گرێت له‌باره‌ی غه‌زه‌وه، با كاردانه‌وه‌مان به‌مشێوه‌یه بێت؛ با بنكه ئاسمانییه‌كانی ئنجیرلیک و كورهجیک دابخه‌ین، كێ ده‌ستی گرتوون؟
- بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار؛ ئێران له سوریا به‌ره‌یه‌ک دژی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه، هه‌مووان چاوه‌ڕێن بزانن ئه‌سه‌د چی ده‌كات
- له روحا حه‌وت كیلۆ ئاڵتوون كرا به بووكێكهوه و پێنج ملیۆن لیرهشیان وه‌ک دیاری بۆ هات
جمهورییه‌ت
- دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیک له پرۆژه‌ی كاناڵ ئیستەنبوڵ دژی تاڵانكردنی زه‌وییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن؛ نامانه‌وێت رابگوێزرێین
- رووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌بنه هۆی گیان له‌ده‌ستدان: ته‌نها دوێنێ له توركیا 18 كه‌س به رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه
- پێویسته هه‌واڵه‌كان سانسۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت؛ پرسری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌واڵه‌كانی گه‌نده‌ڵی گه‌یه‌ندرایه په‌رله‌مان، جه‌هه‌په ده‌ڵێت، تائێستا 6,528 هه‌واڵ سانسۆر كراون
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئۆپۆزسیۆن دژی داواكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی سوپای توركیا له عێراق و سووریا ده‌وه‌ستێته‌وه
- پرۆژه یاسای بوودجه‌ی 2024 ئه‌م هه‌فته‌یه پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت؛ پێویسته تێیدا چاو به بڕی باجدا بخشێنرێته‌وه
- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ستی مرۆیی به‌په‌له ده‌كات بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به غه‌زه
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- تاران: دوای هاتنی ئیسرائیل بۆ نێو غەزە، راناوەستین لە دوورەوە چاولێکەر بین
- زانکۆی تاران دکتۆرای فەخری پێشکەش بە زاکزاکی، رێبەری شیعەکانی مەغریب کرد
- گەردەلولی ئەقسا ئاکامی پەنگخواردنەوەی تووڕەبوونێکی 70 ساڵەی گەلی فەلەستین بوو، کە لە چوار کاتژمێردا بەڕووی ئیسرائیل‌دا تەقییەوە
کەیهان
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر رژیمی ئیسرائیل دەستڕانەگرێت، شەڕەکە زیاتر دەبێت
- جەنگ لە بەرەی باکوریش دەستیپێکرد، حزبوڵڵا بەشداریی شەڕەکە دەکات
- بۆ دابینکردنی ئاسایشی وزە، جیهان چاوی لە تاران بڕیوە
شەهروەند
- کردەوەکانی رژیمی ئیسرائیل وەبیرهێنەرەوەی ئاکار و رەفتاری نازییەکانە
- ئیسرائیل توانای سڕینەوەی لایەنەکانی بەرەی بەڕەنگاری(مقاومەت)ی نیە و لە پاشەکشەیە
- بەرامبەر بە پیلانی رژیمی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی غەزە، دژایەتییەکی بەربڵاوی جیهانی ساز بووە
ئەبرار
- دانیشتوانى ئێران 30 میلیۆنی سینگڵە و 20 میلیۆنی بۆ پێکێنانی هاوسەرگیرى ئامادەیە، کە زۆربەیان توانایی پێکەوەنانی ژیانی هاوبەشیان نیە
- لە غەزە هۆلۆکاستێکی دیکە بەڕێوەیە؛ لەکاتی چۆڵکردنی غەزەدا رەشەکوژی لە خەڵکی بێ دیفاع کراوە
- کۆماریخوازان رەخنە لە سیاسەتەکانی بایدن بەرامبەر بە ئێران دەگرن و بەڵێنیان داوە دوای سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان ناهێڵن نەوتی ئێران بگاتە بازاڕەکانی جیهان