102
ڕۆژنامە عەرەبییەکان
زەمان
- مەسرور بارزانی باس لە پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی جەیهانەوە دەکات
- کۆمکاری عەرەبی چۆڵکردنی زۆرەملێی غەزە بە تاوانی جەنگ وەسف دەکات
- سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رەتیدەکاتەوە 450 ملیۆن دینار لە شەقامێکی ناوچەی سەوز خەرج بکرێت
شەرقولئەوسەت
- غەزە ئاوارە دەبێت و کەرتی رۆژئاواش دەکوڵێت
- نەتەوەیەکگرتووەکان فرمانی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی غەزە رەتدەکاتەوە
- ئیسرائیل: هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی دیمەشق و حەلەب پەیامێکە بۆ ئێران
قودسی عەرەبی
- موقتەدا سەدر: قودس هی ئێمەیە و ئیسرائیل قەوارەیەکی خۆسەپێنە
- ئیسرائیل ملیۆنێک فەڵەستینی ئاوارە دەکات
- ئیسرائیل وێنەگرێکی رۆیتەرزی کوشت و پەیامنێرێکی جەزیرە و دوانی دیکەش بریندارن
ئەلعەرەب
- دوای شکستی خەونی سەربەخۆیی، هەرێمی کوردستان دەیەوێت فیدراڵیەت جێبەجێ بکرێت
- هەڵوێستەکانی سەرۆکی فەڵەستین دەربارەی جەنگی غەزە بە “شەرمنانە” وەسف دەکرێت
- جەنگی جیهانی لە پرۆڤەدایە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ئیسرائیل هێزەکانی ناردە ناو غەزە و بەڵێنی هێرشێکی بەرفراوانی دژی حەماس دا
- پۆلیسی بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ پشتیوانی غەزە و سەرۆکوەزیرانەکەش هۆشداری دەدات لە جیاکاریکردن بەرامبەر جولەکە
- تائێستا ئەمریکا ناسنامەی ئەو منداڵانەی ئاشکرانەکردووە کە گوایە لەلایەن حەماسەوە سەربڕاون
واشنتن پۆست
- ئیسرائیل فەرمانی کردووە یەک ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی غەزە بەرەو باشوری کەرتەکە بڕۆن و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری لە کارەساتێکی خراپ دەدات
- کۆمارییەکان جیم جۆردانیان کردە کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
- رۆژی یەکشەممە پۆڵەندا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدات و چاودێرانیش گومانیان لە دادپەروەی هەڵبژاردنەکە هەیە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- ئیسرائیل داوا لە یەک ملیۆن هاوڵاتی غەزە دەکات بەرەو باشوری کەرتەکە بچن بۆئەوەی هێرشی زەمینی بۆسەر باکور دەستپێبکەن
- دوای هێرشکردنەسەر دیبلۆماتکارێکی ئیسرائیل لە پەکینی پایتەختی چین، تائێستا پۆلیس ناسنامەی هێرشکارەکەی ئاشکرانەکردووە
- بوژانەوەی کەرتی ئابوریی چین لە بەرزی و نزمیدایە
عەرەب نیوز
- لەدوای ئاگادارینامەکەی ئیسرائیل، خەڵکی غەزە خەریکی ئامادەکارین بۆ کۆچکردن بەرەو باشوری کەرتەکە، ئەوەش دووەم نسکۆی فەلەستینییەکانە
- لە هێرشێکی خۆکوژی‌دا لە مزگەوتێکی شیعەکاندا 19 کەس گیانیان لەدەستدا
- سعودیە روبەڕووی گۆڕانکاریی خێرای کەشوهەوا دەبێتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- قه‌ده‌غه‌كردنی فێستیڤاڵه‌كان به هه‌موو شێوەیەک به‌رده‌وامه؛ فێستیڤاڵی ئۆكتۆبهرفیست له ئه‌سكیشه‌هیر یاساغ كرا
- پارتی چه‌پی سه‌وز له كۆنگره‌دا ناوی ده‌گۆڕێت و هاوسه‌رۆكانی هه‌ڵده‌بژێرێت
- یاسا له دادگا لۆكاڵییه‌كانه‌وه تا دادگای ده‌ستووری و دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌وروپا پێشێل كراوه، ئه‌مه‌ش دوای دۆسیه‌ی ده‌میرتاش له كه‌یسی كاڤالاشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه
سۆزجو
- ئیسرائیل گرژییه‌كان زیاد ده‌كات و ئه‌مریكاش وه‌ڵامی كاردانه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل به سوریا ده‌داته‌وه
- سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووری توركیا: 130 هه‌زار سكاڵامان بۆ هاتووه كه دوو هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپایه
- ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل داكۆكی له كۆمه‌ڵكوژی مناڵان و كۆرپه‌كان بكات، به‌ڵام جیهان ئه‌م سته‌مه ده‌بینێت
حوڕییه‌ت
- بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا له كۆنفرنسێكدا له توركیا: باپیرم كه به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆم بوو، به‌هۆی ئه‌دیسۆنه‌وه مایه‌پووچ بوو
- هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی ملی رێگه‌یان له باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌وه به‌ره‌و باشوور گرتووه
- یه‌كه‌ی تۆپخانه، زرێپۆش و یه‌ده‌گه‌كانی سه‌ربه سوپای ئیسرائیل له سنووری غه‌زه نزیكبوونه‌ته‌وه
جمهورییه‌ت
- غه‌ززه كۆچ ده‌كات و ئیسرائیل رێگه به نوێژكردن له مزگه‌وتی ئه‌قسا نادات
- كۆمپانیای كه‌سێكی سه‌ربه ئاكپارتی له ماوه‌ی سێ ساڵدا بایی 632 ملیۆن لیره ته‌نده‌ری وه‌رگرتووه
- جمهورییه‌ت: تا دێت گرفتی بژێوی گه‌وره‌تر ده‌بێت؛ له توركیا 38 ملیۆن و 880 هه‌زار كه‌س قه‌رزدارن كه تێكڕای قه‌رزی هه‌ریه‌كه‌یان له ماوه‌ی ساڵێكدا 61 هه‌زار و 499 لیره‌یه
رۆژنامە ئێرانییەکان
کەیهان
- پێشنوێژی رۆژی هەینیی تاران گوتی؛ ئەوەی تا ئێستا ڕووی داوە، تەنیا زلەیەکی بەرەی مقاومەت بووە لە رژیمی زایونیزم
- بە گوێرەی لێدوانی سەرۆکەکانی بانکی ناوەندیی ئێران و قەتەر، ئێران 16 میلیارد دۆلار سەرچاوەی دیکەی لەبەردەست دایە
- ڕاپەڕینی گشتی و یەکگرتوانەی خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانی لە بەرەنگاریی فەلەستین
جەوان
- کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ دەتوانێ پێش بە پاکتاوی ڕەگەزی لە غەزە بگرێت
- فەرماندەی سپای پاسداران دەڵیت، ئەفسانەی نەبەزینی رژیمی زایونیزمی لە ئیسرائیل پووچەڵ کرایەوە
- ئەسپاردنی بەرپرسارێتی بە لاوان ڕێگەچارەی دەربازبوون لە هەڕەشەکانە
جمهوری ئیسلامی
- دڕندانەترین تاوانی ئیسرائیل لە مێژووی داگیرکردنی فەلەستین؛ 13 هەزار خانوبەرە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەزە وێران بوون
- بەڕێوەچووی مانۆڕێکی سەربازیی ئێران لە کەنداوی فارس لەژێر ناوی “هێزی دەریایی محمد رسول اللە”
- هەواڵدەریی رویتێرز ڕایگەیاند، ئێران ئاگای لە وردەکارییەکانی هێرشی “گەردەلوولی ئەقسا” بۆ سەر ئیسرائیل نەبوو
ئەبرار
- ئەمریکا ئەوە تێگەیشتووە نابێت هاوشانی ئیسرائیل بجەنگێت
- لێکتێگەیشتنی ئێران و روسیا بۆ هاوکاریی دولایەنە لە بواری نەوت و گاز
- بیرمەندێکی ئەورووپایی دەڵێت؛ بۆچوونی هاوبەشی ئێران سعوودیە لە پێوەندی لەگەڵ فەلەستیندا گۆڕانێکی ناوازەیە