136
سەباح
- ئەردۆغان دەڵێت یاسای خێزان هەموار دەکەینەوە
- بەرپرسی یەپەگەی عەین عیسا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتی تورکیدا کوژرا
- لە ئەستەنبوڵ بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە کەسێک مرد و هاوسەرەکەیشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا
یەنی شەفەق
- ئەمریکا داوای ئاشتی لە ئۆکراین دەکات
- ئاکەپە سەرقاڵی ئامادەکردنی بەیاننامەی هەڵبژاردنە
- ئەمساڵ کێڵانی ٣ ملیۆن و 500 هەزار هێکتار زەوی دەستپێدەکات
تورکیە
- پرۆژەی گاپ هەلی کاری بۆ ١٣٣ هەزار کەس دابینکردووە
- لەمەودوا هەر کەسێک دەستکاری گێچی ئۆتۆمبێڵ بکات و بیفروشێت سێ بۆ ١٠ ساڵ زیندانی دەکرێت
- 22.5٪ی گەنجانی تورکیا نە دەخوێنن و نە کار دەکەن
سوزجو
- قەیرانەکانی تورکیا کاریگەریی زیاتریان لەسەر گەنجان و منداڵان داناوە
- نرخی غازی ماڵان گران بووە
- پەرستارەکان داوای زیادکردنی موچەکانیان دەکەن