30
رۆژنامە عەرەبییەکان
ئەلعەرەب
- تورکیا ئەجێندای خۆی سەپاندووە بەسەر عێراقدا؛ پرسی ئەمنی پێش پرسی ئاو
- شەری حەماس رۆڵی دەسەڵاتی فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا کۆتایی پێهێنا
- لوبنانییەکان لە تێوەگلان لە شەڕێک دەترسن کە بەرگەری دەرئەنجامەکانی ناکەن
عەرەبی ئەلجەدید
- هەڕەشە و کێشەی ئەمنی تووشی چەند کاندیدێکی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەبێتەوە
- ئیسرائیل و رۆژئاوا هەڕەشە دەکەن کە حزبوڵا تێکەڵی شەڕەکە نەبێت
- ئابوری ئیسرائیل خوێنی لێ دەڕوات و وەبەرهێنەران پەناگەیەکی ئارامتر دەدۆزنەوە
شەرقئەوسەت
- غەزە لەناو گەمارۆ و بۆنی مردن‌دا دەخنکێت
- سوریا حوسییەکانی دەرکرد و بارەگای باڵیۆزخانەکەی دایەوە دەستی حکومەتی یەمەنی هاوپەیمانی سعودیە
- لە ناوخۆی لوبناندا داوا لە حزبوڵا دەکرێت نەبێتە بەشێک لە شەڕی غەزە و ئیسرائیل
قودسی عەرەبی
- کۆمەڵکوژییەکان لە غەزە چەند خێزانێکی بە تەواوەتی لەناوبردووە
- چەند وڵاتێکی ئەوروپی رێگری دەگرن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری غەزە
- ئەڵمانیا داوا دەکات قەتەر نێوەندگیری بکات بۆ ئازادکردنی دیلەکانی لای حەماس
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- ئەمریکا بەڵێنی ناردنی چەکی و هاوکاری سەربازی بە ئیسرائیل دەدات و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەى دۆخی مرۆیی غەزە بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاو و کارەبا
- منداڵی ئەو کەسە بەریتانیانەی کە لای حەماس بەدیلگیراون داوا دەکەن رزگار بکرێت
- دانیشتوانی غەزە دەڵێن باڵەخانەکانمان هەمووی بووەتە خۆڵەمێش و هیچ شوێنێکیش نییە بۆی بڕۆین
واشنتن پۆست
- بریندارەکانی غەزە بەهۆی نەبوونی پەناگەیەکی ئارام لە کەرتەکە لە دۆخێکی سەختدان
- دوای لەسەرکارلابردنی کیڤن مەکارسی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بێ سەرۆک ماوەتەوە و لە دۆخێکی چەقبەستوویدایە
- بەهۆی تیمی بچوک و نهێنییەوە، بەرەوپێشچوونێکی بێدەنگی سوپای ئۆکراین بەدیدەکرێت
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل بەڵێنی بەردەوامی هێرشەکانی بۆسەر غەزە داوە و هیچ نیازێکی بۆ را‌گرتن نییە تاوەکو دیلەکانی ئازاد نەکرێت
- سوریا تیمێکی دیبلۆماسیی حوسییەکانی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دەرکرد، ئەوەش گورزێکە بۆسەر پەیوەندییەکانیان
- ئۆپێک بڕیاری داوە گەشەپێدانی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی 2023 و 2024 بە نەگۆڕی بهێڵێتەوە و بیانووەکەشی راگرتنی نرخی نەوتە
ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست
- چین هەوڵە دیبلۆماسییەکانی دەستپێدەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەزە و لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستینش قسەی کردووە
- سیستەمی پارەدانی بانکی لە هەرێمی هۆنگۆنگ بەهێزتر دەکرێت دوای ئەوەی لەمساڵدا هەزار فێڵ و ساختەکاری تۆمارکراوە کە بەرزترین ئاستە لەو هەرێم
- ئیسرائیل داوا دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەموو هاوڵاتی غەزە شارەکە بەجێبھێڵن
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا: كۆچبه‌ران ئیتر توركیا وه‌ك رێڕه‌و به‌كارناهێنن
- په‌رله‌مانی توركیا به كۆی ده‌نگ داوای راگرتنی “كۆمه‌ڵكوژی سڤیله‌كان” ده‌كات له غه‌ززه
- له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی حه‌ماسدا هاووڵاتییه‌كی تورك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه بێسه‌روشوێنه
سۆزجو
- به‌ره‌و جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م؛ هێرشكردنه سه‌ر سوریای هاوپەیمانی روسیاوه له‌لایه‌ن ئیسرائیلی هاوپەیمانی ئه‌مریكاوه، نه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌نگه جیهان بخاته ناو ئاگره‌وه
- دوای گوته‌كانی ئه‌ردۆغان، بایدن ماوه‌ی بڕیاری په‌یوه‌ست به باری له‌ناكاوی سوریای درێژكرده‌وه
- سه‌رۆكی بانكیی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا و توركیا له مه‌غریب كۆبوونه‌وه و باسی هه‌ڵاوسانیان له جیهاندا كرد، ئه‌وه‌ی به بیری خوێنه‌راندا هات؛ هه‌ڵاوسان له توركیا 61%یە و له ئه‌مریكاش 3.7
جمهورییه‌ت
- مه‌رجی ئازادكردنی بارمته‌كان؛ ئیسرائیل كاره‌با و ئاو و سووته‌مه‌نی ناداته غه‌زه
- كلچدارئۆغڵو بۆ په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په: ده‌ست به ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بكه‌ن
- ئاگره‌كه سووریاشی گرته‌وه، به‌شێوه‌ی هاوكات هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و ئامانجی هێرشه‌كان پچڕاندنی هێڵی لۆجستی ئێرانه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- دادگا به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م به‌رگریی له‌خۆكردن له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه به زمانی كوردی و دادوه‌ر ده‌ڵێت ته‌نها كاتێك رێگه‌ی پێده‌دات كرێی وه‌رگێڕانه‌كه بدرێت
- ئاك پارتی له‌دوایین ساتدا دانیشتنی په‌رله‌مانی لەبارەى فه‌ڵه‌ستین كرده داخراو
- زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه كه به ناچاری له هاتایه‌وه چوونه‌ته مێرسین، نازانن زستانی ئهمساڵبهچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێبكه‌ن