زووم
حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە جێگیرکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ چاودێریی دەریایی و ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕاگەیاند، ئەوەش بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل و بەرزکردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک.
نووسینگەی ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، لەندەن دوو کەشتی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی چاودێری هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیردەکات بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل و بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە.
نووسینگەكە بڵاویشكیدرەوە، لە هەینییەوە دەست بە چالاکییەکانی دەوریەی دەریایی و ناردنی فڕۆکەی چاودێری لە ناوچەکە دەکەن بۆ چاودێریکردنی هەڕەشەکانی سەر سەقامگیری ناوچەکە، بەتایبەتی لە بابەتی گواستنەوەی چەک بۆ گروپە چەكدارییەكان.
هەروەها ئاشكرایكرد، فڕۆکە سیخوڕییەکانی هێزی ئاسمانی شاهانە دەستیان بە دەوریە کرد بۆ یارمەتیدانی هاوبەشەکان بۆ چاودێریکردنی هەڕەشە سەرهەڵداوەکان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
بەگوێرەی نووسینگەكە، ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دووپاتیکردووەتەوە، وڵاتەکەی ئەو پاڵپشتییە پێشکەش بە ئیسرائیل دەکات، کە پێویستی پێیەتی و بەردەوامیش دەبێت لەسەر هاوكارییەكانی بۆ تەلئەبیب.