35
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- محەمەد نەجار، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان، پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو مانگدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هاوسەنگ بێتەوە
- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزەی عێراق: بڕیارەکەی دادگای پاریس پابەندییە و هیچ سازشێک بۆ تورکیا ناکرێت
- حکومەتی لەرێگەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکات
شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل دەیەوێت گەڕەکەکانی غەزە بە تەواوی خاپوور بکات
- قەیرانی غەزە و رێکارە توندەکانی ئیسرائیل ناکۆکی خستووەتە نێو یەکێتی ئەوروپا
- واشنتن و پاریس هۆشدارییان بە حزبوڵای لوبنانی داوە خۆیان لە شەڕی غەزە نەگلێنن
قودسی عەرەبی
- پەرلەمانی سکۆتلەندا رەتیکردەوە ئاڵای ئیسرائیل لەسەر بیناکەی هەڵبکات
- ئەفسەرێکی پێشووی سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، چوونە نێو غەزە باجێکی زۆری دەوێت
- زێلینسکی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەندامى ناتۆ دەکات، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری زیاتر
عەرەبی جەدید
- قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لە رۆژئاڤا کۆتاییهات و هەڕەشەى ئۆپراسۆنی دیکە دەکات
- خەڵکی میسر توڕەن و داوای کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ غەزە دەکەن
- شەش ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیانی ئابوریی ئیسرائیلە لە چوار رۆژی شەڕدا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- شەوی رابردوو ئیسرائیل حکومەتێکی هاوپەیمانیی تایبەت بە شەڕی فەلەستینی پێکهێنا و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو سوپای ئیسرایتل بچێتە نێو غەزەوە
- بەهۆی پڕبوونی زیندانەکانی ئینگلتەرا و وێلز لە بەریتانیا هەفتەی داهاتوو دز و دەستدرێژیکارانی سێکسی لە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە
- بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، هاوڵاتییانی مەدەنی غەزە هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بڕۆن
واشتنتن پۆست
- داخستنی سنورەکان و کەوتنەخوارەوەی بۆمبەکانی ئیسرائیل هاوڵاتییانی غەزە دەخنکێنێت
- بەرپرسانی باڵای ئەمریکا داوادەکەن وڵاتەکە پێشەوایەتی وڵاتانی رۆژئاوا بکات لە بەکارهێنانی پارە بلۆککراوەکانی روسیا بۆئەوە هاوکاریی ئۆکراینی پێبکەن
- لەگەڵ خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە غەزە، ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
ئۆرشەلیم پۆست
- حکومەتی فریاگوزاریی ئیسرائیل پێکهێنرا و شەڕ لەگەڵ فەلەستیندا لە رۆژی شەشەمدا توندتربووە
- لە هێرشەکانیدا حەماس پلانی هەبووە رێرەوی غەزە کۆنترۆڵ بکات
- ئەمڕۆ بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل و بەڵێنی هاوکاریی دەدات، ئەگەر پێویست بکات
عەرەب نیوز
- بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل و نەمانی سوتەمەنییەوە غەزە روبەڕووی بێ کارەبایی دەبێتەوە
- ناوچەی گەشتیاریی سەر دەریای سور لە سعودیە کرایەوە و بۆیەکەمجار پێشوازیی لە گەشتیاران کرد
- هەڵۆیەکی رەنگ خۆڵەمێشی سعودی لە مەزادێکی ریازی پایتەختدا بە 66 هەزار و 600 دۆلار فرۆشرا
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا، “دووڕوویی” ئاک‌پارتی ده‌رده‌خات
- ئۆزگور ئۆزه‌ل، به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی جه‌هه‌په: له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگده‌ری كورد دڵیان لێمان شكا له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆمان ده‌دایه پارتی زه‌فه‌ر
- كارمه‌ندانی ته‌ندروستی داوای كه‌شی پارێزراوی كار ده‌كه‌ن
یه‌نی ئاكیت
- په‌رله‌مانی توركیا لەبارەى دۆخى فه‌له‌ستین كۆده‌بێته‌وه
- رۆژئاوا هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه له فه‌له‌ستین
- ئیسرائیل هاوپه‌یمانیی “زیلله‌ت”یشی كرد به دوو به‌شه‌وه، سه‌ركرده‌ی پارته‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌ریه‌كه و هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر حه‌ماس نیشاندا
سۆزجو
- ئه‌ردۆغان بانگه‌وازی هاوپه‌یمانیی له ئیی پارتی ده‌كات
- ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كارده‌كه‌ن ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی بڕه پاره‌كه‌ی حكومه‌ت ئه‌وان ناگرێته‌وه
- په‌رله‌مانتارێكی ئیی پارتێكی به‌ڵێنێكی به‌ر له هه‌ڵبژاردن بیری ئه‌ردۆغان ده‌هێنێته‌وه، كه رایگه‌یاندبوو كه‌مترین مووچه ده‌كه‌نه 22 هه‌زار لیره
جمهورییه‌ت
- ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هاوپهیمانییدان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان
- تا دێت ئاماری جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل زیاتر ده‌بێت، سڤیله‌كان ده‌كوژرێن
- سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه ئاماده ده‌كات
رۆژنامە فارسییەکان
هەمشەهری
- ئیسرائیل خۆی مەزڵووم نیشاندەدات، لەکاتێکدا پێشینەی لێوانلێوە لە منداڵ کوشتن
- رێبەری شیعەکانی مەغریب گەیشتە تاران؛ شێخ زاکزاکی هێمای پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە کیشوەری ئەفریقا
- سەرۆککۆماری ئێران رەخنە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت و پێیوایە وەک پێویست پشتیوانی‌یان لە گەلی فەلەستین نەکردووە
رەسالەت
- کۆچی ئەفغانییەکان بۆ ئێران هیچ هەڕەشەیەک ناکاتە سەر وڵاتەکە و دەبێت وەک دەرفەت سەیر بکرێت
- خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەکە هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بۆ غەززە وەردەگرێت
- دوای ناکۆکییەکانی نێو کۆنگرێسی ئەمریکا تایبەت بە هاوکاریکردنی ئۆکراین، ئەمریکا 200 میلیۆن دۆلار یارمەتی بۆ ئەم وڵاتە تەرخان دەکات
کەیهان
- ئیسرائیل لە گۆڕەپانی جەنگدا شکستیهێناوە و پەنای بردووەتەبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشە و کوشتنی منداڵان
- نەتانیاهۆ لە ئەگەری بەشداریی حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕەکە تۆقیوە
- شێخ زاکزاکی گوتی، ئەگەر خودا بیهەوێت، کۆماری ئیسلامی ئێران رێ بۆ هاتنی ئیمامی زەمان خۆش دەکات!!
ئەبرار
- پۆلە بێ مامۆستاکان، بەرهەمی نالێهاتوویی وەزارەتی پەروەردەیە؛ لە ئێران 40 بۆ 50 هەزار پۆل لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتە مامۆستایان نییە
- فەرەنسای ئازادیخواز، خۆپێشاندانی داکۆکیکارانی خەڵکی فەلەستینی قەدەغە راگەیاند
- سەفەری شاندێک لە ئێرانەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خەباتکارانی فەلەستین