35
زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینانشیەڵ تایمز
- ئیسرائیل خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەزە ئامادەدەکات، دوای ئەوەی 1300 ئامانجی بە موشەک پێکا
- رفاندنی خەڵکی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە هێزەکانی ئەو وڵاتەی خستووەتە ئازاری کێشەیەکی گەورەوە
- کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکاران بەڵێندەدات، ئەگەر ببێت بە سەرۆکوەزیران یاساکانی بنیادنانی خانووبەرە لادەبات و خۆی هەنگاو دەنێت بۆ دروستکردنی یەکەى نیشتەحێبوون بۆ هاوڵاتییان وڵاتەکەی
واشنتن پۆست
- هێزەکانی ئیسرائیل ئامادەن بۆ دەسپێکردنی هێرش بۆسەر غەزە و دەیانەوێت واقیعی ناوچەکە بگۆڕن
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەنێو رفێندراوەکانی ئیسرائیل‌دا هاوڵاتی ئەمریکی هەن
- بەهۆی هێرشەکانی روسیا بۆسەر تۆڕەکانی کارەبا لە ئۆکراین، زستانێکی سارد و تاریکی دیکە لەپێش ئەو وڵاتەوەیە
ئۆرشەلیم پۆست
- بۆردومانی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە بەردەوامە و موشەکەکانی حەماسیش بۆسەر ئیسرائیل دادەبارن
- بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل دەڵێت، یان دەبێت غەزە بەتەواوی داگیر بکەین یان دەبێت بەردەوام چاوەڕێی هێرشی موشەکە بێکۆتاکان بین
- خێزانی رفێندراوەکانی ئیسرائیل دەڵێن نازانن کەسوکارەکانیان ماون یان کوژراون
عەرەب نیوز
- هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرایل بەردەوام لە غەزە دەدەن و ژمارەی کوژراوان لە هەردوولا سێ هەزار کەسی تێپەڕاندووە
- دادوەرانی دادگای لاهای سكاڵایەکیان لەسەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریاوە پێگەیشت کە ئەشکەنجەی دەیان هەزار هاوڵاتی وڵاتەکەی داوە
- بەهۆی ئاڵوگۆڕی هێرشی موشەکییەوە ئیسرائیل لەسەر سنوری لوبنان روبەڕووی تەنگژەیەکی دیکە بووەتەوە
زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات کەمپى ئاوارەکان دابخات
- سەرەتاى ساڵى داهاتوو زیادکردنى مووچەى خانەنشینان دەکەوێتەبوارى جێبەجێکردنەوە
- بەغداد میوانداریی کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى دادى عەرەب دەکات
شەرقەلئەوسەت
- بەغداد سوورە لەسەر جێبەجێکردنى رێککەوتننامەکەى لەگەڵ هەولێر لەبارەى شنگالەوە
- سعودییە داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى “هاریکاریی ئیسلامى” دەکات لەبارەى غەززەوە
- سیسى: میسر قبوڵ ناکات کێشەى فەڵەستین لەسەر حیسابى لایەنى دیکە یەکلابکرێتەوە
قودسى عەرەبى
- ئیسرائیل فۆسفۆرى سپى لە بۆردومانکردنى غەززەدا بەکاردەهێنێت
- ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆسەر غەززە
- لە سەرەتاى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 8 رۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون
ئەلعەرەب
- سەردانى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی عێراق بۆ واشنتن هەڵوەشایەوە بەهۆى لایەنگریی بۆ ئێران
- میسر دەرگاى بەڕووى سیناریۆیەکى ئیسرئیلدا داخستووە بۆ نیشتەجێکردنى دانیشتووانى غەززە لە ناوچەى سینا
- حکومەتى میسر پێش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى نرخ دادەبەزێنێت
زوومى رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- جه‌وده‌ت یڵماز، جێگری سه‌ركۆماری توركیا: جه‌نگی حه‌ماس و ئیسرائیل كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان نابێت
- ئه‌مریكا دووه‌م كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات
- یۆرۆی 2032 دوو ملیۆن گه‌شتیار و یه‌ک ملیار دۆلار ده‌هێنێته توركیا
جمهورییه‌ت
- نادادییه‌كی تازەى ئاک‌پارتی، جیاكاریی نێوان خانهنشینانە
- له پێنجه‌م رۆژی جه‌نگدا، غه‌زه ته‌ختی زه‌وی بووه
- كلچدارئۆغڵو و باخچه‌لی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆکكۆمار بۆ رێگه‌دان به ئه‌ركی سه‌ربازان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به گژ یه‌كدا ده‌چنه‌وه
سۆزجو
- مه‌همه‌ت شیمشه‌ک، وه‌زیری دارایی: بۆ سه‌ری ساڵیش به هیوای زیادكردنی موچه مه‌بن
- خانه‌نشینان بۆ ده‌سه‌ڵات: له جیاتی زیادكردنی موچه، خێرێكیان پێكردین
- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جه‌نگی حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا به‌دوای تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێت
- كلچدارئۆغڵو: ده‌سه‌ڵات سزای ئه‌و خانه‌نشینانه‌دا ده‌دات كه كارده‌كه‌ن
یه‌نی شه‌فه‌ق
- ئیسرائیل ده‌یه‌وێت غه‌زە بكاته بیابان
- حه‌وت رۆژنامه‌نووس له جه‌نگى غەزە و ئیسرائیل كوژراون
- جه‌هه‌په ده‌نگی نه‌خێر ده‌دات به داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆکكۆمار بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی سوپا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
زوومى رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- ئیسماعیل هەنییە دەڵێت، گەردەلولی ئەقسا تەنیا تایبەت بە حەماس نیە و هی هەموو فەلەستینییەکانە
- سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات خۆی لە قەیرانی ئیسرائیل نەدات
- لە ئەگەری بومەلەرزەیەکی 7 پلەی رێختەر لە تاران، تەنیا 20%ـی شارەکە توانای خۆڕاگرتنی هەیە
جەوان
- سەرۆکی پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا 3000 کەس گیانیان لەدەستداوە؛ هەر 30 رۆژ 500 کەس
- نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، گەمارۆدانی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە نایاسایی و قەدەغەیە
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان پشتیوانی لە گەلی فەلەستین دەکەین
جمهوری ئیسلامی
- عەلی خامنەیی دەڵێت، تۆمەتبارکردنى ئێران لە رووداوەکانی ئەمدواییانەی ئیسرائیل کارێکی هەڵەیە
- زام و شکستی ئیسرائیل لە بەرەنگاریی فەلەستینییەکان ساڕ‌ێژ نابێتەوە
- تاوەکو ئێستا لە غەزە 900 کەس کوژراون و 4,700 کەس بریندارن و ناوچەکەش گەمارۆ دراوە
کەیهان
- عەلی خامنەیی دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل لە کوشتنی خەڵكی غەزە بەردەوام بێت، زلەیەکی قورستری لێدەدرێت
- ئەگەر ئیسرائیل هێرشی زەمینی بکاتەسەر غەزە، روبەڕووی چوار کارەساتی گەورە دەبێتەوە
- بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لەسەر پرسی فەلەستین، ئێران ئامادەی میواندارییە