ئەمشەو هەواڵی بۆردوومانی ئیسرائیل لەلایەن سوریاوە بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەو هەواڵانەش زەنگی ئاگاداری لە ناوچەکانی باشوری جۆلان لێدرا
سوپای ئیسرائیل هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند لە خاکی سوریاوە چەند گولەهاوەنێک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، زۆرینەیان لە ناوچە کراوەکانی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.
سوپای ئیسرائیل نەیهێشت کاتژمێرێک بەسەر رووداوەکە تێپبەرێت هەواڵی بۆردوومانکردنەوەی پێگەکانی سوریای بڵاوکردەوە و گوتی، ئەو پێگانەی ناو سوریامان بە بۆمب و هاوەن بۆردوومان کرد کە هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی سوریای هەڵنەگرتووە، سوریاش هیچ لێدوانێکی فەرمی نەبووە لەسەر رووداوەکە
گرژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە، وەک وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاندووە، 900 کەس لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و500 کەسیش برینداربوون، لە نێو کوژراوەکان 260 منداڵ و 230 ژن هەیە
لەلایەنی ئیسرائیلیشەوە، میدیاى ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەى کوژراوانى ئیسرائیلى بۆ 1000 کەس و برینداران بۆ 2,600 کەس بەرزبووەتەوە