141
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ئیسرائیل دەڵێت جگە لە داگیرکردنی غەززە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەر دەستدا نییە
- کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەرچم خۆم ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە 10 ساڵی داهاتوودا بەریتانیایەکی باشتر بنیات بنێم
- حکوومەتی بەریتانیا دەڵێت لە سەرەتادا تەنیا ژمارەیەکی کەمی کۆچبەران دەنێرن بۆ ڕوواندا ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت
واشنتن پۆست
- ئیسرائیل فەرمانی گەمارۆدانی غەززە دەکات بەشێوەیەک نە کارەبا، نە خۆراک، نە سوتەمەنی نەگاتە ناوچەکە
- بەرپرسانی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی دەڵێن ئێران مەشقی بە چەکدارانی حەماس کردووە و چەکی پێداون
- کۆمارییەکانی ئەمریکا لەبارەی سنوردارکردنی لەباربردنی منداڵ لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بوون بە دوو بەرەوە
هائارێتز
- هێزی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت باشوریان لە داگیرکەرەکانی حەماس ئازادکردووە و نزیکەی 1000 ئیسرائیلی تا ئێستا کوژراون
- سەرەڕای ئەو شەڕەی کە روبەڕووی ئیسرائیل بووەتەوە مەترسییەکانی باکوری وڵاتەکەش بەهۆی حزبوڵڵای لوبنانەوە رو لە زیادبوونن
- بەکارهێنانە کاریگەرەکانی درۆن لەلایەن حەماسەوە ئیسرائیلی توشی شۆک کردووە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل 300 هەزار سەربازی بۆ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە خستووەتا حاڵەتی ئامادەباشییەوە
- بەهۆی داواکردنی موچەکانیان لەو ناوچەیەی لەژێر دەستی حوسییەکانی یەمەن دایە، گروپەکە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان دەڕفێنێت
- بۆ پاککردنەوەی هەوا و دابەزاندنی پلەکانی گەرما، سعودیە کامپەینێکی راگەیاندوە یەک ملیار دار بچێنێت
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ئەمڕۆ سودانى بەرەو رووسیا بەڕێدەکەوێت و دوو رۆژ دەمێنێتەوە
- سەروەت و سامانى بەڕێوەبەرى پێشووى تەندروستى سەڵاحەدین نۆ ملیار دۆلار هەڵاوساوە
- عێراق داوا لە ئەوروپا دەکات رۆڵى یەکلاکەرەوە لە دۆزى فەڵەستیندا بگێڕێت
شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل گەمارۆى تەواوەتى خستووەتەسەر غەززە، ئاو و کارەبا و خۆراکى بڕیوە
- سودان و ئێران بەرەو ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان پاش حەوت ساڵ دابڕان
- سعودییە بە فەرمى داواکاریى میوانداریکردنى مۆندیالى 2034ـى پێشکەشکرد
قودسى عەرەبى
- غەززە رووبەڕووى کۆمەڵکوژیی دەبێتەوە
- مووشەکى فەڵەستینییەکان دەگاتە قودس و تەلئەبیب
- عامرى هەڕەشەى بەئامانجکردنى ئەمریکا دەکات لە عێراق ئەگەر دەستوەردان لە فەڵەستین بکات
ئەلعەرەب
- موقتەدا سەدر رووداوەکانى فەڵەستین بۆ وروژاندنى شەقامى عێراقى بەکاردەهێنێت
- فەڵەستینییەکان نیگەرانن لە لایەنگرى میدیاى رۆژئاوا بۆ ئیسرائیل
- تینوێتى هەڕەشە لە تونسییەکان دەکات و ئاستى ئاو بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- له كاتێكدا خانه‌نشینان چاوه‌ڕێی زیادكردنی مووچه‌كانیان بوون، حكومه‌ت ته‌نها بۆ یه‌ک جار پێنج هه‌زار لیره‌یان ده‌داتێ و ته‌نها به‌وانه‌ی كه ئیش ناكه‌ن
- بوله‌نت ئارنج، ره‌خنه‌ی له حه‌ماس گرت له كاتێكدا ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر غەزه
- ئه‌گه‌ر ئه‌و كڵێسایه‌ی ئه‌ردۆغان دوێنێ كردییه‌وه، كلچدارئۆغڵو بیكردایهتهوه چی‌یان پێده‌گوت؟
یه‌نی شه‌فه‌ق
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی به میواندارییكردنی 340 هه‌زار خوێندكار له‌نێو 10 یه‌كه‌م وڵاتانی جیهاندایه له‌ڕووی خوێندكارانی بیانییه‌وه
- ئیسرائیل كه شۆكی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس به‌رینه‌داوه، به هاوكاریی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكوژی له غەزه ده‌ستپێكرد
- ئیسرائیل له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 7 مزگه‌وتی له غەزه ته‌ختی زه‌وی كردووه
جمهورییه‌ت
- بەگوێرەى میدیای ئه‌مریكا پلانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی حه‌ماس له لوبنان له‌لایه‌ن پاسداران، حه‌ماس و حزبوڵڵاوه دانراوه
- لوبنانییه‌كان له نزیكه‌وه چاودێریی جه‌نگی حه‌ماس-ئیسرائیل ده‌كه‌ن تاوه‌كو بزانن جه‌نگه‌كه ده‌گاته ئه‌وانیش یا نا
- بەگوێرەى زانیارییه‌كانی سه‌ندیكای ئیشكور، ژماره‌ی بێكاران له توركیا له هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كه داوای هاوكارییان كردووه ملیۆنێک و 101 هه‌زار و 815 كه‌سن
حوڕییه‌ت
- به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئیسرائیله‌وه 123 هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غەزه ده‌ربه‌ده‌ر بوون
- ئیسرائیل ده‌یان تانكی بۆ سنووری غەزه گواستووته‌وه و 300 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گی بانگ كردووه‌ته‌وه، خۆی بۆ ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر غەزه ئاماده ده‌كات
- محه‌مه‌د ده‌یف، سه‌ركرده له كه‌تیبه‌كانی عزه‌دین قه‌سام، وه‌ک به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر ئیسرائیل داده‌نرێت، نازناوی میوانی هه‌یه، چونكه هه‌ر شه‌وه‌ی له جێیه‌ک ده‌مێنێته‌وه
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- 300 هەزار شەڕکەری فەلەستینی ئامادەی بەشداری شەڕ دژ بە ئیسرائیلن
- رێبەری شیعەکانی مەغریب رۆژی چوارشەممە سەردانى تاران دەکات
- مامەڵەکارانى بورسە لە تاران هەوڵى بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەدەن
جەوان
- ئیسرائیل بە عەیب و شوورەیی منداڵکوشتنەوە گۆڕبەگۆڕ دەبێت
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت جێی زاڵم و مەزڵووم بگۆڕێت، هەر جوڵەیەک دژ بە ئێران وڵامێکی سەختی بەدوادا دێت
- فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لەدایکبوونی فەلەستینێکی تازە دەبینین، چیدیکە ئیسرائیل ناتوانێت هات و هاوار بکات
ئەبرار
- درێژەکێشانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل گۆڕپانی شەڕەکە فراوانتر دەکاتەوە و زۆر لایەنی دیکە تێوەدەگلێن
- هەوڵەکانی ئەمریکا بێئاکامە شورای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان حەماسی مەحکوم نەکرد
- سعودیە داوای ئەمریکای بەمەبەستی ئیدانەکردنى حەماس رەتکردەوە
قودس
- سەرۆکی شورای بەڕێوەبەریی حزبوڵڵای لوبنان گوتی، رۆحی قاسم سولەیمان لەگەڵ خەباتکارانی غەزەیە!
- ئاکامی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، سەرکەوتنێکی گەورەیە بە قازانجی ئیسلام و رەنگدانەوەیەکی دیکەیە لە نەزمی نوێی جیهانی
- گوتەبێژی کۆشی سپی ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت ئێران دەستی لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان هەیە