زووم:
میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانکاری لە ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی كرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژێران.
پێشتر میدیای فەرمی یەکێتی ناوی 14 کەسی وەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بڵاوکردەوە، كە سەرەتا ناوی خەسرەو گوڵ محەمەدی تێدابوو، بەڵام ناوی قوباد تاڵەبانی تێدا نەبوو.
دواتر میدیای یەکێتی گۆڕانکاری لە هەواڵەکەکرد و ناوی قوباد تاڵەبانی لەنێو ئەو 14 کەسەیە، کە بوونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بەڵام ناوی خەسرەو گوڵ محەمەد لابراوە.
ئەمانەش ناوی ئەندامانی دیكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتین، رەفعەت عەبدوڵا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، جوان ئیحسان، ھاوڕێ دارۆ، نزار ئامێدی، شاڵاو عەلی عەسکەری، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، تەلار لەتیف، ئاسۆ مامەند، بورھان سەعید سۆفی، عیمان ئەحمەد، شێخ ئەحمەد، بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.