64
رۆژنامە عەرەبییەكان
سەباح
- عێراق داوا دەکات کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی ئەنجامبدرێت لەبارەى فەڵەستین
- داوا دەکرێت چاوبخشێندرێتەوە بە کۆی سیاسەتی دەرەوەی عێراق
- شاندێکی سعودیە لە کۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەغداد دەکات
شەرقولئەوسەت
- ئێران دەیەوێت هەژموونی خۆی بچەسپێنێت لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
- بەرێوەبەری نوسینگەی سیستانی: رێبەری باڵا چەندین جار داوای داوای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە
- هەواڵگری ئیسرائیل، دوای پەنجا ساڵ هەمان شکستی خۆی دووبارەکردەوە
عەرەب
- هاوبەشی سەربازی لەگەڵ واشنتن، هێرشی تورکیای بۆ سەر کورد نەوەستاند
- حەماس ئەفسانەی ئاسایشی ئیسرائیل لەناودەبات
- دامەزراوەی سەربازی هێنراوەتە نێو مشتومڕی هەڵبژاردنەکانی میسر
زەمان
- عێراق پشتیوانی “زریانی ئەقسا” دەکات
- شێخی ئەزهەر سەردانی عێراق دەکات
- عێراق لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ تورکمانستان واژۆدەکات بۆ هاوردەکردنی غاز
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێرڤەر
- دوای شۆککردنی ئیسرائیل لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە سەدان کەس کوژراون و بەدیلگیراون
- کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت، با متمانەتان بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا “گێژتان” نەکات
- ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پرۆژە درێژخایەنەکانی وڵاتەکەی دەسوتێنێت و لەناویان دەبات
واشتنتن پۆست
- دوای هێرشەکەی حەماس، ئیسرائیل چووە نێو قۆناغی جەنگەوە و ئەمریکا پشتیوانی تەواوی بۆ ئیسرائیل دەربڕیی
- ئەم هێرشەی حەماس 11ی سێپتێمبەری ئیسرائیلە و دەهاویشتەکانی زۆر مەترسیدار دەبن
- ژمارەی پێوانەیی کۆچبەرانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا دەبن بە بار بەسەر جۆ بایدنەوە
هائارێتز
- زیاتر لە 250 ئیسرائیلی لە هێرشەکەی دوێنێدا کوژراون و ژمارەیەکیش بەدیلگیراون و براون بۆ غەزە
- کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشە مەترسیدارەکانی غەزە دەکەن بۆسەر ئیسرائیل
- بەهۆی هەڵەکانی ئەم حکومەتە تازەیەی ئیسرائیلەوە روباری خوێن لە وڵاتەکەدا هەستاوە
عەرەب نیوز
- دوای 50 ساڵ، شەڕێکی دیکەی هاوشێوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و عەرەب بەناوی یۆم کیپور، بەرۆکی ئیسرائیل دەگرێت
- سعودیە داوای راگرتنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و غەزە دەکات
- لە پەیوەدنییدا لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا، سعودیە داوا دەکات خەڵکی مەدەنی لە غەزە نەکرێنە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- گەردەلولی “القصی” ئیسرائیلی تێکشکاند و وڵاتێکی داگیرکراوی ئازادکرد
- سوپای رووسیا و سووریا تۆڵەی ئەو هێرشەیان کردەوە کە کرابووە سەر بنکە سەربازییەکەی سووریا
- کۆماری ئیسلامی ئێران یەک میلیار و 700 ملیۆن دۆلاری وەرگرتەوە کە پێشتر بلۆککرابوو
شەهروەند
- بزووتنەوەی بەرگری فەڵەستین لە رێگاکانی زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەوە سپای ئیسرائیلی غافڵگیرکرد
- سەرۆکی ستادی هێزە چەکدارەکانی ئێران” مامەڵەی عێراق لەگەڵ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەواونییە”
- ئازەربایجان پارچەیەک لە وڵاتەکەی وەرگرتوەتەوە و ئێرانیش پشتیوانی دەکات
ئەبرار
- ئەندامێکی پێشووی سوپای ئەمریکا زانیاریی نهێنیی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی داوە بە چین
- ئەمریکا لە رێگای درۆنەوە هەموو جموجۆڵێکی سەربازیی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو خستۆتە ژێر چاودێریی وردەوە
رەسالەت
- دوای هەوڵدانی هەندێک وڵاتی ناوچەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەم وڵاتە لە ئاگردا سووتا
- رژیمی “داگیرکەری ئیسرائیل” وەک ئەسپی دۆڕاو لەهەناسەدان کەوت
- “گەردەلولی القصی” دژ بە ئیسرائیل جیاواز لە هەموو هێرشەکانی پێشوو ئەم وڵاتەی خستۆتە لەرزین
رۆژنامە فارسییەکان
حوڕییه‌ت
- رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو به دۆزه‌خ، حه‌ماس له‌رێگه‌ی هێرشێكی بێهاوتاوه په‌لاماری ئیسرائیلی دا
- له كۆنگره‌ی ئاکپارتیدا ئه‌ردۆغان به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له كۆی 18 ئه‌ندام ته‌نها چوار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ندی پارته‌كه گۆڕان
- ئه‌ردۆغان: دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت: مژده‌مان سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان ده‌بێت
جمهورییه‌ت
- دیسان جه‌نگ؛ له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسدا، ئیسرائیل غه‌زه ئاگرباران ده‌كات
- ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی جه‌هه‌په له ئیستەنبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه زۆرترین ئه‌ندام ده‌نێرێته كۆنگره‌ی گشتیی مانگی داهاتوو
- بینالی یڵدرم له سه‌ركردایه‌تی ئاکپارتیدا جێگه‌ی نه‌بوویه‌وه، كوڕی به‌رپرسان كرانه ئه‌ندام
یه‌نی شه‌فه‌ق
- مۆساد و گومه‌زی ئاسنین له‌به‌رامبه‌ر توڕه‌یی فهڵهستینییهكاندا به چۆكدا هاتن
- ئه‌ردۆغان له كۆنگره: له‌و سنووره فیزیكی و زیهنییانهدا قه‌تیس نابین كه ماوه‌ی دوو سه‌ده‌یه به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه
- له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له عێراق و سووریا 103 پێگه خاپووركران
قه‌رار
- دوای هێرشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان خواسته‌كه‌ی ناتانیاهو هاته دی، جه‌نگی راگه‌یاند و ده‌ستی به كۆمه‌ڵكوژی كرد له غه‌زە
- هه‌ریه‌ک له جه‌هه‌په و پارتی ئاینده و سه‌عاده‌ت پشتیوانی‌یان بۆ فه‌ڵه‌ستین راگه‌یاند
- دوای هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ک پزیشک سه‌ندیكایه‌كی پزیشكان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ بایكۆتی راگه‌یاند