زووم
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان’دا، بە دەنگی هەزار و ٣٩٩ کەس بە سەرۆکی گشتی ئاکپارتی هەڵبژێردرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە كۆنگرەی نایاشایی ئاك پارتی لە ئەنقەرەو بەرێوەچوو، كە لەمیانی چوارەمین کۆنگرەی پارتەكەدا سەرۆكی نوێ بەدەنگدانی نهێنی هەڵبژێرا.
بە بە گوێرەی ئەنجامەکان، هەزار و ٤٠٢ كەس لە كۆنگرەكە مافی دەنگدانیان هەبووەو هەزار و ٣٩٩ دەنگیان هەژمار کراون و سێ دەنگیش سووتاون.
هەر بە گوێرەی ئەنجامەكان، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە دەنگی هەزار و ٣٩٩ کەس بە سەرۆکی گشتی ئاکپارتی هەڵبژێردرایەوە.
لە دەنگدانەکەدا ٧٥ کەس وەک ئەندامانی ناوەندی بڕیار و دەستەی بەڕێوەبردنی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردران.
ئەردۆغان لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دادوگەشەپێدان لە مانگی ئابی 2001ـەوە سەرۆکایەتی پارتەكە دەكات ، كە دوای ساڵێک لە دامەزراندنی حیزبەكە، لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2002، ئاكەپە دەسەڵاتی توركیای گرتە دەست و لەو ساڵەوە پارتی یەكەمی توركیایە.