زووم:
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و فالح فەیاز سەرۆکی دەستە حەشدی شەعبی لە ئەنقەرە کۆبوونەوە
تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەوە بڵاونەبوەتەوە.
سەردانی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ئەنقەرە لەکاتێکدایە کە تورکیا هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانی کردووە بۆسەر خاکی عێراق و سووریا.
سێ رۆژە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی رۆژئاڤای کوردستان بەردەوامە و هێزەکانی هەدەسەش وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان لەم چەند رۆژەدا زیاتر لە 10 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.
لەبارەی عێراقەوە، تورکیا لە هێرشەکانی نەوەستاوە و هەردوای تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ رایگەیاند 20 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
سەردانی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی عێراق بۆ تورکیا لەم دۆخەدا هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا.
لەسەردانەکەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ تورکیا تاوتوێی دۆخی ئەمنی سنوری نێوان عێراق و تورکیا کراوە.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا هاکان فیدان و ئەنتۆنی بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، فیدان داوای لە بلینکن کرد دەستبەرداری کارکردن بن لەگەڵ یەپەگە