زووم:
له ئیزمیر پۆلیسی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئەنجامدا و هەریەكە لەهاوسهرۆكانی لقی هه‌ده‌په (پارتی دیموكراتی گه‌لان) له پارێزگاكه و هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی هه‌ده‌په له شارۆچكه‌ی بوجای سه‌ر به هه‌مان پارێزگا، ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای ئیزمیر به هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په له ئیزمیر ده‌ستپێكرد.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكانی لقی هه‌ده‌په له ئیزمیر، ڤه‌دات چنار ئاڵتان و به‌رنا چه‌لیك و هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی پارته‌كه له شارۆچكه‌ی بوجا، نیهاد تورك ده‌ستگیركران.
رێكاره یاساییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش دژی به‌رپرسه ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ده‌په به‌رده‌وامه و بڕیارە دوای تەواوكردنی رێكارەكان رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.