زووم:
وەزارەتی بەرگری ویلایەتیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا “پنتاگۆن” لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خستنەخوارەوەی درۆنە تورکیەکە لە سوریا بۆ پاراستنی هێزەکانمان بووە، درۆنەکە لە دووری نیو کیلۆمەتر لە هێزەکانمان فڕیوە
پنتاگۆن رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی باسیان لە چالاکیەکی تورکیا کردووە کە لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەنجامیداوە، هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی کردووەتەوە بۆ درووستنەبوونی هیچ مەترسییەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا
پنتاگۆن دەڵێت، تورکیا مافی هەیە نیگەرانی ئەمنی هەبێت وئیدانەی هەر کارێکی تیرۆریستی دەکەین دژ بە تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان مەترسی “تیرۆریستین”.
پنتاگۆن دەڵێت، خستنەخوارەوەی درۆنە تورکیەکە وەک رێکارێکی گونجاوی پاراستنی هێزەکانمان بووە، شەڕکەرە “ئێف 16″کانمان درۆنەکەیان خستووەتە خوارەوە بەو پێیەی لە دووری نیو کیلۆمەتر لە هێزەکانمان فڕیوە.
پنتاگۆن جەختیش دەکاتەوە کە هیچ ئاماژەیەک نیە تورکیا ویستبێتی هێزەکانمان بەئامانج بگرێت.
ئەمرۆ ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە رایگەیاند، فرۆکە “ئێف16″کانی ئەمریکا توانیویانە فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا بخەنە خوارەوە
تورکیاش لە رێگای هەمان ئاژانسەوە رەتیکردبووەوە درۆنەکە هی ئەوان بووبێت