زووم:
داواكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی سوپای توركیا له هه‌ریه‌ك له عێراق و سووریا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا كرا.
داواكارییه‌كه به واژووی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری و په‌سه‌ندكردن ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه و تیایدا هاتووه: پێشهاته‌كانی نزیك له سنووره‌كانی باشووری وڵات و كه‌شی پێكدادان و جه‌نگ، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی تا دێت زیاد ده‌كه‌ن”.
سه‌ركۆماری توركیا داوای كردووه ماوه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا، كه دوایین جار به بڕیاری ژماره ١٣١٠ی په‌رله‌مان له ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا تا ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ درێژكراوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه له‌و به‌رواره‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه درێژبكرێته‌وه.