23
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزریرانی بەریتانیا بە سێ بڕیاری گرنگ لەبارەی قەدەغەی جگەرە، خوێندنی ئامادەیی و رێگای شەمەندەفەر، گۆڕانکاریی گەورە لە وڵاتەکەیدا دەکات
- ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەبەرەی کۆمارییەکان داوادەکەن دۆناڵد ترەم ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە
- ئەو مێرووە زیانبەخشەی لە فەرەنسا بڵاوبووەتەوە و خەڵکی بێزارکردووە ئەگەری هەیە بە بەریتانیاشدا بڵاوببێتەوە
چاینە دەیلی
- چین بەتوندیی لە دژی بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دەوەستێتەوە کە تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چین لەکاتی هاوردەکردنیدا
- سەردانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ چین نیازپاکی چین نیشاندەدات بۆ کردنەوەی دەرگایەکی نوێی دایەلۆگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا
- لە دیدارێکدا بۆ پاراستنی شورای چین داوادەکرێت چین هەنگاوی داهێنەرانە بگرێتەبەر
واشنتن پۆست
- شەڕ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کیڤن مەکارسی دەستیپێکرد
- شارەزایان و مێژوونوسان دەڵێن، دەرکردنی کیڤن مەکارسی نیشانەی دیموکراسییەکی پڕکێشەیە بۆ ئەمریکا و دەرخەری ناتەندروستی سیاسەتی وڵاتەکەیە
- ماوەی سێ رۆژە زیاتر لە 75 هەزار کارمەندی کۆمپانیای تەندروستی کایسەر مانیان گرتووە و دەڵێن کاری زۆیان پێدەکرێت و رێز لە ماندووبوونیان ناگیرێت
عەرەب نیوز
- ئیتاڵیا زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیەدا بەهێزتر بکات
- دوێنی ئێران چەند نمایشێکی درۆنی کامیکازی ئەنجامدا و رایگەیاند هەر ئامانجێکی بیانەوێت دەتوانن بیپێکن
- تورکیا هەڕەشە دەکات هێرش بکاتە سەر ئەو کوردانەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە ئەمریکا پشتیوانی‌یان دەکات
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پسپۆڕان داواى گرتنەبەرى رێکاریی توند دەکەن لەبارەى “بەقاچاخبردنى دۆلار”
- هەوڵى هەموارکردنەوەى یاساى وەزارەتى نەوت دەدرێت
- ئەنجومەنى وەزیران پرۆژەیاساى مافى بەدەستهێنانى زانیاریی پەسەند دەکات و رەوانەى پەرلەمانى دەکات
شەرقولئەوسەت
- هەولێر و بەغداد بۆشایی ئەمنى نێوانیان بە هێزێکى هاوبەش پڕدەکەنەوە
- ئۆپیک پڵەس تاوەکو کۆتایی 2024 بەردەوام دەبێت لە سیاسەتى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت
- سعودییە دەیەوێت میواندارى مۆندیالى 2034 بکات
زەمان
- عێراق و فەرەنسا ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەى ماکرۆن بۆ بەغداد دەکەن
- لەتیف رەشید سوپاسى دامەزراوەى “بەحرلعلوم” دەکات بۆ رێکخستنى رێوڕەسمى ساڵیادى کۆچى دوایی مام جەلال لە نەجەف
- پیسبوونى ئاوى دیالە زیانى گەورەى بە 40 هەزار دۆنم کێڵگەى کشتوکاڵى گەیاندووە
قودسى عەرەبى
- بەغداد داواکارییەکى پەرلەمانتاران بۆ راستەوخۆ خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان رەتدەکاتەوە
- مافپەروەران: دۆخى میسر جەرگبڕە و هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیش گاڵتەجاڕییە
- لە گەورەترین رێپێوانى ئیستیفزازیدا نزیکەى 1500 کەسى ئیسرائیلى دەچنە نێو مزگەوتى ئەقساوە
رۆژنامە تورکییەکان
میللییه‌ت
- ئاک‌پارتی له كۆنگره‌دا؛ له كۆی 250 كه‌س 75 ئه‌ندامی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردن هه‌ڵده‌بژێرێت
- بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان له ئیسپانیا له‌گه‌ڵ نیكۆڵ پاشینیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا كۆببێته‌وه، به‌ڵام نه‌چوونی ئه‌ردۆغان بۆ ئیسپانیا عهلیێڤیش سەردانەکەى هەڵوەشاندەوە
- سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا رایگەیاند، هه‌وڵیان نەداوە بەهاى دراوی بیانی كۆنترۆڵ بكه‌ن
حوڕییه‌ت
- وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، ناوخۆ و به‌رگریی و سه‌رۆكی میت و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا هۆشدارییان دایه وڵاتانی سێیه‌م كه پشتیوانیی په‌كه‌كه نه‌كه‌ن
- چیای ئاگری له یه‌ریڤان نییه، كاسرین كۆڵۆنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پۆستێكدا له سۆشیاڵ میدیا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یه‌ریڤان پایته‌ختی ئه‌رمینیا، وێنه‌یه‌كی چیای ئاگری به‌كارهێنا
سۆزجو
- رۆژنامه‌نووس مه‌ردان یانارداغ دوای ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر سزای دوو ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگادا بڕیاری ئازادكردنی درا
- ئێران و پاكستان ئه‌فغانییه‌كان دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، له ئێران 8 ملیۆن و له پاكستان 1,7 ئه‌فغانی ده‌ژین
جمهوورییه‌ت
- توركیا بەگوێرەى راپۆرتێكی فریده‌م هاوس، توركیا له ئازادی ئینته‌رنێتدا له‌دوای هه‌ریه‌ک له لیبیا، تونس و ئۆگه‌نداوه دێت و وڵاتێكی ئازاد نییه
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رەنسا كه پشتیوانیی یه‌ریڤان ده‌كات نه‌یویست توركیا له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتیدا بێت له ئیسپانیا، باكۆ ره‌تیكرده‌وه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات
- به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانییه‌وه سێ برا له تانكی ئاوی پرۆژهیهكهدا له ئه‌سته‌نبوڵ خنکان
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- رەنگدانەوەی شەڕی ئۆکراین لە ئەمریکا؛ سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا لەکارلادرا
- خوێندکارانی زانکۆی تەورێز راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی دەزگای دادوەریی کەوتنە وتوێژەوە
- لە یەکساڵی رابردوودا زیاتر لە 50 کارمەندى پۆلیس لە #ئێران لە لایەن دژبەرانی حکومەتەوە کوژراون
شەهروەند
- فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، درۆنەکانی سوپا تەیار بە هۆشی زیرەکن و دەتوانن لە چەند هەزار مایلەوە ئامانجەکانیان بپێکن
- سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا زۆر حەیابەرانە لە کارەکەی دەرکرا
- سەرۆککۆماری ئێران جەختی کردەوە بەتەواوی هێزەوە بەرامبەر بە سیاسەتی گۆڕینی جێئۆپلۆتیکی ناوچەکە رادەوەستن
ئەبرار
- بۆ رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و سعودیە، ئەمریکا دەست بۆ هەموو کارێک دەبا
- میسر و تورکیا ئاڵگۆڕی ئابوری نێوانیان بەبێ دۆلار پەرە پێدەدەن
- سەرۆککۆماری عێراق پێوەندی بەهێزی نێوان بەغداد و تاران بە قازانجی وڵاتەکەی دەزانێت
شەرق
- وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لەهەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازەى پێوەندیی لەگەڵ وڵاتان دەکەن و کار لەسەر ناوچەیەکی بەهێز دەکەن
- رژیمی داگیرکەری سەهیونیستی لە لێواری لێکهەڵوەشانەوە و فەوتان دایە
- ئێران و ئازەربایجان لەسەر مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازی لە زەریای خەزەر رێک دەکەون