35
تایمز
- وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، گەردەلوولی ملیۆنان کۆچبەر بەڕێوەیە کە بەرەو وڵاتەکەی کۆچ دەکەن
- ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، دووبارە هەڵمبژێرنەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی لە وڵاتەکەمدا بکەم
- بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاسێک لە پردێکەوە لە ئیتاڵیا 21 کەس گیانیان لەدەستدا
واشنتن پۆست
- کیڤن مەکارسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
- وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی نەبوونی رێوشوێنی سەلامەتیی باڵەخانەکەی، زانکۆی ئازادیی لە ئەمریکا، سەرپێچی یاسای وڵاتەکەی کردووە
- بەهۆی لێکۆڵینەوەى ئەلیکترۆنیی، سێ زانای بواری فیزیا خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت
چاینە دەیلی
- رۆڵی رێگەی ئاوریشمی چین لە گەشەپێدانی مالیزیادا بەرزدەنرخێنرێت، بەوپێەی کاریگەریی لەسەر ژێرخان و هەلیکاری وڵاتەکە هەبووە
- سەرۆکی چین پیرۆزبایی لە محەمەد مویزو دەکات، کە بە سەرۆکى ماڵدیڤس هەڵبژێردرا
- لەماوەی سێ رۆژی دەستپێکردنی فێستیڤاڵی ناوەڕاستی پایز و رۆژی نیشتیمانی چین زیاتر لە 395 ملیۆن گەشتیاری ناوخۆی وڵاتەکە تۆمارکراون
عەرەب نیوز
- دوای هێرشەکەی ئەنقەرە زیاتر لە هەزار کەس لەلایەن تورکیاوە بەتۆمەتیی لایەنگیریی پەکەکە دەستگیرکراون
- بەگوێرەی چاودێرانی مافی مرۆڤ لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی دیمەشق ئەشکەجەدان و دۆسیەى سکانداڵ لە دژی زیندانییان بەدیکراوە
- گەڕیدەیەکی سعودیا بە موچەیەکی 900 دۆلاریی مانگانە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەی 400 رۆژ بە جیهاندا گەشتیکردووە
کەیهان
- عەلی خامنەیی دەڵێت، ئیسرائیل لە حاڵی مردندایە و هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لەگەڵى “گرەوە لەسەر ئەسپی تۆپیو”
- سیناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە کۆشکی سپی لەبیری خەڵکی خۆماندا بێت و چیدیکە پشتیوانی لە ئۆکراینی گەندەڵ نەکات
- هەر وڵاتێکی ئیسلامی هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل بدات خیانەت بە گەلی فەڵەستین دەکات
رەسالەت
- عەلی خامنەیی بە وڵاتانی ئیسلامی دەڵێت، بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ دوژمن زۆرترین یەکگرتوویی پێویستە
- ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل و رێککەتن لەگەڵی، قومارێکی گەورەیە هەر لە ئێستاوە دیارە کێ دۆڕاندوویەتی
- بەمەبەستی هەنگاونان بەرەو قۆناغێک لە نەزمی نوێی ناوچەکە، ئێران لە هەوڵی پێکهێنانی یەکگرتوویی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیدایە
جەوان
- بەبێ حاجی قاسمی سولەیمانی ناچینە هیچ یارییەکەوە!!
- کاتی ئەوەیە ئێران لە رێککەوتنامەی ناو‌کی بێتەدەر و ئەمریکا بۆ متمانەپێکردن نابێت
- -لەکاتێکدا ئیسرائیل بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات، سعودیە هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئاسایی بکاتەوە
ئەبرار
- پێنتاگۆن هۆشداریی دەداتە کۆنگرێس و داوا دەکات لە گەیاندنی یارمەتیی سەربازی بە ئۆکراین بەردەوام بێت
- روسیا هاوکارینەکردنی ئەمریکا بە ئۆکراین بە کردەوەیەکی رواڵەتی و شانۆ دەزانێت
- ئەرمینیا بوونی دەستەى نێردراوی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ قەرەباغ رەتکردەوە
ته‌قویم
- باهۆزی ده‌مه‌وبه‌یان؛ به به‌شداریی 15 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی له 466 ئۆپراسیۆندا 1000 كه‌س ده‌ستگیركران
- پیلانی جیهانیی؛ په‌كه‌كه به هاوكاریی وڵاتانی رۆژئاوا (سازیا ئهولهكارییا له‌شكریی) دامه‌زراندبوو كه به ناو ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی سه‌ربازییه و ده‌ستی هه‌بوو له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا، یه‌كێک له ئامانجه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كان بوو
ئاكشام
- هاوپه‌یمانیی جه‌هه‌په-هه‌ده‌په دژی سه‌رپۆش؛ پلاتفۆرمی ژنان كه جه‌هه‌په و هه‌ده‌په له په‌رله‌مان پێشوازییان لێ‌كردن دژی سه‌رپۆش و باڵاپۆشی وه‌ستانه‌وه
- مه‌هه‌په پێشنیازی بۆ ده‌ستووری تازە ئاماده‌یه، باخچه‌لی به كورتوڵموشی راگه‌یاندووه به پاكێجێكی پێشنیازه‌وه كه له 10 مادده پێكهاتووه ئاماده‌ین بۆ هه‌مواری ده‌ستوور
- هافیزه گایه ئه‌ركان، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا: هه‌ڵاوسان له مانگی ئایاردا داده‌به‌زێت
سه‌باح
- ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستووره‌وه: كاتی رزگاربوون له كۆت و به‌نده‌كان هاتووه
- له ئۆپراسیۆنه‌كاندا بۆ سه‌ر شانه نووستووه‌كانی په‌كه‌كه له 18 پارێزگا 67 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران
سۆزجو
- دوو رۆژنامه‌نووس كه به‌هۆی رووماڵی ره‌خنه‌ئامێز له‌باره‌ی په‌نابه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون، پێش ئه‌وه‌ی سزا بدرێن سه‌ریان تاشرا
- په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی: بچیته نێو بازاڕ راوتدهنێن
- ده‌سه‌ڵات له‌باره‌ی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشته 61.54% ته‌نها ده‌ڵێت “ئیشه‌ڵا”