زووم:
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەموچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران بڵاوکردەوەو دەڵێت: ئەوە لە سەرتاسەری هەرێم جێبەجێدەكرێت، نەك تەنیا لە هەرێم.
وەزارەتی دارایی لە روونكردنەوەكەی رایگەیاندووە، ئەو هەزار دینارەی، کە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی ١٢ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ یە.
وەزارەتی دارایی روونیكردووەتەوە، لێبڕینی ئەو پارەیە لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان و باسی لەوەش كردووە، ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێکراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە.
ئەم مانگە لەكاتی دابەشكردنی موچە، بڕی 1000 دینار لە موچەی فەرمانبەران بڕا، ئەو بابەتە دوای چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانی كاردانەوەی لێكەوتەوەو بەهۆی كاردانەوەكانیش وەزارەتی دارایی ئەو روونكردنەوەی بڵاوكردووەتەوە.