33
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینانشیەڵ تایمز
- دوای ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دانیشتنێکی دادگای تایبەت بە کەیسێکی ساختەکاریی، ترەمپ دادگاییەکەی بە فێڵ ناوبرد
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەهۆی پلانی هەڵوەشاندنەوەی هێڵێکی شەمەندەفەر لە باکوری وڵاتەکەی روبەڕووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە
- سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە چەند چاکسازییەک دەکات کە رێگا بۆ چین خۆشدەکات لە دامەزراوەکەدا دەسەڵاتی دەنگدانی زیاتربێت
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی پشووەکانی پایزەی چینەوە زیاتر لە نیو ملیۆن گەشتیاریی چین روویانکردۆتە شاری هۆنگ کۆنگەوە
- سەرەڕای ناکۆکییە جیۆپۆلەتیکییەکانی نێوانیان، دانوستانە داراییەکانی نێوانیان ئەوە دەردەخات ئەڵمانیا تا ئێستاش پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بە گرنگ دەزانێت
- دوای گاڵتەکردنی ئێلۆن مەسکی خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە سەرۆکی ئۆکراین، بەرپرسانی وڵاتەکە وەڵامی دەدنەوە
واشنتن پۆست
- کەمی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی نوێکراوە بۆ پاراستنی منداڵانی ئەمریکا لە کۆرۆنا، دایکوباوکانی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە
- لە دادگاییکردنەکەی ترەمپ لەبارەی ساختەکردنی چەند بەڵگەنامەیەک رای جیاواز لەنێوان داواکاری گشتی و پارێزەرانی ترەمپ دروستبوو
- نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی نوێنەرایەتییەک دەکات لە وڵاتی هایتی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی گرووپە چەتەکانی وڵاتەکە
عەرەب نیوز
- بەهۆی نمایش‌کردنی پەیکەری قاسم سولەیمانی لە یارییەکی نێوان دوو یانەی سعودیە و ئێران لە ئیسفەهان، گرژیی لە یاریگاکەدا دروسبوو
- عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر دووبارە خۆی کاندیدکردەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پۆستی سەرۆکایەتی کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت
- سوریا دەڵێت بەهۆی هێرشی ئیسرائیل لە ناوچەی ئەلبوکەمالی نزیک سنوری عێراق دوو سەربازی وڵاتەکەی برینداربوون
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- تاران خۆى لە گفتوگۆى راستەوخۆ لەگەڵ واشنتن بە دووردەگرێت.. دەنگۆى گفتوگۆ لە یابان هەیە
- ترەمپ بەرگریی لە بێتاوانى خۆیکرد لە دۆسیەى “هەڵاوسانى سەرمایەکەى”
- سەرۆکى ئەسقەفیەى موسڵ داواى لێکۆڵینەوەى نێودەوڵەتى دەکات لە ئاگرەکەى حەمدانییە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهووری ئیسلامی
- دەزگای دیپلۆماسیی ئێران پێویستە بەرامبەر بە دەسەڵاتى تاڵیبان لە ئەفغانستان پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا بکات
- ژەنەڕاڵێکی ئیسرائیلی دەڵێت، تاوەکو ئێستا دۆخی ئەمنی وڵاتەکەی هێندە ئاڵۆز و جێی نیگەرانی نەبووە
- شورای بەرزی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند دەبێت رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران بەتەواوی و بێ کەموکورتى بەڕێوەبچێت
ئەبرار
- جۆ بایدن یاسای بودجەی ئەمریکای بەبێ تەرخانکردنی یارمەتی بۆ ئۆکراین واژۆ کرد
- ئیسرائیل و سعودیە خوازیاری رێکەوتن و پێوەندیی دوولایەنەن، چیدیکە ئامانجی فەلەستینییەکان بۆ وڵاتانی عەرەبی لە ئەولویەتدا نییە
- سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، کە رێگای روبەڕوبوونەوە لەگەڵ دوژمن، سازان و تەسلیمبوون نییە
ئێعتماد
- شەڕی ئۆکراین کاریگەریی لەسەر یەکیتی ئەوروپا داناوە و لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا پرسیاریان بۆ ساز بووە
- گوشار بۆسەر رێفۆرمخوازانی خوازیاری بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێران زیادی کردوە
- رێکەوتن و لێکنزیکبوونەوەی سعودیە و ئیسراییل، گۆڕانکاریی قوڵی سیاسیی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە
قودس
- سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند شوێنکەوتنی بێگانەکان رەوتێک لە وێرانی و لەنێوچوون بەدوای خۆیدا دێنێت
- تەنیا ئەردۆغان لە هێرشە تێرۆریستییەکەی ئەنقەرە قازانج دەکات و دەیکاتە بیانوو بۆ هێرشکردنەسەر کوردەکانی رۆژاوا
- زیادکردنی حەشمیمەتی بەساڵاچووان لە ئێران قەیرانێکی گەورەی بەدەم وڵاتەکەیە
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت:
- ئاڵپارسڵان بایراكتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا: ئه‌م هه‌فته‌یه بۆری كه‌ركوك – جه‌یهان ده‌كه‌وێته‌وه كار
- له ماوه‌ی هەشت مانگدا 71 هه‌زار خاوه‌نكار دووكانه‌كانیان داخستووه
- له هاتای شوێنی مانه‌وه‌ی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه بووه به ژێر ئاوه‌وه
حوڕییه‌ت
- ئه‌و چه‌كانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا له سووریاوه هێنراون
- هه‌مان ئه‌و چه‌كانه په‌كه‌كه‌ش به‌كاری ده‌هێنێت
- له‌كۆی 120 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له قه‌ره‌باخ، 19 هه‌زار و 500 كه‌سیان ماونه‌ته‌وه و زیاتر له 100 هه‌زاریان كۆچیان بۆ ئه‌رمینیا كردووه
قه‌رار
- له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه تا سیڤاس كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی شه‌پۆلی لێزمه‌باران
- ئه‌ردۆغان: یاسای به‌هێز ده‌توانێت سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ وڵات رابكێشێت
- خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ داهێنانێكی په‌یوه‌ست به كۆرۆنا بوو
توركگون
- هاوپه‌یمانیی جمهوور له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت
- ئاڵپارسڵان بایراكتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا: له گازی سرووشتییدا ده‌بینه وڵاتێكی ناوه‌ندیی
- به تۆمه‌تی سووكایه‌تییكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی یاسایی سه‌زگین تانریكوڵو، په‌رله‌مانتاری ئامەدى جه‌هه‌په نێردراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان