یاریکردن بۆ یانەیەکی ئەوروپا و بە دیاریکراویش بۆ یانەیەکی خاوەن مێژوو، خەونی هەموو یاریزانێکە
بەتایبەت ئەگەر ئەو یاریزانە منداڵی خێزانێکی هەژار بێت و لە ترسی جەنگ هەڵاتبێت
مەحمود خەڵەفی 13 ساڵان، منداڵێکی کوردی رۆژئاڤایە، بووەتە یاریزانی ئەکادیمیای یانەی ریاڵ مەدرید
مەحمود ساڵی 2019 لەگەڵ خێزانەکەی قامیشلۆ جێدەهێڵێت و بە رێگەیەکی مەترسیدار دەگاتە ئەڵمانیا
باوکی مەحمود دەڵێت: لەگەڵ گەیشتنمان بۆ ئەڵمانیا یەکەم شت دەستمکرد بە گەڕان بە دوای تیپێکی میللیدا تاوەکو خەونی کوڕەکەم بەدی بهێنم
“راهێنەرەکە هەمیشە پێی دەگوتین مەحمود بنێرنە یانەیەکی گەورە”
“سەرەنجام کوڕەکەمان لە یانەی ئەرمینیا بیلیفێڵد گیرسایەوە”
مەحمود خەڵەف بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بۆ تاقیکردنەوەیەکی ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید ناوی دێتەوە
لە تاقیکردنەوەکەدا مەحمود لەنێو 50 یاریزانی دیکەدا پلەی پێنجەم بەدەستدەهێنێت و بانگێشتی ئیسپانیا دەکرێت
سەرەتا بەهۆی نەبوونی مافی مانەوە و کێشەی پاسپۆرتەوە مەحمود گرفتی بۆ دروستبوو، بەڵام رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دێنە سەر خەت
سەرەنجام مەحمود خەڵەف دەگاتە کامپی مەشقەکانی ریاڵ مەدرید
زانکۆی هانۆڤەریش کە یەکەم شار بووە مەحمود لەخۆبگرێت، بڕیاریداوە چیرۆکی ژیانی کوردەکەی رۆژئاڤا بکاتە کتێب