41
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بازاڕەکانی وڵات بەهۆی کەمی پارەی نەختینەوە دەناڵێنن
- چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق هەر دوژمنکارییەک رەتدەکاتەوە کە خاکی عێراق بەئامانج بگرێت
- وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق 36 بەنداو دروستدەکات
شەرقولئەوسەت
- پارتی کرێکاران قوڵایی ئەنقەرە بە ئامانج دەگرێت
- تاران فشار لە بەغداد دەکات بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی
- کارەساتەکەی عێراق خرایە ئەستۆی “یاری ئاگرین”
قودسی عەرەبی
- پارتی کرێکارانی جەنگی دژ بە ئەنقەرەى راگەیاند
- کریستیانەکانی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی حەمدانییە رەتدەکەنەوە
- گۆڤارێکی ئەمریکی دەڵێت، ئێران سوود لە دابەشبوونی کورد وەردەگرێت لە هەرێم
زەمان
- داوا دەکرێت دووبارە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە بکرێت بەسەرپەرشتی لایەنى نێودەوڵەتی
- پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندانەکەی گۆڕەپانی تەحریری هەڵوەشاندەوە
- بەغداد و پاریس رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ هاریکاری لە بواری خوێندن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- وەزیری پێشووی بەرگریی بەریتانیا داوای لەسەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی کردووە دوو ملیار پاوەنی دیکە وەک هاوکاریی بۆ ئۆکراین بنێرێت
- وەزیری خەزێنەی بەریتانیا موچەی ئەو کەسانە کەمدەکاتەوە کە هیچ کارێک ناکەن و مانگانە حکومەت وەک هاوکاریی بڕێک پارەیان پێدەدات
- سەرۆکوەزیرانی تازەى سلۆڤاکیا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ کیێڤ کۆتایی پێدێنێت
چاینە دەیلی
- بوژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان لەماوەی شەش مانگی رابردوودا لە چین ئاماژەیە بۆ هەڵسانەوەی ئابوری وڵاتەکە
- دوێنێ چین بە رێزگرتن لە گیانی قوربانییانی وڵاتەکەی یادی رۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەی کردەوە
- چین و ئەڵمانیا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دەستیان بە بازاڕەکانی یەکتریی بگات بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانیان
واشنتن پۆست
- دوای رزگارکرنی حکومەتی ئەمریکا لە پەککەوتن بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەوە، لە ئێستادا هەوڵ هەیە بۆ لەکارلادانی کیڤین مەکارسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
- تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تۆڕێک ئەکاونتی ساختەی لە هیندستان بەدیکردووە کە لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە بۆ سەرکوتکردنی رۆژنامەنوسە کشمیرییەکان بەکارهێنراون
- دروستکردنی تۆڕباینی سەرئاوکەوتووی هەوای بەرهەمهێنانی کارەبا لەنێو دەریاکان دەبێتە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنیی وزە
عەرەب نیوز
- سعودیە ئیدانەی هێرشەکەی ئەنکەرە دەکات و پەکەکەش بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەکە راگەیاند
- لە هێرشێکی درۆنیی حوسییەکان لە پارێزگای سەعادەی یەمەن هاوڵاتییەک کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لەدوای هێرشەکەی ئەنقەرە 20 ئامانجی پەکەکەی لە عێراق لەناوبردووە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهووری ئیسلامی
- ئەحمەد مەسعود لە ئەفغانستان شەڕی پارتیزانی دژ بە حکومەتی تاڵیبان رادەگەیەنێت
- کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران تایبەت بە مەترسییەکانی کۆچی ئەفغانییەکان بۆ وڵاتەکە هوشداریی دەداتە پەرلەمان
- دەستێوەردانی سەربازیی ئیسراییل لە شەڕی قەرەباغ ئاشکرا دەبێت
ئێران
- تێکڕای لایەنە سیاسییەکان لەنێوخۆی وڵات ناویان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێران تۆمار کردووە
- ژنان پێشەنگایەتی رەوتی روناکبیری لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە جیهانیییەکاندا دەکەن
- گەشەی ئابوری نەوت لە ئێران خۆی لە سنووری 20% دەدات و وەزارەتی نەوت بە بڕی زیاتر لە 14 میلیار دۆلار سەرمایەگوزاری دەکات
ئارمان
- بە قازانجی ئێرانە پشتیوانی لە پێشنیازی ژاپۆن بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکات
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، رۆژئاوا لە پێشکەوتنی شارستانییەتی تازەى ئیسلامی دەترسێت
- هاوکات لەگەڵ کۆچی هەزاران ئەرمەنی، ئیلهام عەلێف رایگەیاند 5500 ئازەربایجانی دەگەڕێنەوە قەرەباغ
ئێعتماد
- هاوکات لەگەڵ دژایەتیی کۆماریخوازەکان گەڵاڵەی پێشنیازی بایدن تایبەت بە بوجە قسەی لەسەر دەکرێت و ئەگەری داخستنی کۆشکی سپی هەیە
- ژنانی ئێران لەنێو بەرداشی دوو روانگە و گوتاری حکومەتدا گیریانخواردووە
- ئەرمەنستان لە دادگای لاهاى دژ بە ئازەربایجان سکاڵا تۆماردەکات
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییهت
- چهند كاتژمێرێک پێش دانیشتنی پهرلهمانى تورکیا دوو تیرۆریست له چالاكی خران
- له دهستپێكی ساڵی تازەى یاسادانان له پهرلهمانى تورکیا دهسهڵات باسی له سهدهی توركیای كرد
- خواستی دهستوورێک به درووشمی حزبی
قهرار
- ئهم ئازایهتییه له كوێ دههێنن بۆ پهلاماردانی دڵی توركیا؟
- له شوێنی تهقینهوهكهی ئەنقەرە چهكێكی ئهمریكی و موشهكێكی رووسی دۆزرانهوه
- نرخهكان 10 هێنده و مووچه حهوت هێنده زیادیان كردووه
سۆزجو
- ئهردۆغان: ئهم هێرشه دوایین پهلهقاژهی تیرۆره
- پارتی كرێكارانی توركیا له هاتایهوه بۆ ئهنقهره رێپێوانی ئازادیی دەکات
- پهیماننامهی ئهستهنبوڵ كه توركیا لێی كشایهوه له وڵاتانی ئهوروپا كهوته بواری جێبهجێكردنهوه