24
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی: بەرەوپێشبردنى تواناى دامەزراوە ئەمنییەکان لە کارە پێشینەکانی حکومەتە
- 13 ملیۆن قوتابى لە عێراق بەرەو ناوەندەکانی خوێندن دەرۆن
- پاش بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیۆانی “کارەساتەکەی حەمدانییە” رێوشوێنەکانی پەرلەمان خێراتردەبن
شەرقولئەوسەت
- کەمی ئاو هەڕەشە لە شەش ملیار مرۆڤ دەکات
- لە پاریس دژی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی فەرەنسی لە ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
- ئێران دەیەوێت زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنیت بۆ دەرکردنی فەتوا
عەرەبی جەدید
- درۆنەکانی رووسیا ئاسمانی رۆمانیا پێشێلدەکەن
- راگرتنى جەنگ داواکاریی سودانییەکانە
- چوار ساڵ بەسەر خۆپیشاندانی عێراقییەکان تێدەپەڕێت
زەمان
- شارەزایان پێشبینیدەکەن نرخی فەرمى یەک دۆلار لە عێراق بگاتە هەزار و 350 دینار
- تەندروستی: دەستبەسەرداگرتنی دەرمانی بێمۆڵەت و داخستنی دەرمانخانەی وەهمی لە سێ پارێزگا
- 30 تۆڕی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق هەڵوەشێنراوەتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تەلەگراف
- بەریتانیا بۆیەکەمجار سەرباز بەمەبەستی مەشق و راهێنان بۆ ئۆکراین دەنێرێت
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەیەوێت ئەو دادوەرە ئەوروپییانە پشتگوێبخات کە هەوڵى رێگری دەدەن لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا
- وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بەنیازە گازی بێهۆشکردن لە وڵاتەکەیدا قەدەغەبکات بەهۆی ئەوەی زیانی بۆ ژینگە هەیە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی 74ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمارى میللى چین لە بەرپرسانى وڵاکە دەکات و هیوای کاری هەماهەنگی لەگەڵیدا دەخوازێت
- بەهۆی فیستیڤاڵی ناوەڕاستی پایز و رۆژی نیشتمانی چین ملیۆنان گەشتیار لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەوە گەشتدەکەن
- جێگری سەرۆکی چین دەڵێت، وڵاتەکەی پێشوازی لەو کۆمپانیا بازرگانییە ئەمریکییانە دەکات کە روو لە وڵاتەکەی دەکەن
واشنتن پۆست
- ئەنجومەنی نوێنەرانى ئەمریکا لە کۆتاساتەکاندا یاسایەکی پەسەندکرد بۆ پارەدارکردنی حکومەت بۆماوەی 45 رۆژ تا پەسەندکردنی بودجە
- لە یاساکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هیچ هاوکارییەک بۆ ئۆکراین دابیننەکراوە وەکو هەوڵێک بۆ رێگریی لە دەستێوەردانی بایدن لە جەنگی ئەو وڵاتەدا
- لە هەڵبژاردنەکانی سلۆڤاکیادا پێدەچێت پارتێکی پۆپۆلیستی لایەنگریی روسیا بیباتەوە
عەرەب نیوز
- بەرپرسانی یەمەن و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوادەکەن حوسییەکان ئەو سەدان کەسە ئازادبکەن کە هەفتەی رابردوو دەستگیریان کردن
- وەزارەتی کەلتوور و سەنتەری نەتەوەیی سعودییە بۆیەکەمجار رەزامەندیی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی دامەزراوەیەکی میوزیکی پرۆفێشناڵ بۆ وڵاتەکە
- هیچ پشووییەک لە باشووری سودان بۆ سەختی و نارەحەتییەکانی ئەو خەڵکە بەدیناکرێت کە لە جەنگ رادەکەن
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- بارودۆخی ژیانی خەڵک لەلایەن حکومەتەوە بە پێچەوانە نیشاندەدرێت، دۆخەکە زۆر لەوە خراپترە کە باس دەکرێت
- لایەنە بناژۆخوازەکانی ئێران بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە بەش دەگەڕێن و تەنیا بیر لەو قازانجی خۆیان دەکەنەوە
- فەرەنسا لە ئەفریقیا شکستی هێناوە و بەمنزیکانە ناچار بە کشانەوەی هێزەکانی لە مەغریب دەبێت
جمهوری ئیسلامی
- سعودییە بۆ رێککەوتن و نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل پشت لە ئامانجەکانی فەڵەستین دەکات
- ئەندامێکى کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران باس لە مەیلی دوولایەنەی ئێران و ئەمریکا بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکتردەکات
- خەڵکی مەغریب دژ بە فەرەنسا درێژە بە خۆپێشاندانەکانیان دەدەن و خوازیاری چوونەدەری سوپای بیانی لە وڵاتەکەیانن
کەیهان
- وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزە دژبەرەکانی ئێران (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان)یان لە سنوورەکان دوورخستووەتەوە
- تاران و بەغداد لەسەر دانەوەی قەرزی غازی عێراق بە شێوازێکی تازە رێکدەکەون
- سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، بۆ روبەروبونەوە لەگەڵ تێرۆریزم ئامادەی هاوکاریکردنی پاکستانن
ئەبرار
- سەرۆککۆماری ئێران و زۆربەی وەزیر و بەڕێوەبەرەکانی کاری بەڕێوەبەریی نازانن و دەسکەوتە ئاسایی و بچووکەکان گەورە دەکەنەوە
- ئەمریکا و ئۆکراین بۆ هێرشێکی دیکەی بەربڵاو بۆ سەر رووسیا رێکدەکەون
- ئۆکراین داوای هێرش بۆسەر ناوەندەکانی دروستکردنى درۆن لە ئێران بە درۆ دەخاتەوە