چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در دەڵێن، سه‌در به‌وردی چاودێری حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی ده‌كات و پێده‌چێت له گوتاری هه‌ینی داهاتووشدا په‌یامێكی نوێی سیاسی له كوفهوە ئاراسته بكات .
سه‌رچاوه‌کانى نزیک له سەدر له حەنانە قسەیان بۆ رۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی کردووە، گوتویانە، ئەو ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت نه‌بووه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، حکومەتەکەى بە تەوافوق پێکهێنا، وەک ئەوەى عێراقییەکان لەسەرى راهاتوون، بەڵام بەبێ رەوتى سەدر، کە براوەی یەکەمى هەڵبژاردنەکان بوو.
سودانى لەنێوان بەرداشى داواکاریی ناوخۆی و نێودەوڵەتیدایە، هەوڵدەدات بهههستیارییەوە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بکات.
له‌لایه‌ك هه‌وڵده‌دات داواكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێ بكات له‌لایه‌كی دیکەشەوە هه‌وڵ ده‌دات سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانیشی رازی بكات تاوەکو بتوانێت هاوسه‌نگی رابگرێت، خۆشی له توڕه‌یی شەقامى سه‌درییه‌كان بپارێزێت، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ست به ئەنجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى دیکەى پێشوه‌خت له‌ساڵی داهاتوودا، ئەگەرچی هاوپه‌یمانه‌كانی سودانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی مه‌دا بڵاویكرده‌وه، پێده‌چێت له نوێژی هه‌ینی داهاتوودا سه‌در بێته‌وه نێو كایه‌ی سیاسی و په‌یامى هەبێت. دواین پەیامى سەدر کۆتایی مانگى ئابى رابردوو بوو، لەکاتى خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانى عێراق.
سه‌در تاوەکو ئێستا ناوی سودانی نه‌هێناوه، له‌و كاته‌وه‌ی كاندید كرا، بۆ سەرۆکوەزیران، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن، وه‌ك دوژمن ناڕوانێته سودانی و له‌مپه‌ریش له‌به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاكسازیی دروست ناكات، هه‌روه‌ك لایه‌نگرانیشی نەچوونەتەوە سەر شەقامەکان.
بەگوێرەى راپۆرته‌كه‌ی مه‌دا سودانى لەبەردەم فشارى هەندێک لایه‌نی نێو چوارچێوەدایە، ئه‌ندامان و به‌رپرسانی ره‌وتی سه‌در له‌نێو جومگه‌كانی حكومه‌ت كه‌ژماره‌یان به مه‌ترسی گه‌وره دەزانن و دەیانەوێت سودانى دوریان بخاتەوە کە ژمارەیان 10 هه‌زار کەسە.
چوارچێوە لەلایەک دەیەوێت بەو هەنگاوە تۆڵه له سه‌در بکاتەوە و لەلایەکى دیکەشەوە خۆیان شوێنەکانیان پڕبکەنەوە.
سه‌رباری فشاره‌کان، سودانی خۆی له‌و سیاسه‌ته پاراستووه، داوای کردووە هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت و بۆ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش په‌له نەکرێت.
سودانی له یەکەم کۆنفرانسى رۆژنامەنوسیدا ناڕاستەوخۆ بەرامبەر فشارەکانى سەرى وەستایەوە و بە دڵی سەدر و دژى هەوڵەکانى چوارچێوە قسەى کرد و جه‌ختیكرده‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و دورخستنه‌وه ناگرێته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسانی نێو حكومه‌ته‌كه‌ی و بەگوێرەى ده‌ستور و یاسا كارده‌كات. ئه‌وه‌ش وایكردووه، ناكۆكی له‌نێو چوارچێوەدا سه‌رهه‌ڵبدات.
سودانى لەبەردەم فشارێکى نێودەوڵەتیشدا، بەتایبەتى ئەمریکا، بەگوێرەى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا چەند جارێک داوای دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی سه‌ر به میلشیاكان لە سودانى كردووه، له پۆسته دارایی و ئه‌منیه‌كاندا، داواشی کردووە قاچاخچێتى نه‌وت رابگرێت.
سودانی دەیەوێت وێنه‌یه‌كی نوێى میلیشیاكان پیشانى ئه‌مه‌ریكا بدات، به‌ڵێنی راگرتنى هێرشه موشهكیهكانى بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌كان داوە.
هەرئەوەش هۆکارە، لایەنەکانى نێو چوارچێوە “الإگار” خۆیان له گوتاری زبر دژى ئه‌مریكا ده‌پارێزن و پشتیوانی لێكنزیكبوونهوهكانی هەردوو وڵات دەکەن.