30
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- تورکیا ئامادەنییە گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی لە سوریاوە بکات
- دادگای عێراقی بەرگری دەکات لە پاکی دادگایی بکوژی هیشام هاشمی
- ترس هەیە گۆڕانکاری دیمۆگرافی و مەزهەبی لە سامەرا ئەنجام بدرێت
قودسی عەرەبی
- دوای رووداوەکەی حەمدانییە، کریستیانەکانی عێراق توڕەن و داوا دەکەن سێ سەرۆکایەتییەکە دەستلەکاربکێشنەوە
- پێشنیازێک هەیە لە پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی سنوری عێراق – کوەیت
- ململانێیەکی خێڵەکی لە زیقار دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی 115 خێزان
عەرەب
- ئاگرەکەی حەمدانییە بووەتە هۆی ئاڵۆزی لەنێوان پارتی و رەیان کلدانی
- خۆپیشاندانەکانی سوەیدا بەردەوامە و ژنان پێشڕەوی خۆپیشاندانەکەن
- پابەندی ئەمریکا بە گرەنتیکردنی ئاسایشی سعودیە، مەرجی یەکەمی سعودییەکانە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل
زەمان
- کچە بیانیەکی فرێندراو لە عێراق رزگارکرا
- بەشێک لە بریندارانی حەمدانییە رەوانەی تورکیا کران
- ئەمریکا رێکاری نوێ دەگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو سوپا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رەتیدەکاتەوە لەگەڵ قەشەی سەرەکی کانتەبێری لەبارەی گۆڕینی سیاسەتی وڵاتەکەی لە دژی کۆچبەران کۆببێتەوە
- وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی سەرشەقامەکان، حکومەتی بەریتانیا لەرێگەی بەرنامەیەکی مۆبایلەوە کرێی پارککردنی ئۆتۆمبێل وەردەگرێت
- سیستمی بەرگریی روسیا بەهەڵە یەکێک لە باشترین فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەی خۆی خستەخوارەوە
ژاپۆن تایمز
- بەهۆی بەکارهێنانی وەک ماددەی هۆشبەر، وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن دەرمانێکی نیمچە نایاسایی لە وڵاتەکەیدا قەدەغە دەکات
- بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و گۆڕانکاریی لە چەند رێنماییەکی پێدانی باج، گوزەرانی ژاپۆنییەکان لە مانگی داهاتوودا سەختتر دەکات
- ژاپۆن و کۆریای باکور ئەمساڵ لەبارەی پرسی رفاندنی هاوڵاتییانی ژاپۆنی لەلایەن کۆریای باکورەوە کۆدەبنەوە
واشنتن پۆست
- بژاردەکانی بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەسەندکرنی یاسای بودجە و رێگریی لە پەککەوتنی حکوم کەمدەبنەوە
- بەهۆی بڕیاری دادگای نیویۆرک لەبارەی سەختەکارییەکانی، دۆناڵد ترەمپ ناچاردەبێت کۆمپانیای عەقاراتەکەی لەو شارە بفرۆشێت
- بەهۆی بارانی زۆر و دروستبونی لافاو لە نیویۆرک، باری نائاسایی راگەیەندرا
عەرەب نیوز
- بەهۆی داگیرکردنی خاکەکەیان، دوێنی هەینی پێدادان لەنێوان فەلەستینییەکان و سوپای ئیسرائیلدا لە کەرتی رۆژئاوا دروستبوو
- ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان کە لە بۆنەیەکی مەولوددا رویدا، گەیشتە 57 کەس
- خراپی دۆخی ئابوریی، داخستنی قوتابخانە و مانگرتنی مامۆستایان، نەوەکانی لوبنان لەدەستدەدات
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- پسپۆڕانی ئێرانی وڵاتەکەیان جێدەهێڵن و پێنج ملیۆن ئەفغانی روو لە وڵاتەکە دەکەن
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی وڵاتەکەی لە ناردنی ماهوارەی “نووری 3″ی سپای پاسداران بۆ بۆشایی ئاسمان دەربڕی
- ئەمریکا گەمارۆ دەخاتەسەر ئێران و هەردوو وڵات خوازیاری دیالۆگ و رێکەوتنن!!
ئیبتکار
- تورکیا لە هەوڵی کەمکردنەوەی رۆڵی ئێران لە ئاڵوگۆڕى بازرگانی لەنێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ناوچەکەدایە
- ژاپۆن گەڵاڵەیەکی پێشنیازی بۆ وەگەڕخستنەوەی پرسی رێکەوتنی ناوکی ئێران پێشکەشدەکات
- ژمارەی ئەو ئەفغانیانەی هاتوونە ئێران لەگەڵ ئەو ئێرانیانەی وڵاتەکەیان جێهێشتووە وەک یەک وایە؛ هەشت تاکو 10 ملیۆن کەس
کەیهان
- دۆخی بەربژێرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا؛ بایدەن لەبەردەم لێپیچەنەوەدایە و ترەمپ دادگایی دەکرێت
- ئاڵای ئێران هەروا لە شەکانەوەدایە و سەرکەوتنەکان یەک لەدوای یەک بەڕێوەن
- نرخی کارەبای ئەمساڵ لە بەریتانیا 13% زیادی کردوە و یەک لەسەر سێی خەڵکی وڵاتەکە توانای دانی پارەی کارەبایان نییە
ئێران
- دژایەتی لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران پڕۆژەیەکی ئەمنیەتییە و دەستی دوژمنی لەپشتە
- وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، لە سیستان و بلوچستان هەوڵی تێرۆرکردنی چەند کەس لە مامۆستایانی ئاینی پوچەڵ کراونەتەوە
- بۆ چارەسەری کەمئاوی لە پارێزگای ئەسفەهان لە زەریای عەممانەوە ئاو بۆ ئەم پارێزگایە رادەکێشرێت