23
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیال تایمز
- بەڕێوەبەرى پێشووى کۆمپانیاى ئەپڵ و کۆمپانیاى سۆفت بانک بەنیازن بە هاوبەشى مۆبایلى ئایفۆنى زیرەکى دەستکرد دروستبکەن
- پاش هەفتەیەک لە راگەیاندنى مۆبایلى ئایفۆن 15، بەکارهێنەرانى ئایفۆن پرۆ و ئایفۆن پرۆماکس دەڵێن لەکاتى بەکارهێناندا مۆبایلەکانیان گەرم دادێن
- پرسى کۆچبەران دەبێتە بابەتێکى سەرەکى لە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیی ئەمریکادا.. رۆژانە هەزاران کۆچبەر لە مەکسیکەوە دەگەنە ئەمریکا
وۆڵ ستریت جۆرناڵ
- حکومەتى ئەمریکا سکاڵاى یاسایی دژى کۆمپانیاى “تێسلا” تۆماردەکات بە تۆمەتى جیاکاریى بەرامبەر رەشپێستەکان
- بەهۆى بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى پێشکەوتوو لە شەڕى ئۆکراین و رووسیا، شەڕ لە سەدەى مۆدێرنەدا دەچێتە قۆناغێکى تازەوە
- رووسیا و سعودییە بەهۆى کەمبوونەوەى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ملیاران دۆلاریان دەستکەوتووە
ژاپۆن تایمز
- سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن دەیەوێت کێشەى کەمى شۆفێرى بارهەڵگر لە وڵاتەکەیدا چارەسەربکات
- بەرپرسانى ئەمنى ئەمریکا و ژاپۆن هۆشداریی بە چین دەدەن کە چیتر هێرشى ئەلیکترۆنى نەکاتە سەر دامەزراوەکانیان
- چین بەهۆى گەشەپێدانى کەرتى زانست و تەکنەلۆژیاى وڵاتەکەیەوە دەیەوێت هەژموونى زیاترى خۆى لە جیهاندا بڵاوبکاتەوە
عەرەب نیوز
- پاش کردنەوەى دەرگا بە روویاندا فەڵەستینییەکانى غەززە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە ئیسرائیل و کەرتى رۆژئاوا
- کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودی دەیەوێت کۆمپانیاکەى فراوانتر بکات و وەبەرهێنان لە غازى سرووشتیشدا بکات، 500 ملیۆن دۆلارى بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە
- شۆفێرێکى قاچاخچێتى لەنێوان سووریا و لوبنان لەلایەن سەربازانى لوبنانەوە کوژرا
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- پاش کەمبوونەوەى چالاکییەکانى ئەمریکا، گروپەکانى سەربە ئێران بە وریاییەوە دەگەڕێنەوە شوێنەکانى پێشووى خۆیان لەسەر سنورەکانى عێراق و سووریا
- پاش کارەساتەکەى حەمدانییە، هەڵمەتى پشکنینى هۆڵەکانى ئاهەنگگێڕان دەستیپێکردووە
- لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا بێکاریی لە سعودییە بۆ 8,3% دابەزیوە