38
زووم:
سەرچاوەیەک لە حکومەتى عێراق بە ماڵپەڕێکى بەریتانى گوتووە، هۆکارى دەستپێنەکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان کێشەى تەکنیکى نییە، وەک تورکیا باسی دەکات، بەڵکو کێشەکە ئەو بڕە پارەیە کە دادگاى ناوبژیوانى نێودەوڵەتى دیاریکردووە و تورکیا ناتوانێت پارەکە بداتەوە.
دەڵێت، تورکیا پێشتر قەرزى زۆرى بە هەرێمى کوردستان داوە و ئێستا داواى دەکاتەوە.